بەدرییە ئیسماعیل: ڕاپۆرتێک لەبارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر قوتابییان ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان دەکەین

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بریاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت سەربارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر قوتابیان کراوە، بانگێشتی وەزیری پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان دەکەن، ڕاپۆرتیش پێشکەشی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەکەن. سلێمانی

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بریاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت سەربارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر قوتابیان کراوە، بانگێشتی وەزیری پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان دەکەن، ڕاپۆرتیش پێشکەشی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەکەن.

سلێمانی

 

بەردیە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەبارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر قوتابیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا بەدرییە ئیسماعیل، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد بە دار، سۆندە، کارەبا و گازی فرمێسکڕێژ پێشیلکاری بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام دراوە، هەر لە سەرەتایی خۆپیشاندانەکانەوە چاودێری و لێکۆڵینەەویان دەستپێکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو پێشێلکاریانەی ئەنجام دراون لە دو توێیی راپۆرتێکیدا پێشکەشی، لیژنەی مافی مرۆڤ، سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی خوێندنی باڵا و ناوخۆ دەکرێن، تا ئەوان وەڵامی خۆیان لەبارەی ئەو پێشێلکاریانە بدەنەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، کە نزیمەی ٣٠٠ قوتابی دەستگیرکراون، ئەشکەنجەدراون، مۆبایل و پێداویستییەکانیان لێسەندوون، دەشڵێت "ئومێد دەکەین حکومەت بێتە سەر خەت و ئەم کێشەیە چارەسەر بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان بەپێی ئەرکەکانی خۆیان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەگرنە بەر، سەردانی وەزارەتی ناوخۆ، داراییو  خوێندنی باڵا بۆ پرسی دووبارە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندراکان دەکەن.

ئەم کۆنگەرەیە لە کاتێکدایە لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو، قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانی زۆرینەی شاروشارۆچکەکان خۆپیشاندانیان بۆ وەرگرتنی دەرماڵە ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕەزامەندییەکی بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی دەرماڵە دەرنەبڕیووە.