"بێدەنگی بەرامبەر کوشتنی عایدە و ئایا بێدەنگییە لە ڕاستی و مافی ژنان"
دوای ئەوەی دوو ژن بە دەستی بنەماڵەکانیان لە شاری حەسەکە دەکوژرێن، ناڕەزایی و ڕەخنەی زۆر لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێدەکەوێتەوە و داوا دەکەن بکەرانی تاوانەکە بە سزا بگەیەندرێت. قامیشلۆ
دوای ئەوەی دوو ژن بە دەستی بنەماڵەکانیان لە شاری حەسەکە دەکوژرێن، ناڕەزایی و ڕەخنەی زۆر لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێدەکەوێتەوە و داوا دەکەن بکەرانی تاوانەکە بە سزا بگەیەندرێت.
قامیشلۆ
ئەمڕۆ ٧ی تەموز، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری قامیشلۆ، ئەو دوو تاوانە دڕندەیەیان ئیدانەکرد، کە لە شاری حەسەکە بەرامبەر بە دوو ژن ئەنجامدراوە، هەروەها جەخت دەکەنەوە بێدەنگی بەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگیە بەرامبەر ڕاستییەکان و ناپاکییە لە ژیانی هەموو ژنان.
دوو بنەماڵە لە شاری حەسەکە، توندوتیژی بەرامبەر بە کچەکانیان ناوی "عایدە حمودی و ئایا محمد" دەکەن و دەیانکوژن.
ئەو ڕووداوە ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بووە هۆی ئەوەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مەدەنیەت و فێمێنستی داوای سزادانی بکەرانی توندوتیژییەکە بکەن.
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە، تیایدا هاتبوو "ئەو تاوانەی بەرامبەر بە "عایدە حمودی و ئایا محمد" ئەنجامدراوە بەرامبەر بە هەموو ژنان و مرۆڤایەتی ئەنجام دراوە".
لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە "هەر کاتێک ژنێک دەکوژرێت دادپەروەری لە ڕووناکیدا دەمرێت، ژنان ڕۆژانە بە دەستی کەسانی نزیک و بە ترسناکترین شێوە دەمردن".
هەروەها ئەوەشیان ئاشکرا کرد وەک ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە دژی هەموو ئەو توندوتیژیانە دەوەستنەوە کە لە کۆمەڵگادا بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت، دەڵێن "پێویستە ژنان بە یەک دەنگ بەڕووی ئەو توندوتیژیانەدا بووەستنەوە، کوشتنی "عایدە حمودی و ئایا محمد" بکەنە مۆمێک بۆ ڕووناک کردنەوەی ڕێگا تاریکەکان".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان کرا کە بەرپرسانی ئەم تاوانە بە سزای یاسای بگەیەنرێن.