لە مارماریس هێرشکرایە سەر بارەگای هەدەپە
بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی تەمووزی ٢٠٢١، لە ناوچەى مارماریسی پارێزگای موغڵا بە چەک هێرشکرایە بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە".
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکان، هێرشکارەکە کەسێکە بە ناوی ئە.ت.د و تەمەنی ٢٨ ساڵە و دەستگیرکراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە، هەر ئەو کەسە لە ساڵی ٢٠١٨ دا جارێکیتر بە چەک هێرشی کردبووە سەربارەگای هەدەپە لەو ناوچەیەدا و شوشەکانی بارەگاکەى شکاندبوو و بە تاوانی "زیان گەیاندن بە ماڵ" لێکۆڵینەوەى لەگەڵ کرابوو.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ و کەمتر لە مانگێک لەوە پێش چەکدارێک ھێرشی کردە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر و دەنیز پۆیرازی لە ناو بارەگاکەدا شەهید کرد.