تونس، ٪٣١.٦ی ژنان توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت
کۆڕبەندی تونس بۆ مافی کۆمەڵایەتی و ئابوری-FTDES ڕایگەیاند، ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە نیوەی ئەمساڵدا گەشتووەتە ٪٣١.٦، تەنیا لە مانگی حوزەیرانیشدا ٤٨ ژن توندوتیژیان بەرامبەر کراوە.
کۆڕبەندی تونس بۆ مافی کۆمەڵایەتی و ئابوری-FTDES ڕایگەیاند، ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە نیوەی ئەمساڵدا گەشتووەتە ٪٣١.٦، تەنیا لە مانگی حوزەیرانیشدا ٤٨ ژن توندوتیژیان بەرامبەر کراوە.
تونس
لە هەموو جیهاندا توندوتیژی دژی ژنان زیاتر دەبێت، ڕێکخەری کۆڕبەندی تونس بۆ مافەکانی کۆمەڵایەتی و ئابوری- FTDES، نەجلە عەرەفە، بەپێی چاودێرییە کۆمەڵگەییەکانی تونس ئاماژەی بەوەدا: ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە هانی هاوڵاتیان دەدات بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان.
نەجلە ئەوەشی وت، لە تونس لە چەند مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا بەڕێژەی ٪٣١٠٦ توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دراوە، هەروەها تەنها لە مانگی حوزەیراندا ٤٨ ژن توندوتیژیان بەرامبەر کراوە.
ت.پ