"بەبێ گەرەنتی یاسایی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرکەوتوو نابێت"

بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە، متمانە و باوەڕی خۆیان بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، بە هەنگاوێک دەزانن بەرەو بەدیهێنانی خواستەکانی گەل.

نور ئەحمەد   

 

رەققە ـ بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە گۆڕانکاری لە هەیکەلی دروستبوونی تەڤگەرەکە و کۆتایی هاتنی خەباتی چەکدارییان بە قۆناغێکی نوێی خەبات زانی، دڵنیابن کە ئەم قۆناغە خەونی ئەو کەسانە بەدی دێنێت کە لە پێناو بنیاتنانی کۆمەڵگریەکی دیموکراتیکد، کە چێژ لە ئازادی و ئارامی بەهرەمەند بێت، خەباتیان کرد و بەرخۆدانیان دا.

 

دوابەدوای بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"، پەکەکە لە کۆنگرەی ١٢هەمدا وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی دایەوە، کە یەکێک لە ڕاسپاردەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری وەک هەنگاوێک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەخۆگرتبوو. ئەم بڕیارە لەلایەن کەسوکاری شەهیدانی پەکەکە پێشوازی لێکرا، بەو پێیەی خواستەکانی گەلی کورد بەدی دێنێت، کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا تووشی نکۆڵی ناسنامە بوون. هاوکات بەشدارە لە گەیشتن بە دیموکراتی لە نێوان هەموو گەلانی ناوچەکەدا، بە کردنی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بە ڕاستی. 

 

"بانگەوازە مێژووییەکە هیوایەکە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی ئاشتی"

جەمیلە خەلیف، خوشکی شەرفین خەلیل، کە لە بوارەکانی خۆپاراستن لە ساڵی ١٩٩٩ شەهید بوو، وتی: بڕیاری گۆڕینی هەیکەلی دروستبوون و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ناوچەکە. ئێمەی ژنان باوەڕمان بە بیر و بڕیارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە، کە ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بۆ گەلەکەی، بۆ هەموو کەسێک کە تامەزرۆی ئازادییە لە جیهاندا خەبات دەکات". ئەو بانگەوازە مێژووییە بە هیوایەک دەزانێت بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان، بۆ ئاشتی و دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو گەلانی ناوچەکە، کە ڕووبەڕووی پەراوێزخستن و نکۆڵیکردن بوونەتەوە.

 

ئاماژەی بە ڕۆڵی تەڤگەرەکە کرد لە هەڵگرتنی نادادپەروەری بەرامبەر گەلی کورد. وتی: دوای ساڵانێک لە پەراوێزخستن و چەوساندنەوە و ئاسمیلەکردن و نکۆڵیکردن لە ناسنامەی کورد، دامەزراندنی پارتی، نوێنەرایەتی خەباتی بەردەوامی گەلی کورد دەکات بە درێژایی مێژوو، کۆتاییهێنان بەو جینۆسایدەی کە لە دژی گەلی کورد ئەنجامدراوە، گەڕاندنەوەی شوناس و زمانی دایکی کورد، کە لێی بێبەش کراون. بۆ ئەو مەبەستەش پارت دەیان هەزاری پێشکەش کردووە لە شەهیدان."

 

جەمیلە خەلیف بە ئاماژەدان بەو ئاڵەنگاریانەی کە پەکەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە وتی: پەکەکە بەو ئیرادەیە دەزانین کە نوێنەرایەتیمان دەکات، چونکە ئەوان خەبات بۆ مافە یاساییەکانمان دەکەن لە چوار پارچەی کوردستان. پارتەکە نیو سەدەیە سەرەڕای هەموو ئاڵەنگاریەکانی شەڕ و تۆمەتی درۆ، خۆڕاگری قارەمانانەی خۆی نیشانداوە، بەڵام بڕیارەکەی ئەم دواییەی ڕاستییەکانی ئامانجەکانی بۆ جیهان ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە ئاشتی و دیموکراتی".

 

هیوای کەسوکاری شەهیدان لە قۆناغی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ەوە

سەبارەت بە هەڵوێستی تورکیا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گەرەنتی یاسایی لەلایەن لایەنەکانی دیکەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی نەمێنێت، ئەوا پرۆسەکە بە وەستاوی دەمێنێتەوە، بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریش لە چوارچێوەی ئاگربەستدا دەمێنێتەوە وتی: ئێمە گەرەنتی نێودەوڵەتیمان دەوێت پێش ئەوەی ئەم خەباتە کە زیاتر لە چوار دەیە بەردەوامە، کۆتایی پێبێت قوربانیدانی تەڤگەرەکە لەم ساڵانەدا، ئێمەش وەک گەلێکی کورد و لەبەر ئەوەی پارت نوێنەرایەتی ئیرادەی ئێمە دەکات، قبوڵ ناکەین دەستبەرداری چەکەکانی بێت بەبێ ئەوەی هیچ هەنگاوێک لەلایەن لایەنەکانی دیکەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و دیموکراتی بنێن.

 

پێیوایە سەدەی بیست و یەک بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە سەدەیەکی خوێناوی، بەهۆی ئەو شەڕە زۆرانەی ناوچەکە شاهیدییەتی و پرس و قەیرانە چارەسەرنەکراوەکان و گێژاوی سیاسی لە سووریا و وڵاتانی دیکە. "سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی بەشدار دەبێت لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە نێوان هەموو گەلانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە شەڕە خوێناوییەکانی سووریا و هەموو وڵاتانی جیهان، چونکە ئەم پرۆسەیە دەبێتە مۆدێلێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو ململانێیانەی کە کاردانەوەکانیان زیانی گەلانی جیهانە".

 

جەمیلە خەلیف جەختی لەوەشکردەوە کە ئەوان وەک بنەماڵەی شەهیدان بە هیوای سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنەن، بۆ ئەوەی بەرهەمی بەرخۆدانەکانیان بچننەوە و دوای چەندین ساڵ لە شەڕ ئاشتی بهێنن.