بایدن هەوڵی ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی ئەردۆغان دەدات
کابینە نوێیەکەی بایدن هەوڵی ڕاگرتنی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ دەدات کە لەلایەن ئەردۆغانەوە ئەنجام دەدرێت.
ناوەندی هەواڵ
لە بەرواری ١ی ئازاری ٢٠٢١، ١٧٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا داوا دەکەن کابینەکەی بایدن ڕێگری لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بگرێت، بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەندامانی هەردوو حزبی دیموكراتی و كۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا وتارێكی واژۆكراویان ئاڕاستەی ئانتۆنی بڵێنكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە.
لە وتارەکەدا داوە لە ڕێگری کردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ کراوە لە تورکیا، ناوەڕۆکی وتارەکە بریتییە لە "توركیا ئەندامە لە ناتۆ و هاوبەشێكی گرنگی ئەمریكایە بۆ ماوەیەكی درێژ، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا سەر ئێشەی بۆ پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە دروست كردووە".
باس لەوەش کراوە "تا دۆسییە ستراتیژییەکان جێی گرنگی پێدانی هەردوو وڵات بووە، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی ئاشکرا لە لایەن تورکیاوە، ئەمریکای ڕووبەڕووی نیگەرانی کردووەتەوە".