بۆ یەکەمجار ئیگا شفیونتیک پاڵەوانی ویمبڵدۆنی ئەمساڵە
ئیگا شفیونتیک ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد و لە ئاماندا ئەنیسیمۆڤای بردەوە و نازناوی ویمبڵدۆنی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ
لە کۆتا ڕۆژی پاڵەوانێتی تێنسی ژنانی ویمبڵدۆن، دوێنێ شەممە، ١٢ی تەمووزی ٢٠١٩، ئیگا شفیونتیک بە پلە چوارەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە ماوەی ٥٧ خولەکدا بە ئەنجامی ٦-٠ و ٦-٠لە ئاماندا ئەنیسیمۆڤای ئەمریکی بردەوە بەبێ ئەوەی یارییەک بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک دابەزێت و ١٠٠هەمین سەرکەوتنی لە گراند سەلام لە کۆنترین پاڵەوانێتی تێنسدا تۆمارکرد.
ئیگا شفیونتیک ئەستێرەی پۆڵەندی تەمەن ٢٤ ساڵ بە بردنەوەی یەکەم نازناوی ویمبڵدۆن کۆتایی بە ١٣ مانگ دوورکەوتنەوە لە پاڵەوانێتییەکە هێنا.
پێش ئەم پاڵەوانێتییە، ئیگا شفیونتیک کە بە "شاژنی گڵ" ناسراوە، لە پێنج یارییەکەیدا لە ویمبڵدۆن نەیتوانیبوو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی تێپەڕێت، بەڵام بە سەرکەوتنەکەی بەسەر ئاماندا ئەنیسیمۆڤا، یەکەم نازناوی یاریگای چیمەنی و شەشەم نازناوی گراند سەلامی بەدەستهێنا.
دوابەدوای سەرکەوتنی ستیفی گراف لە یانەی ڕۆلاند گارۆس لە ساڵی ١٩٨٨، ئیگا سفیونتیک بووەتە تەنها دووەم یاریزان لە سەردەمی مۆدێرن کە توانی یاری کۆتایی گراند سەلام بباتەوە بەبێ ئەوەی یەک یاریش بدۆڕێنێت.
ئیگا شفیونتیک نازناوی گراند سەلامی ویمبڵدۆنی بەدەستهێنا، کە ٢٣یەمین نازناوی لە ژیانی وەرزشیدا بوو. خاوەنی شەش نازناوی گراند سەلامە، یەک نازناوی کۆتایی وەرز، ١٠ ڕیزبەندی WTA (Top 1000)، ٥ ڕیزبەندی WTA (Top 500)، و یەک ڕیزبەندی WTA (Top 250).
هەروەها بەم سەرکەوتنە ئیگا بووە یەکەم ژنە پۆڵەندی کە لە سەردەمی تێنسی مۆدێرن ویمبڵدۆن بباتەوە و گەنجترین یاریزان بوو لە دوای سێرینا ویلیامز لە ساڵی ٢٠٠٢ کە نازناوی گراند سەلامی لەسەر هەر سێ ڕووبەر "ڕەق، گڵ و چیمەن" بەدەستهێنابێت.
لە ڕیزبەندی نوێدا، کە سبەی ١٤ی تەمووز بڵاودەکرێتەوە، ئیگا شفیونتیک پلەیەک بەرز دەبێتەوە بۆ سێیەم، ئاماندا ئەنیسیمۆڤاش ٥ پلە بەرز دەبێتەوە و بۆ یەکەمجار دەچێتە ڕیزبەندی ١٠ باشترینەوە (پلەی حەوتەم).