"بە خۆڕاگری و خەباتی بەردەوام، ژنۆلۆژی دەگەیەنینە هەموو ژنانی جیهان"

ژنانی عەرەب کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی دووەمی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، جەختیان لەوە کردەوە، ژنۆلۆژی لە ڕێگەی ماندووبوون و خەباتیانەوە بڵاودەبێتەوەو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئازادی ژنان.

 ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-دووەمین کۆنفرانسی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "ژنۆلۆژی لە ڕێگەی ژنانەوە مۆدێرن دەکرێت" لە ڕۆژانی ٢٥-٢٦یی ئەیلوول لە هۆڵی سەردەم لە حەسەکە بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا کە ٣٠٠ نوێنەر ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر شێواز و پرەنسیپەکانی ژنۆلۆژی کرا.

 

"شۆڕشی ژنان پشت بە ژنۆلۆژی دەبەستێت"

مێرڤەت ئەمین، وتەبێژی ئەکادیدمیای ژنۆلۆژی لە مەنبج پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی دووەمین کۆنفرانسی ژنۆلۆژی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زانستی ژنانی کردە دیارییەک بۆ هەموو ژنانی جیهان، زۆر باش دەزانین کە ژن لە ڕێگەی عەقڵییەتی سەرمایەدارییەوە لە واقیعەکەی و مێژووەکەی و سروشتی خۆی دابڕاوە، بۆیە لە ڕێگەی ژنۆلۆژییەوە ژنان دەبنە زانا و سروشتی خۆیان دەناسن و ئاگاداری مێژووی خۆیان دەبن، ژنۆلۆژی زانستێکە بۆ گەشەپێدانی ژن و پیاوان، چونکە لەگەڵ ژنانی ئازاد و خوێندەوار، پیاوانیش خوێندەوار و ئازاد دەبن، لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانین بڵێین کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان و دیموکراتیک به زانستی ژنۆلۆژی بونیادنراوه .

 

مێرڤەت ئەمین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هیوادارین ژنۆلۆژی هەنگاوی زیاتر بنێت و وەک ئەندامانی ئەکادیمیاکە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە ئەم زانستە بگەیەنینە هەموو ژنێک.

 

"ژنۆلۆژی زانستی گەڕانەوەیە بۆ سروشت"

ویسام شیمالی، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی تەبقا، جەختی لەوە کردەوە کە ژنۆلۆژی لەسەر بنەمای مێژوو و کولتوور و ڕاستینەی ژنانە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژنۆلۆژی زانستێکە پەیوەندیدارە بە مێژوو و کولتوور و شارستانیەت و قۆناغەکانیمێژوویەک کە ژنان پێیدا تێپەڕیون، وەک ژنانی عەرەب ئەم زانستە بە ئازادی بیرکردنەوە دەبینین، چونکە ژنانی عەرەب لە کۆمەڵگادا لەژێر دین و عەشیرەت و مەزهەبەکاندا بە بێمافی و نەزان و بێمتمانە ماونەتەوە، بۆیە ئەم زانستە بانگەوازی بەئاگابوونەوە و دەرفەتێکە بۆ ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئەوەی دووبارە ئایدۆلۆژیامان بەهێز بکەینەوە، بۆ ئەوەی حەقیقەتی خۆمان بزانین و زانایەک دروست بکەین کۆمەڵگە لەسەر بنەمای ئەم زانستە بونیاد بنێین، هەموو ئەو کێشانەی ئێستا لە کۆمەڵگەدا هەیە، کێشەی بیرو هۆشیارییە، کاتێک لە جیاتی ئەم هۆشیارییە پیاوسالارییه ژنۆلۆژی بونیاد بنێین، کۆمەڵگەکەمان لەزۆر کێشە ڕزگار دەکەین.

 

ویسام شیمالی پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەی لە هەموو ژنان کردو وتی: ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی مۆرکی خۆمان بخەینە سەر مێژوو و پەرە بە خۆمان بدەین، بۆ بونیادنانی کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای زانستی ڕاستەقینە.