لە ئێران دوو چالاکوان سزای زیندانی کردنیان بۆ دەرکرا
لە ئێران هەندێک لە زیندانیانی سیاسی ئازاد دەکرێن، بەڵام دوو چالاکوانی سیاسی بە ناوەکانی فاتمە سەپەهری و نەجار داودی زیندانی دەکرێن.
ناوەندی هەواڵ
لە ئێران فشارەکان لەسەر ژنان بەردەوامن، لە لایەن دادگای دەڤریمی تاران کە سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەر فاتمە سەپەهری چالاکوانی سیاسی سەپاند، لە لایەکی دیکەوە دادگای تێهەڵچوونەوەی ئیلام سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی نەجار داودی، چالاکوانی سیاسی بەرز کردەوە.
ئەسغەر سەپەهری خوشکی فاتمە سەپەهری دوینی لەسەر هەژماری تویتەری خۆی لەبارەی ئەو سزایەی بۆ خوشکەکەی دراوە وتی: "خوشکم فاتمە سەپەهری لە لایەن دادگای دەڤریم لە تاران بە ١٨ ساڵ زیندانی سزادراوە، 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕژێم و بە هاوکاری وڵاتانی دوژمن بە پێنج ساڵ سزا دراوە، هاوکات بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە خومەینی و خامنەی و بە تۆمەتی کۆکردنەوە و هاوکاری نهێنی دژ بە ئاسایشی وڵات بە دوو ساڵ زیندانی سزا درا.
سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی خامنەیی، ١٤ چالاکوانی ژنی لە ژێر نامەکەدا واژۆ کرد، لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا، فاتمە سەپەهری لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراو ڕەوانەی زیندانی وەکیلئاباد لە مەشهەد کرا.
سزای نەجار داودی پەسەندکرا
شەش مانگ بەسەر ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی تێدەپەڕێت، لەم دواییانەدا چەندین زیندانی سیاسی دەستگیرکراوی ڕاپەڕین ئازادکران، بەڵام سزای زیندانی نەجار داودی بەرزکرایەوە، نەجار داودی، نووسەری تەمەن ١٩ ساڵ، لە چالاکیەکانی ئەم دواییەدا لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئیلامەوە سزای زیندانی درا، لقی ٦ی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئیلام بە دوو ساڵ زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەی هاتووچۆ و یەک ساڵ کارکردن لە فەرمانگەی هاوکاری کۆمەڵایەتی و 200 کاتژمێر خولی قورئان و ٢٤ ملیۆن تمەن سزای ماددی درا.