٨٨ ڕێکخراوی ژنان لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ساز دەکەن
٨٨ ڕێکخراوی ژنان لە ١٩ی حوزەیرانی ئەمساڵدا دژی کشانەوە لە پەیماننامەی ئەستەنبوڵ، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
٨٨ ڕێکخراوی ژنان لە تورکیادا ڕۆژی شەممە، ١٩ی حوزەیران هاوکات لەگەڵ ڕۆژی واژۆ کردن لەسەر پەیمانی ئیستەنبوڵ، گەورەترین کۆبوونەوە بە دروشمی "دەست لە پەیمانی ئیستەنبوڵ هەڵناگرین" ساز دەکەن دژ بە بڕیاری کشانەوەی دەوڵەتی تورکیا لەو پەیماننامەیە کە بۆ پاراستنی ژنان و وەستاندنی توندوتیژییەکان و پارێزگاریکردنە لە توندوتیژی خێزانی.
ژنان بانگەوازیان لە ژنان و LGBTI+ کرد کە بەشداری کۆبوونەوەکە ببن و وتیشیان: "لە سەرانسەری تورکیادا ئێمە هێز و یەکگرتووی خۆمان نیشان دەدەین و جارێکی دیکە هەمووان کۆدەبینەوە.

بە بڕیاری سەرۆک کۆماری تورکیا، تەیب ئەردۆغان درەنگانێکی شەوی ٢٠ی ئاداری ئەمساڵ پاکشەکردنی لە پەیمانی ئیستەنبوڵ ڕاگەیاند و ٢٣ی ئادار ئەنجومەنی ئەوروپا ئاگادار کرایەوە، لەو ڕۆژەوە توندوتیژییەکان دژ بە ژنان ڕووی لەزیادبوون کرد و ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان بە چالاکی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی خۆیان دژ بەو بڕیارە خستەڕوو.
بڕیاریشە ١٩ی حوزەیران، ٨٨ ڕێکخراوی ژنان کۆبوونەوە (میتینگ)ێکی بەرفراوان ڕێکبخەن.
ت.پ