٨.١ ملیۆن منداڵ پێویستیان هاوکاری بەپەلەی خوێندن هەیە
لە ڕاپۆرتێکدا یونیسێف ئاماژە بەوەدەکات لە ٨.١ منداڵ بەهۆی شەرەوە بێبەشن لە خوێندن، ڕێژەکەش بە ١.١ منداڵ زیادی کردووە لە ڕۆژانی پێش شەڕ لە وڵاتان.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف، سەبارەت بە منداڵان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ٨.١ ملیۆن منداڵ پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە بۆ خوێندن بەهۆی شەڕ لە وڵاتاندا و حاڵەتەکەی بە مەترسیدار ناوبردووە.
یونیسێف ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ڕێژەکە ١.١ ملیۆن منداڵ زیادی کردووە لە پێش شەڕەوە لە وڵاتاندا، هەروەها داوا دەکات کە شەڕ لە وڵاتاندا بوەستێنرێت تا منداڵان بتوانن ژیانی منداڵی خۆیان بەسەر ببەن.
لە مانگی تەمموزیشدا یونیسێف ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ لە وڵاتی یەمەن، سەرەڕای تەمەنی یاسایی خوێندنیان بەڵام لەئێستادا بێبەشن لە پرۆسەی خوێندن.