یەکێتی ژنانی سودان نیگەرانی خۆی لە دۆخی ژنانی ئەفغانی دەردەبڕێت

پێشکەوتنە نوێیەکان لە کابول کە بووە هۆی هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان نیگەرانی لەلای ژنانی جیهان لێکەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ژنان بە پێی مێژووی پێشووی حکومەتی تاڵیبان و زوڵم و زۆرداری نیگەرانی خۆی لە دۆخی ژنان لە کابول دەردەبڕێت، نیگەرانی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو پێشێلکاری و دەستگیرکردنانەی کە لەو کاتەدا ڕووبەڕووی ژنان بۆتەوە.

 

لە بەیاننامەیەکەدا یەکێتی ژنانی سودان دەڵێت: لەم ساڵانەی دواییدا ژنانی ئەفغانی هەنگاویان بۆ بەدیهێنانی ئازادی گرتووە و لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا دەستکەوتی بەرچاویان لە بواری پەروەردە و دامەزراندندا هێناوە، ئەمڕۆ تەنیا ترسی لەدەستدانی ئەو هەموو دەستکەوتانە نییە، بەڵکو ترسی لەدەستدانی گیانیشی هەیە.

 

نیگەرانی خۆمان بۆ دۆخی ژنان لە ئەفغانستان دەردەبڕین و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ ئەوان و بەتایبەتی چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لەو کاتە سەختانەدا دەردەبڕین.

داواکارین ئەو ڕێکخراوانەی لە بواری مافی مرۆڤدا چالاکن کا، داوا لە گروپە فشارەکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەکەین کە دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەفغانستان بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژ بە ژنان و چەکداران و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی پێشووی ڕژێمی تاڵیبان.

 

بژی تێکۆشانی ژنان

ئاڵای زوڵم و ستەم لە هەموو شوێنێکدا دەشکێت

لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتی ژنانی سودان

 

ت.پ