١٧ ژن و منداڵ لە سووریا لە کات و شوێنی جیاوازدا ڕفێندران
ڕفاندن و هێرش لە سووریا لە زیادبووندایە، ئەمەش لەو ناوچانەی کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە کۆنترۆڵکراون ئاسایش نییەو ترسی دانیشتووان لە بەردەوامی بێ سزادان لە زیادبووندایە.

ناوەندی هەواڵ
چارەنووسی نادیار بەردەوامە لە بەدواداچوونی ١٧ ژن و منداڵیکچی تەمەن جیاواز، کە لە هەلومەرجی جیاوازدا بێسەروشوێن بوون.
بەپێی هەواڵەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چەند شارێک لە سووریا، لەوانەش لاتاکیا، حومس، سوەیدا، تەرتوس و حەما، شاهیدی شەپۆلێکی ناڕەحەتکەرن لە دیارنەمانی ناچاری و رفاندن بە دەستی پیاوە چەکدارەکان، کە لانیکەم ١٧ژن کە لە ناویاندا منداڵانی خوار تەمەن یاسایی بوون، لە هەلومەرجێکی نهێنیدا نەماون.
بنەماڵەی بێسەروشوێن بووان لە نەبوونی هیچ هەنگاوێکی ڕوون لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی منداڵەکانیان لە دۆخێکی دڵەڕاوکێ و ترسدان.
هەروەها کەیسەکانی دەستدرێژیکردن و کوشتن و فڕێدانی تەرم کە لەلایەن ڕوانگەی سوووی بۆ مافەکانی مرۆڤەوە تۆمارکراوە.
لە ٤ی نیساندا، چەکدارە نەناسراوەکان دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان لە نێوان گەڕەکی سەبیل و گەڕەکی بایادیا لە حومس،خێزانێکی پێنج کەسییان رفاند، کە منداڵێکیان تێدابوو، چارەنووسیان تا ئێستاش نادیارە.