١٦ ژنی وێنەکێش لە گەرمیان بەشداری پێشانگایەک بوون

لە گەرمیان پێشانگایەکی وێنەکێشانی تایبەت بە ژنان کرایەوەو ١٦ وێنەکێشی ژن بەشداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی دووەم، لە شارۆچکەی کەلار گرووپی هونەری هێڵی خانمان، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی یەکەمین پێشانگای وێنەکێشانی تایبەت بە ژنان کردەوە.

 

لە پێشانگاکەدا ۱٦ ژن بە ٤۰ تابلۆ بەشدارییانکردووەو مەبەست لێی پاڵپشتی هونەرمەندانی ژنە لە گەرمیان بۆ پیشاندانی بەهرەکانیان.

 

ڕێکخەرانی پێشانگاکە ئاماژەیان بەوەکردووە، لەداهاتووشدا پرۆژەی تایبەتیان دەبێت  و کاری زیاتر دەکەن  لە بواری کولتووری کوردی لە هەموو ناوچەکانی گەرمیان.