ئازادی ڕادەربڕین... مافێکی دەستووری لەگەڵ کەمپینەکانی چەواشەکاری و بەئامانجکردنی ژنان بەریەککەوتن
هەرچەندە ئازادی ڕادەربڕین مافێکە کە دەستووری عێراق مسۆگەری کردووە، بەڵام پراکتیزەکردنی لەسەر زەوی هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری و فشار دەبێتەوە، بەتایبەتی بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ.
تەمەنی سەرەوی
بەغدا- لە کاتێکدا کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمی پەیوەندی دیجیتاڵی کەشی فراوانتر بۆ ژنان بۆ دەربڕین و بەشداریکردن لە کاروباری گشتیدا دەڕەخسێنن، هەندێکیان ڕووبەڕووی کەمپینی ناوزڕاندن و بوختان و هەراسانکردن و هەڕەشە و تیرۆرکردنی کارەکتەر دەبنەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ناچارکردنی بێدەنگی یان پاشەکشەکردنیان لە هەڵوێستەکانیان.
ئەنسام سەلمان، سەرۆکی ڕێکخراوی "ئيسن" بۆ مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی بەردەوام باسی لە ڕاستی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق کرد و وتی: مسۆگەریکردنی ئەو مافە لە دەستوور و یاسادا بەو واتایە نییە کە پراکتیزەکردنی لەسەر زەوی هەمیشە پارێزراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک گروپ و تۆڕ کاردەکەن بۆ هاندانی توندوتیژی دژی ژنانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان، تاکتیکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن بۆ فشارخستنە سەریان، لەوانە هسانکردن، ناوزڕاندن، تیرۆرکردنی کارەکتەرەکان، بە ئامانجی بێدەنگکردنی دەنگیان و ڕێگریکردن لە دەربڕینی بۆچوونەکانیان.
ڕوونیشیکردەوە، هەندێک قەوارە ژنانی هۆشیار و چالاک وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆمەڵگە سەیر دەکەن، بەتایبەتی کاتێک ژنێک باس لە مافەکانی خۆی یان مافەکانی ژنانی دیکە دەکات، کاتێک هەندێک داب و نەریتی ڕەتدەکاتەوە کە بەناڕەوای دەزانێت بەرامبەر بە ژنان.
کەمپینی سیستماتیکی بۆ بێدەنگکردنی ژنان
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم دواییانەدا ئەم کارانە زیادیان کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەر ژنێک هەوڵی دەربڕینی دیدگای خۆی بدات لە ڕێگەی میدیاوە، ڕەنگە تووشی هەوڵی سنووردارکردنی بێت بە بەکارهێنانی ئەو شێوازانەی کە بە ناڕەوشتی پێناسەی کردووە.
ڕوونیشیکردەوە، ڕەنگە ژنێکی ڕۆژنامەنووس، چالاکوانێک، داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤ تەنها لەبەر هەڵگرتنی پێگەیەک یان بۆچوونێکی جیاواز بکرێتە ئامانج، هەروەهائەو ئامرازانەی بەکارهێنراون تەنها بە ڕەخنەگرتن لە بۆچوونەکان سنووردار نین، بەڵکو درێژدەبنەوە بۆ ناوزڕاندن و بێڕێزیکردن و تیرۆرکردنی کارەکتەرەکان و هەوڵدان بۆ تێکدانی ژنان.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم پراکتیزانە نەک تەنها ژنان دەکەنە ئامانج بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانیان، بەڵکو توانای بەردەوامبوونیان لە کارکردن و بەشداریکردن لە کایەی گشتیدا.
پاراستنی یاسایی بەپێی ڕادەی زیانەکان بەس نییە
سەبارەت بە پاراستنی یاسایی، ئەنسام سەلمان دووپاتیکردەوە، کە ئاستی پاراستنی بەردەست، بە بڕوای ئەو، بەرز نابێتەوە بۆ ئاستی ناوزڕاندن و ڕادەی ئەو زیانانەی کە ژنان تووشی دەبن لە ئەنجامی ئەم کەمپینانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنەی هەڵوێستێکی مرۆیی، ڕەوشتی، مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەگەری دەگرێتەبەر، وەک ژنێک هەڵوێستی هەبێت و هەندێک داب و نەریتی ڕەتبکاتەوە، خۆی دەبینێتەوە کە تووشی هەڕەشە و هەراسانکردن و کەمپینی چەواشەکاری دەبێتەوە، ڕەنگە بەشێک لە ژنان تەنانەت لەکاتی پەنابردن بۆ ڕێکارە یاساییەکان و تۆمارکردنی سکاڵا زیانیان پێ بگات، لەکاتێکدا ڕێژەی ئەو ژنانەی کە ئازایەتی و توانای بەردەوامبوونیان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەمپینانە و پەنابردنە بەر یاسا، هەر وەک خۆی باسیکردووە، سنووردارە.
جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە گرنگی سەرەکی لەسەر شکاندنی بێدەنگی و هاندانی ژنان بێت بۆ تۆمارکردنی سکاڵا، بەو هیوایەی کە ئەمە ئەم هێرشانە کەم بکاتەوە و ڕێگرییەکی یاسایی لە دژی ئەو کەسانە دروست بکات کە بەشداری لە ناوزڕاندن و هەڕەشەکردن و هەراسانکردن دەکەن.
کاتێک کەمپینەکانی چەواشەکاری دەبنە ئامرازێک بۆ بێدەنگکردنی ژنان
ئەنسام سەلمان ڕوونیکردەوە، کە ئازادی ڕادەربڕین بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی دێت کاتێک لە ڕێگەی هەڕەشە و کەمپینی چەواشەکارییەوە ڕێگری لە ژنان دەکرێت بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانیان، هەروەها ئەم کارانە زیانێکی دەروونی بە ژنان دەگەیەنن، ڕەنگە هەندێکیان هان بدەن کە واز لە کاری مرۆیی، مەدەنی، مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەگەری بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئازادی ڕادەربڕین بەڕاستی گرنگ نییە ئەگەر ژنێک پێشتر بزانێت کە دەربڕینی بۆچوونەکەی دەتوانێت ڕووبەڕووی بێڕێزی و ناوزڕاندن ببێتەوە، زۆرێک لە ژنان بەهۆی ئەم فشارانەوە بوارەکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ و مرۆیی و ڕۆژنامەگەرییان بەجێهێشتووە.
ئەنسام سەلمان، وتی: کێشەکە تەنها ئەو زیانانە نییە کە ژن لە ساتێکی دیاریکراودا تووشی دەبێت، بەڵکو دەرئەنجامی بەرفراوانتری ئەم کەمپینانەشە، کاتێک ژنان دەست دەکەن بە سەیرکردنی کایەی گشتی وەک شوێنێکی مەترسیدار و پارێزراو نابینن، هەوەها بەرپرسیارێتی سەرەکی پاراستنی ژنان لە ئەستۆی حکومەتدایە، بەو پێیەی ئەو قەوارەیە کە بڕیارە میکانیزمی پاراستن و لێپرسینەوە دەدادەنێت، لەگەڵیدا،پێویستە حکومەت وەک چاودێرێک مامەڵە بکات، شانبەشانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە پاراستنی ژنان، بۆ ئەوەی چاودێری ئەو حاڵەتانە بکات و هەوڵی پاراستنی ژنان بدات.
ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ڕووبەڕووی ناوزڕاندن دەبنەوە
ئەم نیگەرانیانە بێ بنەما نین، چونکە چەند ژنێک کە لە بواری میدیا و ئەکادیمی و کۆمەڵگەی مەدەنیدا کاردەکەن، لەم دواییانەدا تووشی کەمپینی ناوزڕاندن و بێڕێزیکردن و هەراسانکردن بوون لە پلاتفۆرمی تۆڕی کمەڵایەتیدا.
لەنێو ئەو کەسانەی کە بەم دواییە کرانە ئامانج، تەمەنی سەرەوی، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسەکەمان، پزیشک مەنار زوبەیدی، بەنین ئیلیاس هەن، بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمپینەکانی بێڕێڕزی و ناوزڕاندن و هەراسانکردنیان بەسەردا هاتووە.
ئەم حاڵەتانە گفتوگۆ لەسەر سنوورەکانی نێوان ئازادی ڕادەربڕین و بەکارهێنانی پلاتفۆرمە دیجیتاڵیەکان بۆ بێڕێزیکردن و بەئامانجگرتنی تاکەکان دەکاتەوە، بەتایبەتی کاتێک زیانبەرکەوتووەکە ژنێک بێت کە لە بواری ڕۆژنامەگەری یان کایەی گشتیدا کاردەکات.