توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامە و ڕێکخراوەکانی ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە داڕشتنی ڕێگای پاراستن
ڕێکخراوەکانی ژنان پێشەنگن لە پاراستنی ژنان لە توندوتیژی و پەراوێزخستن، کاردەکەن بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پەروەردەکردنی ژنان سەبارەت بە مافەکانیان.

ئەسما محەمەد
قامیشلۆ-توندوتیژی دژی ژنان یەکێکە لە دیارترین ئاڵەنگاریەکانی کۆمەڵایەتی و مرۆیی کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، جۆرەکانی لە جەستەییەوە بۆ دەروونی، ئابووری، زارەکی جیاوازن، کاریگەری قووڵی لەسەر ژیانی ژنان و ڕۆڵەکانیان لە کۆمەڵگەدا بەجێدەهێڵێت.
لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ڕاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەوڵی دامەزراوەیی بۆ پشتیوانیکردنی ژنان، بەرگریکردن لە مافەکانیان سەریهەڵداوە،ئەم هەوڵانە بریتین لە دەرکردنی یاسای ڕێگریکردن، دامەزراندنی ناوەندەکانی پاراستن،چالاککردنی ڕۆڵی دادپەروەری کۆمەڵگە.
ئەم ڕاپۆرتە ڕۆشنایی دەخاتە سەر توندوتیژی دژی ژنان لە ناوچەکە، ئەو سیاسەت، ڕێوشوێنانەی کە ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووتردا گیراونەتەبەر.
کۆمەڵێک ڕێکخراو بێ ماندووبوون کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی پاراستن و پشتیوانی بۆ ژنانی دەستدرێژیلێکراو، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێویستییەکی بەپەلە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە پێویستە.
سەبارەت بە ئەو خزمەتگوزارییانەی لە لایەن ئەو ناوەندانەی تایبەتە بە پاراستنی ژنانی دەستدرێژیلێکراوە، ڕۆهات خەلیل، سەرۆکی کۆمسیۆنی ژنان لە پارێزگای جزیرە، ڕایگەیاند، "٥ بنکەی پاراستنی ژنان هەیە، دابەشکراون لە نێوان ناوەندی پاراستنی کاتی کە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر پێشوازی لە ژنان دەکەن، ناوەندی هەمیشەیی بە مانەوەیانەوە درێژدەبێتەوە بۆ سێ مانگ، ناوەندەکانی پاراستنی کاتی ئەو ژنانە وەردەگرن کە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە، چ لە لایەن خێزانەوە، کۆمەڵگە، یان هەر لایەنێکی تر، تەنانەت ئەوانەی هەڕەشەیان لێدەکرێت ئێمە کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دەستبەجێ و ڕیشەیی بۆ پرسەکانیان.
هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی ژنان تەنها لە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبووندا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ بەرنامەکانی یەکخستنەوەی کۆمەڵگە، ڕۆهات خەلیل ڕوونیشی کردەوە کە کۆمسیۆن هەوڵدەدات متمانە بەخۆبوونی ژنان بەرز بکاتەوە، لەڕێگەی دابینکردنی بەرنامەی تۆکمەی کەلتوری، پەروەردەیی، کات بەسەربردن، ئەمە جگە لە دانیشتنی پاڵپشتی دەروونی بە سەرپەرشتی دەروونناسەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی توندوتیژی، ئەو ئەزموونە سەختانەی کە قوربانییەکان ئەزموونی دەکەن.
"ئەگەر دۆسیەکە چارەسەر نەکرێت ژنە زیانبەرکەوتووەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندێکی پاراستنی هەمیشەیی"
ئاماژەی بە کارەکانی دامەزراوەکانی ژنان کرد بە هاڕمۆنی لەگەڵ ژنانی ئاسایش، میکانیزمی کارکردن بە وەرگرتنی سکاڵا و ڕاپۆرتەکان دەست پێدەکات کە ڕاستەوخۆ دەنێردرێنە خانەی ژنان، لەوێشەوە دەزگای ژنان. پاشان لە ماوەی سێ مانگدا کەیسەکە دەستنیشان دەکرێت، ئەگەر دۆسیەکە چارەسەر نەکرێت ژنە زیانبەرکەوتووەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندێکی پاراستنی هەمیشەیی، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی چاودێری و پشتیوانی.
ڕەشا دەروێش، کارگێڕی ڕێکخراوی سارە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژن ڕایگەیاند، "لەکاتی بەدواداچوونمان بۆ کەیسەکانمان لە دادگاکانی خۆبەڕێوەبردن چاودێری چەندین کەسی توندوتیژی کراوە، لە ڕێگەی سکاڵا یان ڕاپۆرتەوە کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێشکەش دەکرێت، وەک ڕێکخراوی سارە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەر شەش مانگ جارێک یان ساڵێک ئاماری تەواو کۆدەکەینەوە، ئەم ئامارانە لەسەر بنەمای کەیسەکانی خۆبەڕێوەبردن چاودێری کراون، ئەو کەیسانەی کە ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین ئەو ڕاپۆرتانەیە کە لەلایەن دادگاکانی خۆبەڕێوەبردن یان داواکاری گشتیەوە پێشکەش دەکرێن.
جەختیشی کردەوە کە "وەک ڕێکخراوی سارە هەمیشە هەوڵدەدەین لە ڕێگەی پاڵپشتی یاسایی و هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە مافەکانیان هاوکاری هەموو ژنان بکەین، پشتگیریان دەکەین تا بڕیارێک لەو کەیسانەی کە کاریان لەسەر دەکەین دەردەکرێت. هەروەها ڕێنمایی دەروونی لە ڕێگەی دانیشتنی دەروونی تاکەکەسی یان بەکۆمەڵەوە بۆ ژنانی دەستدرێژیلێکراو پێشکەش دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکخراوەی سارە تەنها خۆی لە پشتیوانی یاساییدا سنووردار ناکات، "ئێمە کار لەسەر بەرنامەکانی چاکسازی دەکەین بۆ تێکەڵکردنی ژنان لەگەڵ کۆمەڵگەدا لەڕێگەی پشتیوانی کۆمەڵایەتی، ئێمە هاڕمۆنی لەگەڵ کۆمیسیۆنی ژنان دەکەین بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی دەبن، هەڵمەتی هۆشیاری ئەنجامدەدەین کە هەموو ژنان دەکاتە ئامانج لەڕێگەی پێشکەشکردنی بەرنامە و دانیشتنی دەروونی جۆراوجۆر، و پێشکەشکردنی وتارەکانی هۆشیاری لەسەر یاسای تایبەت بە ژنان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە بە هاڕمۆنی لەگەڵ کۆمیسیۆنی ژنان کار لەسەر پاڵپشتی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان دەکەی، پاراستنی ئەو ژنانەی کە تووشی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبن، بەهێزکردنی ژنان لەڕووی ئابوورییەوە لەڕێگەی ڕاهێنانی پیشەیی و هەڵمەتی هۆشیاری چڕوپڕەوە، بۆ ئەوەی ئەو ژنانەی کە بوونەتە قوربانی توندوتیژی بتوانن دووبارە تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە.
" هەڵمەتەکانی هۆشیاری وەڵامدانەوەیەکی ئەرێنییان وەرگرتووە"
هەڵمەتەکانی هۆشیاری کە شار و گوندەکان دەکەنە ئامانج، وەڵامدانەوەیەکی ئەرێنییان وەرگرتووە، وتی: هەڵمەتە هۆشیارییەکان تیشکیان خستەسەر شار و گوندەکان، وەڵامدانەوەی ژنانیش ئەرێنی بوو. ئەم هەڵمەتانە کە ئێمە کارمان لەسەر کردوون، لەڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێمە و پێشکەشکردنی ڕاستەوخۆی سکاڵا بۆ ئێمە، بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، ئەنجامێکی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە، ئەمە لەچوارچێوەی قبوڵکردنی یاساکە لەلایەن ژنانەوە دێت، تا ئەو ڕادەیەی دەتوانن مافەکانیان بەدەستبهێنن.
سەبارەت بە چۆنیەتی بەرگریکردن لە ژنانی بەرکەوتەی توندوتیژی لە ڕاگەیاندنەکاندا، ئەمە لەلایەن نەدا محەمەد، پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵێکی مانگی دەستکردی ژنان لە ڕەقە ڕوونکرایەوە، ئەو ڕاگەیاندن بە ئامرازێکی گرنگ دەزانێت بۆ شکاندنی بێدەنگی و ڕۆشنکردنەوە لەسەر پرسی ژنان،دەڵێت: لە ڕێگەی بەرنامە هەفتانەیەکانمانەوە، باس لە پرسەکانی وەک توندوتیژی دژی ژنان، جیابوونەوە، فرەژنی، ئازارەکانی ژنان لە کامپەکاندا دەکەین، ئەمە جگە لەوەی ژنان لە مافەکانیان ئاگادار دەکەینەوە.
جەختی لەوە کردەوە کە تیشک خستنەسەر کارەکانی ڕایگەیاندن تەنها بە بەڵگەنامەکردنی ئازارەکان سنووردار نەبووە، بەڵکو خستنەڕووی چیرۆکی سەرکەوتنی ئیلهامبەخشی ئەو ژنانەی لەخۆگرتبوو، کە بەسەر بارودۆخە سەختەکانیاندا زاڵ بوون، ئەمە بەشداربوو لە پاڵنانی کەسانی دیکە بۆ هەوڵدان،بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان، "ماوەی ٥ ساڵ لەسەریەک کارمان کردووە بۆ تیشک خستنەسەر دەنگی ژنان، داوا دەکەین کۆمەڵگە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە تاوان دژی ژنان ئەنجام دەدەن، ئەمە بەشداری کردووە لە دروستکردنی دەنگدانەوەیەکی بەرفراوان و وردە وردە هۆشیاریی گرنگی پرسی ژنان لە کۆمەڵگەکانماندا.
نەدا محەمەد جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون کردەوە تا ئەنجامەکان بەدەست دەهێنرێن،دەڵێت: پێویستە بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی ئەم بەرنامە هۆشیارییانە،پێویستە ڕاگەیاندنی ژنان بەردەوام بێت لە خستنەڕووی پرسەکانی ژنان بۆ جیهان، تا بتوانن لە ڕاستییەکانی خەباتی ژن، ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی گەشەپێدانی ژنان دەبنەوە تێبگەن.