قسەی ڕق لێبوونەوە و هاندانی ژنان لە تونس... بۆ کوێ؟
لەم دواییانەدا قسەی ڕقاوی و هاندان و بە ئامانجگرتنی ژنان، بەتایبەتی چالاکوانانی گەنج، لە تونسدا بڵاوبووەتەوە، کە ئەمەش لە هەوڵێکی ڕوونە بۆ ترساندن و بێدەنگکردنی دەنگیان و پاڵنانیان بۆ دەرەوەی کایەی گشتی.
نەزیهە بوسەعیدی
تونس- لەم دواییانەدا چەندین چالاکوانی مەدەنی ڕووبەڕووی هەڵمەتی بەئامانجگرتنی سیستماتیک بوون، لەوانە غوفران بینوس کە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناوزڕاندن و تۆمەتی خیانەت بووەوە.
لە پۆستێکدا، سەرجەم ئەو کەسانەی بەرپرسیارێتی تەواویان لە ئەستۆ گرتووە کە بەشدارییان کردووە لە هاندان دژی ئەو و بڵاوکردنەوەی قسەی ڕق و کینە و هۆشداری لە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر پارێزراوی جەستەیی و دووپاتکردنەوەی مافی خۆی بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکان.
هەروەها هەڵمەتە هاوشێوەکان، خەولە بوکریم، ڕۆژنامەنووسیان کردە ئامانج، دوای ئەوەی گەشتی بۆ فەرەنسا کرد بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەی کە ناچار بوون وڵات بەجێبهێڵن، لە پلاتفۆرمی مەجازیدا هێرشی کراوەتە سەر، لە پۆستێکی بلۆگدا کە لەم هەفتەیەدا بڵاوکرایەوە، وتی: هاندانی توندوتیژی دژی ژنان تەنها کارەکتەری ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە ئەنجامی دەدەن، ئەوانەی ئەمڕۆ پشتگیری لەم جۆرە تاوانانە دەکەن، سبەی کە مێزەکان دەگۆڕدرێن کەس نادۆزنەوە کە بیانپارێزێت، وانەیەکی ڕوونە لە مێژووەوە.
خەولە بوکریم دووپاتی کردەوە، کە ماڵپەڕەکەی "توميديا" "بۆ میدیا" مافی خۆیەتی ڕێکاری یاسایی لە دژی هەر کۆمێنتێک یان بڵاوکراوەیەک کە هاندانی توندوتیژی دژ بە ژنان بگرێتەبەر، لە هەمان کاتدا بە تەواوی پابەند دەمێنێتەوە بە ڕەوشتی ڕۆژنامەوانی.
بەسمە خەلفاوی، چالاکوانی ژن و ئیمان قەزارە، پارێزەر و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، بە ڕەهەندێکی "ڕەوشتی"، هەڵمەتێکی چەواشەکاریی سیستماتیکییان بۆ کرا، کە لەگەڵ بێڕێزیکردن، دەنگۆ، توندوتیژی ئۆنلاین و تۆمەتبارکردن کە پێشێلکردنی یەکپارچەیی ڕەوشتی و کەرامەتی مرۆڤایەتییان بوو.
ئەم کارانە تووڕەیی و شەرمەزارکردنی بەرفراوانی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لێکەوتەوە، کە ڕەتکردنەوەییان بۆ هەڵمەتی چەواشەکاری و توندوتیژی ئۆنلاین دەربڕی کە لە پلاتفۆرمی مەجازیدا ئاراستەی ژنان دەکرێت.
لە نێو ئەو دەنگانەی کە وەڵامی ئەم هەڵمەتەیان دایەوە، نەجات عەرعاری، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بوو، کە پەیامێکی ڕوونی پشتیوانیی نووسی و ڕایگەیاند، کە بە تەواوی لەگەڵ غوفران بینوس وەستاوە، وتێ: ئەقڵی نەخۆش و دڵی پڕ لە ڕق و کینە و خراپەکاری تەنها بە پشتگوێخستنیان دەتوانرێت وەڵام بدرێتەوە، هەروەها غوفران بینوس،دەنگێک دەمێنێتەوە کە بەرگری لە کەرامەتی مرۆڤ و ماف و ئازادی دەکات.
هەروەها ڕێکخراوی ژنانی دێموکرات و ڕێکخراوی یەکتربڕین بۆ ماف و ئازادیەکان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و شەپۆلی ئەم دواییەی توندوتیژی و ڕق و کینەیان بە ئامانجگرتنی ژنانی چالاکوانان شەرمەزار کرد.
یاسای ٥٨: لە نێوان دەق و ڕاستیدا
حەمیدە شایب، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاندووە، تونس خاوەنی چوارچێوەی یاساییە کە یاسای ژمارە ٥٨ نوێنەرایەتی دەکات سەبارەت بە نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، کە جۆرەها توندوتیژی بە تاوان دەزانێت، لەنێویاندا توندوتیژی دیجیتاڵی بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات هەوڵی ڕێکخراو بۆ بێدەنگکردنی ژنان و دوورخستنەوەیان لە بەشداریکردن لە ژیانی گشتیدا ئاشکرا دەکات لەڕێگەی ناوزڕاندن و چەواشەکاری و هێرشکردنە سەر کەرامەتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ترسێکی زۆر هەیە کە هەندێک لە ژنان لە کاری مەدەنی و کۆمەڵایەتی کشانەوە، وتی: پێویستە بەشداریکردنی گەنجان لە ژیانی سیاسی و کاری مەدەنیدا بەهێزتر بکەین بۆ ئەوەی، بە تێپەڕبوونی کات، بتوانین چینێکی سیاسی شایستە پەرەپێبدەین کە توانای بەردەوامبوونی هەبێت لە بونیادنانی تونس لەسەر بناغەیەکی تۆکمەی دیموکراتی..
ڕوونیشیکردەوە، دۆخی تونس لەڕادەبەدەر سەخت بووە، بەڵام هێشتا دەتوانین پەیامی هاودەنگی بۆ هەموو ئەو ژنانە بنێرین کە تووشی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوە، پەیامێک کە دەبێت زنجیرەکان بشکێنرێن، هەروەها ڕۆژێکی نوێ دێت کە ڕاستی دەگۆڕێت و ئەوەی ماوە وەریدەگرینەوە.
ئاڵەنگاری جددی بەردەم دیموکراتی تونس
فەیحیە حیزام، چالاکوانی ژن و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، بڵاوبوونەوەی ئێستای قسەی ڕقاوی و هاندان لە تونس "وامان لێدەکات هەست بکەین لە جەنگەڵێکدا دەژین، کە ڕەخنەی ب
ونیادنەر تێیدا نییە. بەڵکو وتارێک کە ڕق و کینە و هاندان بەرەوپێش دەبات زاڵە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە ژنان لە ژیانی گشتی بکشێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕەفتارانە نامۆن بە کۆمەڵگەی تونس و ڕەنگدانەوەی بەهاکان و ڕەوشتییەکان نین، ئەو هیوای خۆی دەربڕی کە تونس ڕۆژێک لەم کابوسە بەئاگا بێتەوە و وتارێکی مرۆڤدۆستانە و پشتیوان بە تایبەت هاودەنگی ژن بگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئەمڕۆی تونس بەڕادەیەک تێکچووە کە وشەکان شکست دەهێنن لە پێناسەکردنیدا، قسەی ڕقاوی لەگەڵ پەرەسەندنی کێشەکانی بەردەم دەسەڵاتدا چڕتر دەبێتەوە و تا قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئاڵۆزتر بێت، ئەم گێڕانەوەی ڕق و کینە زیاتر بەرچاو دەکەوێت.
ڕایگەیاند، کە ژنانی گەنجی چالاکوان کە بڕیارە بەشێکی سەرەکی بن لە داهاتووی تونس، لە سەرەتاوە باڵەکانیان دەبڕدرێن لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانەوە کە ئەوان دەکەنە ئامانج، بەڵام لەوەش مەترسیدارتر بە ئامانجگرتنی ناوبانگ و کەرامەتیانە، کۆمەڵگەی ئێمە سەرەڕای پێشکەوتنەکانی، هێشتا بە جۆرێک یان جۆرێکی تر، ئەقڵیەتێکی نەریتی قێزەونی لەخۆگرتووە کە چالاکیوانی ژنان بە تاوان دەزانێت و چەکی ناوبانگ بەکاردەهێنێت بۆ بێدەنگکردنیان و پاڵنانییان لە کردەوەی سیاسی و کایەی گشتی.
ئەو ئەم ڕاستیەی بە بەربەستێکی ڕاستەقینە بۆ گەنجان زانی و وتی: قسەکردن و هاندانی ڕق و کینە بۆ تونس نامۆیە، وڵاتێک کە لە ڕووی مێژووییەوە کراوەیە بەڕووی دەریای ناوەڕاستدا و بۆ چەندین سەدە کارلێکی لەگەڵ چەندین شارستانییەتدا کردووە، بۆیە ناتوانێت ببێتە وڵاتێک کە ئەم ئاستە لە ڕق و کینە بەرهەم بهێنێت.
فەیحیە حیزام لە کۆتاییدا وتی: گێڕانەوەی فەرمی ئەمڕۆ هەوڵدەدات هاوڵاتیانی وڵاتانی ژێر سەحرا تاوانبار بکات بۆ ئەوەی تونسییەکان کێشە بنەڕەتییەکانیان لەبیربکەن و سەرقاڵ بن بە وتارێک کە فریویان دەدات و وایان لێبکات کە ئەو کەسانە "هاتوون بۆ تاڵانکردنی سەرچاوەکانمان"، لەکاتێکدا قەیرانی ڕاستەقینە زۆر قووڵترە.