مەرجەکانی وەرگرتنی زانکۆ لە سووریا گفتوگۆ لەسەر یەکسانیی دەرفەتەکان لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا دروست دەکات

مەیسا نەبوانی، چالاکوانی سیاسی و ژنان پێیوایە دیاریکردنی وەرگرتن لە هەندێک لە پسپۆڕییە زانکۆییەکان لە سووریا تەنها بۆ ژنان یان پیاوان، مافی خوێندکارانی ژنانی گەنج بۆ هەڵبژاردنی ڕێڕەوی خوێندنیان بەپێی شایستەیی و تواناکانیان سنووردار دەکات.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا- یەکسانی دەرفەتەکان لە خوێندنی زانکۆییدا تەنها بە نمرەی وەرگرتن و کێبڕکێ لەسەر کورسییەکان سنووردار نابێت، بەڵکو مافی خوێندکارانی ژنانی گەنجلە هەڵبژاردنی پسپۆڕییەکانیان بەپێی شایستەیی و لێهاتوویی، بەدوور لە جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەز دەگرێتەوە.

 

لە سووریا، مەرجەکانی نمرەی کۆتای زانکۆکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ ـ ٢٠٢٧ ئەم باسوخواستە گەرمەی هێنایەوە پێشەوە، دوای ئەوەی پسپۆڕی و پەیمانگایەک بەشدار بوون کە وەرگرتنیان تەنها بۆ ژنانی گەنج یان گەنجان کورت کردبووەوە، ئەمەش پرسیاری لەسەر دادپەروەریی ئەم پێوەرانە و کاریگەرییان لەسەر داهاتووی خوێندکارانی ژنانی گەنج و مافیان لە دیاریکردنی ڕێڕەوی خوێندن و پیشەییان دروست کرد.

 

ئەم ڕێگرییانە هۆشیارییەکەی پەراوێزخەر پێشان دەدەن کە حکومەتی کاتی سووریا پەیڕەوی دەکات بۆ چەسپاندنی وێنە باوەکان سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان، لە ڕێگەی سیاسەتگەلێکەوە کە سنوور بۆ هەڵبژاردنی پەروەردەی و پیشەیییەکانیان دادەنێت، کورتکردنەوەی هەندێک پسپۆڕی بۆ ڕەگەزێک بەبێ ئەوی دیکە جیاکاری بەهێزتر دەکات و ڕەگەزی خوێندکارەکە دەکاتە ڕێگر لە بەرامبەر ئامانجەکانیدا، لەبری ئەوەی لێهاتوویی و شایستەیی پێوەری سەرەکیی وەرگرتن بێت.

 

لە کۆنتێکستی ئەم بابەتەدا، مەیسا نەوابی چالاکوانی سیاسی و ژنان پێی وایە بێبەشکردنی خوێندکارانی ژنانی گەنج لە پسپۆڕییەک کە مەرجەکانی وەرگرتنی تێدایە تەنها لەبەر ئەوەی ژنن، جۆرێک لە جیاکاری پێشان دەدات کە لە مافی ئەوان لە خوێندن و هەڵبژاردندا کەم دەکاتەوە، هەروەها نمرەی خوێندن، لێهاتوویی و توانای کارکردن دەبێت پێوەرە بنەڕەتییەکانی وەرگرتن بن، نه ڕەگەزی داواکار.

 

لێهاتوویی پێوەرە بۆ وەرگرتن نەک ڕەگەز

مەیسا نەبوانی بەستنەوەی هەندێک پسپۆڕی و پیشە بە پیاوانەوە بەبێ ژنان لەسەر بنەمای وێنەی باو دەربارەی توانای جەستەیی یان سروشتی کارەکە ڕەت دەکاتەوە، وتی:  پارێزەری، دادوەری، ڕاگەیاندن و بوارەکانی دیکە دەبێت بۆ هەموو کەسێک ئازاد بێت کە خاوەنی شایستەیی پێویستە.

 

ئاماژەی بە کاری ژنان لەو پیشانەدا دەکات کە پێویستیان بە توانای جەستەیییە، لەوانەش میکانیک، بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی کە لێهاتوویی بە ڕەگەز دیاری ناکرێت، هەروەها کورتکردنەوەی هەندێک بوار بۆ توێژێک بەبێ توێژێکی دیکە خەیاڵ و هەڵبژاردنی ژنان سنووردار دەکات و دامەزراوەکان لەو لێهاتوویانە بێبەش دەکات کە توانای گەشەپێدانیان هەیە، هۆشداریش دەدات لەوەی بەردەوامبوونی ئەم ڕێگرییانە دەکرێت جیاکاری لە بڕیارە پەروەردەیییەکاندا بچەسپێنێت و بیکا بە پەیڕەوێکی ئاسایی.

 

جووڵەی یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری

مەیسا نەبوانی سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە بەرەنگاربوونەوەی ئەم بڕیارانە نابێت تەنها بەو ژنانەوە ببەسترێتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵکو پێویستی بە هەڵوێستێکی ڕوونی کۆمەڵایەتی و جووڵەیەکی یاسایی هەیە کە ئامانجی پێداچوونەوە بێت بە پێوەرە پەیڕەوکراوەکان و هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانیان، داواشی لە پارێزەران و دسدپەروەران کرد لێکۆڵینەوە لەو بڕیارانە بکەن کە ڕێگری لە چوونی ژنان بۆ هەندێک پسپۆڕی دەکەن و لە گونجانیان لەگەڵ یاسا و پێوەرەکانی پەیوەست بە یەکسانی و نەمانی جیاکاریدا بکۆڵنەوە.

 

جەختیشی لەسەر گرنگیی بەڵگەدارکردنی کەیسی ئەو خوێندکارە ژناە گەنجانە کردەوە کە نمرەکانیان ڕێگەیان پێ دەدات لە پسپۆڕییەکی دیاریکراودا وەربگیرێن، بەڵام بەهۆی ڕەگەزیانەوە بێبەش دەکرێن، پێی وابوو کۆکردنەوەی شایەتحاڵی و بەڵگەکان لەسەر ئەم کەیسانە کاریگەریی ڕاستەقینەی ئەم ڕێگرییانە ڕوون دەکاتەوە و بنەمایەک بۆ داواکاریی پێداچوونەوەیان دابین دەکات.

 

ڕوونیکردەوە، کە بەرەنگاربوونەوەی ئەم بڕیارانە پێویستی بە جووڵەی یاسایی و کۆمەڵایەتی هەیە، و داوای لە پارێزەران و دادپەروەران کرد پێداچوونەوەیان بۆ بڕەخسێنن و لە گونجانیان لەگەڵ یاسا نیشتمانییەکان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی ژنان، یەکسانی و نەمانی جیاکاری بکۆڵنەوە، جەختی لەسەر گرنگی بەڵگەدارکردنی کەیسی ئەو خوێندکارە ژنە گەنجانە کردەوە کە شایستەی وەرگرتنن و بەهۆی ڕەگەزیانەوە بێبەش کراون، بۆ دابینکردنی بەڵگەگەلێک کە پشتگیری لە داواکاریی پێداچوونەوەی ڕێگرییەکان دەکەن.

 

ڕێگریگەلێک کە هەڕەشە لە ئامانجەکانی ژنان دەکەن و لەدەستدانی لێهاتووییەکان زیاتر دەکەن

لە ڕوانگەی مەیسا نەبوانی، کاریگەرییەکانی جیاکاری لە خوێندندا تەنها بە بێبەشکردنی خوێندکارانی ژنانی گەنج لە پسپۆڕییەکی دیاریکراو سنووردار نابێت، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە داهاتوودا لە بەرامبەریاندا هەن، پێی وایە بەردەوامبوونی ئەم ڕێگرییانە دەکرێت ژنانی گەنج بخاتە بەردەم دوو هەڵبژاردنی سەختەوە: دەستبەرداربوونی ئەو پسپۆڕییەی کە ئاواتی بۆ دەخوازن و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو سنوورانەی بەسەریاندا سەپێنراون، یان گەڕان بەدوای دەرفەتی جێگرەوە لە دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی گەشتکردن یان کۆچکردن بۆ خوێندن و کارکردن.

 

لە ناوەڕۆکی ئەم بابەتەدا، مەیسا نەبوانی ڕاستی ژنانی گەنجی ئەفغانستان بیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا ڕێگرییە سەپێنراوەکانی سەر خوێندنی ژنان هەندێکیانی پاڵپێوەناوە بۆ گەڕان بەدوای ڕێگای دەگمەن و نائاساییدا بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن، سەرنجیش دەخاتەسەر "باشا بوش" کە لە هەندێک ناوەڕۆکی ئەفغانییدا پەیوەستە بە پەروەردەکردنی ژنانی گەنج بە شێوازێکی کۆمەڵایەتیی کە وەک کوڕان پێشکەش دەکرێت، تاوەکو دەرفەتگەلێکیان بۆ بڕەخسێنێت کە بە شێوازی ئاسایی بۆ ژنانی گەنچ نەرەخسێندرێن.

 

ڕوونیکردەوە، کە پەنابردن بۆ ڕێگای لەم جۆرە قەبارەی ئەو ڕێگرییانە نیشان دەدات کە سیستەمەکانی جیاکاری دەتوانن دروستی بکەن، کاتێک دەستگەیشتن بە مافێکی بنەڕەتی دەبەسترێتەوە بە تێپەڕاندنی ئەو ناسنامەیەی کە ڕێگرییەکەی لەسەر بنەما دروست کراوە، هۆشداریشی دادا لەوەی پاڵپێوەنانی ژنان بۆ جێهێشتنی وڵات لە پێناو گەڕان بەدوای دەرفەتی خوێندن و پیشەییی دادپەروەرانەتردا، تەنیا زیانێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی لەدەستدانی لێهاتووییە زانستی و پیشەیییەکانیش کە کۆمەڵگە بۆ گەشەپێدانی دامەزراوەکانی پێویستی پێیانە.

 

یەکسانیی دەرفەتەکان وەبەرهێنانە لە کۆمەڵگە و نەوەکانی داهاتوودا

ئاماژەی بەوەشکرد، کە تواناسازیی ژنان لە خوێندن و کارکردندا بەپێی شایستەیی و تواناکانیان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر داهاتووی کەسیییان، خێزان و کۆمەڵگە دەبێت؛ سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە ڕۆڵی ژنان لە دروستکردنی خێزان و بەشداریکردن لە پەروەردەکردنی نەوەکاندا، دابینکردنی ژینگەیەکی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانیی دەرفەتەکان دەکاتە هۆکارێکی بنەڕەتی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگتر و بەتواناتر لە گەشەکردندا.

 

مەیسا نەبوانی جەختی لەوەکردەوە، کە تواناسازیی ژنان لە خوێندن و کارکردندا بەپێی شایستەیی و تواناکانیان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر خێزان و کۆمەڵگە دادەنێت، بەشدار دەبێت لە پاراستنی لێهاتووییە زانستی و پیشەیییەکاندا، پێی وایە مدۆگەرکردنی مافی خوێندکارانی ژنی گەنج لە هەڵبژاردنی پسپۆڕییەکانیان بەپێی ئاستی زانستی و تواناکانیان، بەدوور لە جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەز، بنەمایەکە بۆ کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و بەتواناتر لە گەشەکردندا.