چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ: ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە

هەرچەندە تونس یەکەم وڵات بوو یاسایەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئەفریقا پەسەند کرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ڕێژەی توندوتیژییەکان کەم بکاتەوە.

زهور مەشریقی

 

تونس- لەم ساڵانەی دواییدا، تونس چەندین حاڵەتی توندوتیژی تۆمارکردووە کە گەیشتوونەتە ئاستی کوشتنی ژنان، می عەبیدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ پێیوایە توندوتیژی بووەتە دیاردەیەک کە لە کۆمەڵگەی تونسدا هەیە و کاریگەری لەسەر هەموو گروپەکانی ژنان دەکات بەبێ جیاکاری.

 

دوو ساڵ بەرلەئێستا ژنێک بەناوی رەفقی شارنی لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، مەی عەبیدی سەبارەت بە سزای ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی هاوژینیە پۆلیسەکەی وتی: ئەو بڕیارەی دادگا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەریکردووە لەگەڵ خواستی ژناندا هاتووە، بەتایبەتی کە ئەو سەر بە دەزگای ئاسایشیە، ترسی کەمکردنەوەی سزاکە هەبووە، بڕیارەکە دادپەروەرانەیە و دەسەڵاتی دادوەری تونس هەنگاوێکی باشی ناوە، ئەوەی ئەمڕۆ دادگای دادوەری بۆ شارنی کرد هیوادارین ببێتە ڕێگری لە هەر کەسێک کە هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان بدات.

 

" ڕێڕەوی جێبەجێکردنی یاسا هێشتا ناڕوونە"

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای ٥٨ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان یەکخراوە و توانای پاراستنی هەیە، بەڵام کێشەکە لە میکانیزمەکانی جێبەجێکردندایە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی دەسەڵاتداران لەگەڵی، ڕێڕەوی جێبەجێکردنی یاسا هێشتا ناڕوونە، بەتایبەتی بۆ یەکە لێهاتووەکان لە ناوەندە ئەمنییەکاندا، کە ڕۆڵیان ئەوەیە کە بە شێوەیەکی بنچینەیی گوێ لە ژنە توندوتیژی بەرامبەر کراوەکە بگرن و ڕێنمایی بکەن بۆ پەناگەکان بۆ ئەوەی قەناعەتی پێ بهێنن کە بگەڕێتەوە بۆ دەستدرێژکارەکە و قبوڵی ئەو بارودۆخە بکات کە لەگەڵ ڕفقە شارنی ڕوویدا.

 

"توندوتیژی دووهێندە زیادی کردووە"

ئیدانەی پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کرد کە هیچ پەیوەندییەکیان بە بابەتی توندوتیژی و کوشتنەوە نییە لە جیاتی یاسای دژە توندوتیژی کاتێک دێتە سەر توندوتیژی دژ بە ژنان، بە شاردنەوەی تاوانبار دایدەنێت و ڕوونی دەکاتەوە کە توندوتیژی کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی تونس هەیە، پەرلەمانی تونس کە هەڵوەشاوەتەوە دیمەنی توندی توندوتیژی دژ بە ژنان لەبەردەم کامێرادا بینیوە بەبێ شەرمەزاری و ئەو خۆپیشاندانانەی کە هاندەر بوون بۆ زیادبوونی توندوتیژی بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ئەو کەسانەی دەستدرێژی دەکەن ئازادن و بە یاسا بەرپرسیار نەکراون، لە ئێستادا ڕێژەی توندوتیژی دوو هێندە زیادی کردووە.

 

می عوبەیدی باسی کەیسی چالاکوانی سیاسی و فێمێنیستی شەیما عیسای کرد کە بەهۆی بۆچوونە سیاسییەکانی و دژایەتیکردنی پرۆسەی ٢٥ی تەمووزەوە زیندانی کرابوو، وتی : شەیما عیسا ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبێتەوە، هەروەها ڕێگری دەکرێت لەوەی گەشت بکات بۆ ئەوەی پیشەکەی وەک پرۆفیسۆری زانکۆ لە پاریس ئەنجام بدات.

 

شەیما بە گەمارۆدراوی دەژی و نەیتوانی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا بکات بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی فەڵەستین کە ڕووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوەو توندترین جۆری توندوتیژییە، جگە لە دەستگیرکردنی عەبیر موسا، سەرۆکی پارتی دەستووری ئازاد، ئێستا لە دۆخێکی تەندروستی سەختدا دەژی، ئەمە ئازارەکانی ئەو ژنانە ڕوون دەکاتەوە کە لە تونس ڕووبەڕووی توندوتیژی نەکراونەتەوە، لەلایەن کۆمەڵگەی پیاوسالارییەوە و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەوڵەتی دەبنەوە.

 

"پەرلەمانێکی پیاوسالاری دروستبووە"

می عەبویدی ئەوەشیخستەڕوو ئەو توندوتیژییە دوو لایەنەی سیاسەتمەدارانی ژن لە تونس ئەزموونی دەکەن بوونەتە هۆی دروستبوونی پەرلەمانێکی پیاوسالاری، شێوازی تۆقاندن کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەست پێکرد کاریگەری لەسەر بەشداریکردنی سیاسی ژنان کردووە، وەک بەڵگەیەک بە کشانەوەی دەنگە گرنگ و کاریگەرەکان لە دیمەنەکە و بە بەتاڵی بەجێیان هێشت بۆ سیستمێکی پیاوسالاری، دەترسین لەوەی خۆمان بۆ هەڵبژاردن کاندید بکەین، تەنانەت ئەگەر هەڵوێستی خۆمان لەسەر بابەتێکی دیاریکراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەرببڕین، ڕووبەڕووی توندوتیژی و هاندان و هەڕەشە دەبینەوە چونکە ژنین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا می عەبیدی داوای لە ژنان کرد کاربکەن بۆ شکاندنی ئەو ڕەگەزپەرستی و وێنە نەریتییانەی کە دژیان دەیان ساڵە هەیە.