خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە مەغریب ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە
شێوازەکانی جیاکاری کە ڕووبەڕووی ژنانی خاوەن پێداویستییە تایبەت دەبنەوە تەنها سنووردار نییە بۆ بەربەستە جەستەییەکان و سەختی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ کەشی دجیتاڵی.
حەنان حارت
مەغریب ـ ئەزموونی ژنانی مەغریبی دەریدەخات کە وێنە نموونووییەکان لەوانەیە تواناكانیان بشارنەوە، ئامادەبوونیان کورت بکەنەوە لە کەمئەندامیەکەیان یان ڕووکەشی کەسییان، لە جیاتی دداننان بەواندا وەک ژنانی توانا بۆ دەربڕینی ڕای خۆیان و بەشداریکردن لە کۆمەڵگەدا.

ئەزموونی وەفا شتاین کە خۆی بۆ حزبە سۆسیالیزمە یەکگرتووەکە کاندید کردبوو لە بازنەی سەلا لە هەڵبژاردنە یاسادانانە کۆتاییەکان لە مەغریب، لایەنێک لەم ئاستەنگانە دەخاتە ڕوو، دوای ئەوەی بەپێی شایەتحاڵی خۆی، رووبەڕووی بەئامانجگرتن بووەوە کە پەیوەست بوو بە کەمئەندامیەکەی و پاشخانی سیاسییەکەی و لەبەرکردنی حیجابەکەیەوە. ئەم ئەزموونە پرسیارەکان دەوروژێنێت لەبارەی ئەو وێنە نموونووییانەی کە ڕووبەڕووی ژنانی خاوەن پێداویستییە تایبەت دەبنەوە، و قەبارەی کاریگەرییان لەسەر دەرفەتەکانیان بۆ دەربڕینی خۆیان و دەرخستنی تواناکانیان.
وەفا شتاین ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژنانی خاوەن پێداویستییە تایبەتکان ڕووبەڕووی چەند شێوازێکی جیاکاری دەبنەوە کە هۆکارە کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتوورییەکان تێیاندا تێکەڵ بوون، بابەتەکە تەنها سنووردار نییە بۆ سەختییەکانی دەستڕگەیشتن بە شوێنەکان و خزمەتگوزارییەکان، بەڵکو ئەو تێڕوانینە لە خۆدەگرێت کە گومان لە توانایان دەکات لە بڕیاردان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی.
ڕوونیکردەوە، کە ئەزموونەکەی وەک خۆی تێڕوانینێکی دەرخست کە تیشک دەخاتە سەر کەمئەندامیەکەی لە جیاتی بەرنامەی هەڵبژاردن و شایستەیی پیشەیی و زانستییەکان، ئەوەش وای لێدەکات کە ژن داوای لێبکرێت ڕووبەڕووی بڕیاری پێشوەختە ببێتەوە پێش ئەوەی دەرفەتی بۆ بڕەخسێت بۆ دەربڕینی بیرۆکەکانی و دەرخستنی تواناكانی.
جەختی لەوەکردەوە، کە ئەم تێڕوانینە سنووری جیاوازی جەستەیی یان هەستی دەبەزێنێت، بۆ ئەوەی بگۆڕدرێت بۆ پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی توانای ژن بۆ سەرکردایەتی و بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی، کە ئەوەش وێنەیەکی نموونووییە کە کەسەکە لە کەمئەندامییەکەی خۆیدا کورت دەکاتەوە، پشتگوێی ئەو شایستەیی و ئەزموون و توانایانە دەردەخات کە هەیەتی.
داوای کرد، بە تەرخانکردنی کۆتا بۆ ئەو کەسانەی کەمئەندامن بۆ بەهێزکردنی نوێنەرایەتی سیاسییان، وەک ڕێوشوێنێکی قۆناغی چاکسازی، چۆن ئەو میکانیزمانەی کە پەیڕەوکراون بۆ بەهێزکردنی نوێنەرایەتی ژنان و گەنجان، پێیوایە کە ئەم ڕێوشوێنە بەشدار دەبێت لە تێپەڕاندنی هەندێک لەو بەربەستانەی کە سنووردار دەکەن بۆ گەیشتنی کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان، دەرفەتی دادپەروەرتر بۆ بەشداریکردن لە بڕیاردان و داکۆکیکردن لە دۆزەکانیان و دۆزەکانی کۆمەڵگە بە گشتی دەڕەخسێنێت.
هەراسانکردنی دجیتاڵی و فرەیی شێوازەکانی جیاکاری

سەمیرە بختی، سەرۆکی ڕێکخراوی مەغریبی بۆ مافەکانی ژنانی خاوەند پێداویستی تایبەت، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕێکخراوەکە لە کاتی هەڵبژاردنە یاسادانانەکاندا دیاردەکانی توندوتیژی دجیتاڵی چاودێر کردووە، لەگەڵ سەرنجخستنە سەر ژنانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
ڕوونیکردەوە، کە یەکێک لە کاندیدەکان ناچار بوو هەژمارەکانی لە ماڵپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی داخات، لە کاتێکدا یەکێکی تر ڕووبەڕووی لێدوانگەلێک بووەوە کە تیشکیان خستە سەر کەمئەندامیەکەی لە جیاتی شایستەیی پیشەیی و زانستییەکانی، هەروەها هەندێک لە شێوازەکانی بەئامانجگرتن تێیدا کەمئەندامیەکەی لەگەڵ ڕووکەشی کەسی و پاشخانی سیاسییەکە تێکەڵ بوون.
سەمیرە بختی، وتی: بەردەوامی بەستنەوەی کەمێەندامی بە پەککەوتەیی، لە نێوان جیاوازی جەستەیی یان هەستی و نەبوونی توانادا، کە ئەوانە تێڕوانینێکن کە تواناكانی کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەت و شایستەییەکانیان پشتگوێ دەخەن، دەیانخەنە بەردەم بڕیاری پێشوەختە لەبارەی ئەوەی کە دەتوانن بەدەستی بهێنن.
سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە کێشەکە تەنها لە لێدوانە ناشیرینەکان لە خۆیاندا سنوردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ ئەو وێنەگەلەی کە لە ئەنجامی ئەم ڕەفتارانە دروست دەبن لەسەر ژنانی خاوەن پێداویستییە تایبەت، کاتێک سەیریان دەکرێت لە ڕێگەی کەمئەندامیەکەیانەوە لە جیاتی گوێگرتن لە راکانیان و هەڵسەنگاندنی بیرۆکە و شایستەییەکانیان.
لە لەکەدارکردنەوە بۆ داننان بە توانادا
سەمیرە بختی جەختی لەوە کردەوە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڕەفتارانە پێویستی بە گۆڕینی تێڕوانین هەیە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەت، کورت نەکردنەوەی پێداویستییەکانیان لە دابینکردنی پشکنینی پزیشکی یان خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی کەئەندمی، هەروەها گرنگی دابینکردنی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن و گەیشتنی گونجاو دیارە، لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە بەشداریکردنیان لە کۆمەڵگەدا و گەیاندنی دەنگەکانیان.
جەخت لەسەر داننان بە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت وەک تاکێکی تەواو مافەکان دەکاتەوە، کورت نەکردنەوەی ناسنامەکەی لە کەمئەندامیەکەی خۆیدا، هەڵسەنگاندنی تواناكانی لەسەر بنەمای توانا و ئەزموون و بیرۆکەکەی، نەخستنەژێر بڕیاری پێشوەختەوە لەبارەی ئەوەی کە دەتوانێت ئەنجامی بدات.