هاوپشتی لەگەڵ سوورییەکان... چۆن مەغریبییەکان لە پێکهاتەی جیاوازەوە لە دەوری یەک دۆز کۆکردۆتەوە؟
لە نێوان وێنە پەرشوبڵاوەکان، بەڵگەنامەکان و گەواهییە کەسییەکاندا، ئەندامانی پێشووی لیژنەی گەنجانی مەغریبی بۆ پشتگیریکردنی گەلی سووریا هەوڵ دەدەن یادەوەریی یەکێک لە دیارترین ئەزموونەکانی پشتیوانیی مەدەنی لە مەغریب بپارێزن.
حەنان حارت
مەغریب ـئەندامانی پێشووی لیژنەی گەنجانی مەغریبی بۆ پشتگیریکردنی گەلی سووریا، ئاستەنگەکە ئیتر بریتی نییە لە ڕێکخستنی خۆپیشاندان یان مانگرتنی پشتگیریکردن وەک ئەوەی زیاتر لە دەیەیەک لەمەوبەر هەبوو، بەڵکو بووەتە پاراستنی یادەوەریی ئەزموونێکی مەدەنی لە لەناوچوون، کەواتە دوای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر پاشەکشەی جووڵانەوەی پشتیوانی لەگەڵ سوورییەکاندا، ژمارەیەک لەو ئەندامانە دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی ئەوەی ماوەتەوە لە وێنە، بەڵگەنامە، ڕاگەیاندراو، ڤیدیۆ و گەواهی کە بەڵگەی زیاتر لە ۳۰۰ چالاکیی پشتیوانین کە لە شارە جیاوازەکانی مەغریبدا بەڕێوەچوون، پێش ئەوەی لەلایەن تەلەفۆنە کۆنەکان، هەژمارە ئەلیکترۆنییە داخراوەکان، پەرتەوازەبوونی بەشداربووانەوە نەمێنهێت، کە هەریەکەیان بەشێکی لەم ئەرشیفە پاراستووە.
ئەم ڕاپۆرتە پشت بە گەواهی حەنان ڕەحاب، ڕێکخەری لیژنەی گەنجانی مەغریبی بۆ پشتگیریکردنی گەلی سووریا دەبەستێت بۆ چاودێریکردنی بارودۆخی دامەزراندنی، ئەوەی چۆن سەرکەوتبوو لە کۆکردنەوەی پێکهاتە سیاسی و مەدەنییە جیاوازەکان لە ناو چوارچێوەیەکی یەکگرتوودا، لەگەڵ دیارترین ئەو وێستگانەی کە کارەکەیان لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵدا جیا کردەوە.
دەرعا دەستپێکی بیرۆکەکە بوو
حەنان ڕەحاب دەستپێکە سەرەتایییەکانی لیژنەکە دەگێڕێتەوە، کە بیرۆکەی دامەزراندنی ڕاستەوخۆ دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان لە شاری دەرعای سووریا لە ئاداری ۲۰۱۱ هات، وەک پشتگیرییەک بۆ گەلی سووریا، بەتایبەتی منداڵانی دەرعا کە وێنەی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانیان سۆزێکی فراوانی لەو سەردەمەدا ورووژاند، وتی: ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە لە سووریاوە لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییە مەجازییەکانەوە دەگەیشتن، قەبارەی ئەو ئازارەیان گواستەوە کە هاوڵاتیانی مەدەنی لەو شارانەدا دەیانچێشت کە دەستپێکی خۆپیشاندانەکان بوون، ئەمەش پاڵی بە ژمارەیەک لە گەنجانی چالاکوان لە مەغریب نا کە بیر لە دروستکردنی چوارچێوەیەکی مەدەنی بکەنەوە کە گوزارشت لەم پشتیوانییە بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژمارەیەک لە گەنجان پشتیوانیکردنی گەلانی داواکاری ئازادی، کەرامەت و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییان بە هەڵوێستێکی بنەڕەتی بینی، کە بووە هۆی دامەزراندنی لیژنەی گەنجانی مەغریب بۆ پشتگیریکردنی گەلی سووریا، بە بەشداریکردنی زیاتر لە حەوت پێکهاتەی سیاسی و مەدەنی، لیژنەکە لە سەرەتای دەستپێکردنییەوە چالاکوانانی پارتە چەپەکان، ڕێکخراوەکانی خاوەن مەڵبەندی ئیسلامی، لەگەڵ سەندیکاکان، دادپەروەران و چالاکوانانی مەدەنی لەخۆگرت، لە ئەزموونێکدا کە لایەنە جیاوازەکانی لە ناو چوارچێوەیەکی یەکگرتوودا کۆکردەوە لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی هەر پێکهاتەیەک، بە ئامانجی پشتگیریکردنی گەلی سووریا و ناساندنی ئازارەکانی.
زیاتر لە ۳۰۰ چالاکی لە شارەکانی مەغریبدا
لە ناو ئەم هەمەجۆرییەدا، حەنان ڕەحاب ئەرکی ڕێکخستنی کارەکانی لیژنەکەی لە ئەستۆ گرت، ئەوەش ئەرکێک بوو کە تەنها لە ئامادەکاریکردن بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانەکان سنووردار نەبوو، بەڵکو ڕێکخستنی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان، دابەشکردنی ڕۆڵەکان، دابینکردنی بەردەوامیی ئەو هەنگاوانەش لەخۆ گرت کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوەدەچوون، وتی: لیژنەکە لە کاتی دامەزراندنیەوە، سوور بوو لەسەر ئەوەی کارەکەی سنووری ڕاگەیاندراو و هەڵوێستە ئاماژەییەکان تێپەڕێنێت، بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ بەرنامەیەکی مەیدانیی بەردەوام کە مانگرتنی ناڕەزایی، خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی پشتیوانی، سیمیناری بۆ ناساندنی دۆخی مرۆیی لە سووریا، لەگەڵ فێستیڤاڵی کولتووری، ئێوارەهۆنراوە، دیدار لەگەڵ تاکەکانی کۆمەڵگەی سووریی نیشتەجێی مەغریب لەخۆ بگرێت.
چالاکییەکەی بۆ چەندین شاری مەغریب درێژبووەوە، لەو شارانەدا چالاکیی پشتیوانی و کۆبوونەوەی ناڕەزایی ڕێکخست، لەوانە کۆبوونەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەی سووریا، لەو کاتەی کە دۆزی سووریا ئامادەبوونێکی فراوانی لە گفتوگۆی گشتیی مەغریبدا هەبوو.
لووتکەی کۆکردنەوەو ئامادەکاری
لە نێوان ئەو دەستپێشخەرییە جیاوازانەی کە لیژنەکە ڕێکیخستوون، خۆپیشاندانی مەیدانی "سراغنە" لە شاری دار بەیزا کە لە ۲٦ی شوباتی ۲۰۱۲ ڕێکخرا، کە بەشداریکردنی هەزاران مەغریب بەخۆیەوە بینی، بۆ ئەوەی یەکێک لە دیارترین وێستگەکانی پشتیوانیی مەغریبی بۆ گەلی سووریا پێکبهێنێت، ئەم خۆپیشاندانەی بە بەرهەمی کارێکی بەکۆمەڵ پێناسە دەکات، کە بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بوو، توانای پێکهاتە سیاسی و مەدەنییە ناکۆکەکانی لەسەر کارکردنی هاوبەش لە بەرگریكردن لە دۆزێکی مرۆیی بەرجەستە کرد.
حەنان ڕەحاب وتی: قەبارەی ئەو کۆکردنەوەیەی کە یاوەری چالاکییەکانی لیژنەکەی کرد، جیاکراوە نەبوو لە کارلێکی گرلانی فراوان لەگەڵ ئەوەی کە لەو سەردەمەدا لە سووریا ڕووی دەدا، هەروەها بەدواداچوونی مەغریبییەکان بۆ پێکهاتەکانی ڕووداوەکان سەرنجڕاکێش بوو تا ئەو ڕادەیەی کە "هەر مەغریبییەک کە لەو سەردەمەدا سەبارەت بە سووریا لێت پرسیبا، دەیزانی لە حەلەب، دێرەزوور، دەرعا یان گوندەکانی دیمەشق چی روو دەدات، بە روونی پشتیوانیی خۆیان بۆ گەلی سووریا و ڕەتکردنەوەی ئەوەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی ڕووبەڕووی کوشتن و ترساندن دەردەبڕی دەبوونەوە، بەو باوەڕەی کە ئەم هۆشیارییە گشتییە بەشدار بوو لە پێدانی ورە و گوڕێکی گەل بە دەستپێشخەرییە پشتیوانیکەرەکان، دۆزی سووریای کردە خاوەن ئامادەبوونێکی بەهێز لە گفتوگۆی گشتیی مەغریبدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە لیژنەکە لە باوەڕێکەوە دەستی پێکرد کە تێیدا داوای گەلان بۆ ئازادی نابێت رووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە، کە ئەمەش لە بەردەوامبوونی ئەو دەستپێشخەریانەدا ڕەنگدانەوەی هەبوو کە ژنانی مەغریبی سەر بە ڕێکخراوە حزبییەکانی خاوەن بنەمای سیاسیی جیاواز بەشدارییان لە ڕێکخستنیان کرد، لەگەڵ ژنانی چالاکوانی مافەکان، بەشدار بوون لە ڕێکخستن لە نێوان پێکهاتەکانی لیژنەکەدا، ئامادەکاریکردن بۆ چالاکییەکان، کۆکردنەوە، ڕێکخستنی دەستپێشخەرییە کولتووری و مافییەکان و هەڵمەتەکانی پشتیوانیی مرۆیی لەگەڵ سوورییەکاندا، بۆ حەنەن ڕەحاب، کە لە ماوەی ساڵانی چالاکیی لیژنەکەدا ئەرکی ڕێکخستنی کارەکانی لە ئەستۆ گرت، ئەم تێکەڵبوونە بێ باج نەبوو، بەڵکو بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە کە پشتگیریی لە گەلی سووریا دەکرد، تووشی هەڵمەتی قدەی ناشرین، تۆمەتبارکردن و بێڕێزییکردن بوو.
یادەوەریی ئەزموونێکی مەدەنی
ئەمڕۆ، دوای زیاتر لە دەیەیەک بەسەر دەستپێکی لیژژنەکەدا، ژمارەیەک لە ئەندامە پێشووەکانی، چ ژن و چ پیاو، دەگەڕێنەوە بۆ کۆکردنەوەی ئەوەی لە وێنە، بەڵگەنامە و گەواهی بەجێماون و ئەو قۆناغە بەڵگەدار دەکەن، لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی یادەوەریی یەکێک لە دیارترین ئەزموونەکانی پشتیوانیی مەدەنیی مەغریبی بۆ گەلی سووریا، لە کاتێکدا، کە بەڵگەنامەکانی ئەو ئەزموونە ئەمڕۆ لە نێوان ئەرشیفی کەسی، وێنەی بڵاو و هەژمارە ئەلیکترۆنییە هەڕەشەلێکراوەکانی لەناوچووندا دابەش بوون، سەرپەرشتیارانی دەستپێشخەریی بەڵگەدارکردن هەوڵ دەدەن بۆ پاراستنی ئەم میراسە، نەک تەنها وەک تۆمارێک بۆ چالاکییەکانی پشتیوانی، بەڵکو وەک شایەتێک لەسەر ئەزموونێکی مەدەنی کە نیشانی دا چۆن دۆزێکی مرۆیی توانی لایەنە سیاسی و مەدەنییە جیاوازەکان کۆبکاتەوە، لە هەمان کاتدا ئەو ڕۆڵە دەربخات کە ژنان لە ڕێکخستن، ئاراستەکردن و بەردەوامیی کارکردنی هاوبەشدا گێڕایان.