فەرمانی تایبەت بە ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی لە نێوان دەقێکی گەورە مەبەست و جێبەجێنەکردن
چالاکوانانی تونس دەڵێن، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دەرچوونی فەرمانی ژمارە ٤ بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتیی ژنانی کرێکاری کشتوکاڵ، فەرمانەکە جێبەجێ نەکراوە و هیچ ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی سوودمەندەکانی نییە.
ئیخلاس حەمرونی
تونس – ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ساڵڕۆژی فەرمانی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٤ سەبارەت بە سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی تێدەپەڕێت، یەکەم دەقی یاساییە لە تونس کە سیستەمێکی تایبەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەم گروپە بەخشیوە، لە نێوان ویستی دەقەکە و ڕاستی جێبەجێکردنیدا، بەشێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامی دوو ساڵ چاوەڕوانی دەکەن، هەڵسەنگاندن بۆ ئەوەی کە چی بەدەست هاتووە و ئەوەی بەربەست کراوە لە بابەتێکدا کە زیاتر لە ٢٠٪ی هێزی کاری کشتوکاڵی وڵات دەگرێتەوە.
ڕیم نەسیری، سەرۆکی کۆمەڵەی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان، ڕایگەیاند، کۆمەڵەکەیان لە نزیکەوە پەیڕەوی لە فەرمانی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٤ دەکات سەبارەت بە پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو ژنانەی کە لە کەرتی کشتوکاڵدا کاردەکەن بۆ ماوەی سێ ساڵە (واتە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە)، چەندین چالاکیی ڕێکخستووە و داوای ئەو مافانەی کردووە کە لە بڕیارنامەی پێشوودا هاتووە.
ئەم فەرمانە بۆ مافەکانی ژنانی کشتوکاڵکارە

ڕوونیکردەوە، لە فەرمانەکەدا پاراستنی کۆمەڵایەتی و مۆڵەتی منداڵبوون و مافەکانی پەیوەست بە بارودۆخی کارکردن و بەهێزکردنی ئابوری ژنان دیاریکراوە، هەروەها لایەنی ئەرێنی ئەم یاسایە لە دابینکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتیدایە بۆ ئەو ژنانەی کە لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم فەرمانە تەنها وەک فۆرماڵیزمێک دەمێنێتەوە و بە کردەوە جێبەجێ ناکرێت، وتی: سەرەڕای دەرکردنی فەرمی، هیچ چالاکیەکی ڕاستەقینەی نییە، هیچ دەستێوەردانێکی ڕوون لەلایەن دەزگا کۆمەڵایەتییەکان یان کارگێڕییە پەیوەندیدارەکانەوە نییە، هەروەها هیچ ئامارێکی فەرمی نییە لەسەر ژمارەی ئەو ژنانەی کە لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن کە دەتوانن سوود لەم یاسایە وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەقە یاساییە ڕووماڵی تەندروستی و ڕووداوەکانی شوێنی کار لەخۆدەگرێت، بەڵام ڕاستی ڕۆژانە مردنی ژنان بە ڕووداوی بارهەڵگر بەبێ هیچ پارێزگارییەک ئاشکرا دەکات، هەوەسی کۆمەڵەکە داوای چالاککردن و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئەم فەرمانە دەکات.
ڕوونیکردەوە، ئەو ژنانەی کە لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن، زیاتر لە ٢٠٪ی هێزی کاری کشتوکاڵی تونس پێکدەهێنن و بە بزوێنەرێکی سەرەکیی ئابووری تونس دادەنرێن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئابووریی نیشتمانی زۆر پشت بە کشتوکاڵ دەبەستێت، سەرەڕای ئەمەش ژنانی جووتیار تەنانەت سەرەتاییترین مافەکانیش بەهرەمەند نین.
ڕیم نەسیری ئاماژەی بەوەشکرد، کە زۆرینەی ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی بێ ئاگان لەم فەرمانە، ڕۆڵی حکومەت ئەوەیە کە ئەوان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی ژنان بەشدار بکات لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە فەرمانەکە و دڵنیابوون لە بەشداریکردنیان لە بڕیاردان، هەروەها ژنانی کشتوکاڵ بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەکارهێنانی ئابووری و توندوتیژی بە هەموو شێوەکانییەوە.
میکانیزمێک کە چاوەڕوانی چالاککردنە

ئیمان دالی، چالاکوانی ژنان دووپاتی کردەوە، کە گرینگترین لایەنی ئەم فەرمانە دروستکردنی تۆمارێکی نیشتمانییە بۆ ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی، ئەم تۆمارە هەموو داتای دیمۆگرافی، تەندروستی، پەروەردەیی و ئابووری بۆ ئەم گروپە لەخۆدەگرێت، وتی: ئەم فەرمانە پۆلە جیاوازەکانی ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی کۆدەکاتەوە، جا دامەزراو بن یان بێ مووە، هەربۆیە ئەم تۆمارە زۆر گرنگ دەبێت لە دروستکردنی دۆسیە تاکەکەسییەکان بۆ هەر پۆلێک.
ڕوونیکردەوە، کە ئەم تۆمارە بۆ خۆی میکانیزمێکی گرنگە، بەڵام ئاڵەنگاریەکە لە چالاککردنیدایە و پێناسەکردنی ئەو پێکهاتانەیە کە بەڕێوەی دەبەن، وتی: ئەگەر داتاکانی ئەم تۆمارە بە وردی و دروست پرۆسێس بکرێن، بە دڵنیاییەوە یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێکخستنی دۆسیەکان و دڵنیابوون لە تۆمارکردنی دروستی ژنان، بەتایبەتی لەناو سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە کۆمەڵەی ژنان نەک هەر داوای چالاککردنی تۆمارکردن دەکەن، بەڵکو ئاسانکاریە بۆ دەستڕاگەیشتنیان بەم سیستەمە، ئیمان دالی وتی: ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گەیشتن بەم ئامانجە زۆر گرنگە، چونکە بەدوای چارەسەری خێرادا دەگەڕێت.
داواکاری بۆ جێبەجێکردنی دەستبەجێی یاساکە
ڕوونیکردەوە، داواکاری یەکەم جێبەجێکردنی دەستبەجێی یاساکەیە، گرنگترین ئۆرگانی بەرپرسیارە لەوەش وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییە، وەک لە فەرمانەکەدا هاتووە، یان دەسەڵاتە نیشتمانیی یان هەرێمایەتییەکانی تر، دیاریکردنی وادەیەکی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی فەرمانەکە.
جەختی لەوە کردەوە، کە داواکاری دووەم زیادکردنی پەیوەندییە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لەم بوارەدا کاردەکەن، هەروەها هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە بڕگەکانی فەرمانەکە، چ بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگەی مەدەنی و چ بۆ ژنانی گوندنشین، بەو پێیەی زۆرێکیان بێ ئاگان لەوەی کە تەنانەت ئەو فەرمانە دەرچووە.
ڕوونیکردەوە، کە گواستنەوە پرسێکی زۆر گرنگە بۆ ژنانی کشتوکاڵ، تەنها پەیوەندی بە گەیشتن بە کارەوە نییە، بەڵکو بابەتی کەرامەت و مافێکی بنەڕەتییە بۆ کارکردن لە ژینگەیەکی پارێزراودا، هەروەها لە فەرمانەکەدا چەند بڕگەیەک بۆ گواستنەوەی پارێزراوی و قەرەبووکردنەوەیان دیاریکراوە، بەڵام کۆمەڵگەی مەدەنی پێی وایە گرنگتر لە قەرەبووکردنەوە دڵنیابوونە لەوەی دەست بە گواستنەوەی پارێزراو بگات کە یاساکانی هاتوچۆیان لەگەڵدایە.
ئیمان دالی جەختی لە بەپەلەترین چارەسەرەکان کردەوە کە کۆمەڵگەی مەدەنی پێشنیاری کردووە، چاودێریکردنی کاریگەرانەی گواستنەوەی ئێستا، دابینکردنی گواستنەوەی پارێزراو لەناو ئەو ناوچە گوندنشینانەی کە ژنان دەیگەنێ و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جوتیارانی ژن.
شایانی باسە، فەرمانی ژمارە ٤ لە بەرواری ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەرچووە، کە سیستمێکی تایبەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ژنانی کشتوکاڵی دامەزراندووە، ئەم ڕێوشوێنە یاساییە ئامانجی بەدەستهێنانی یەکگرتنی ئابووریی جوتیارانی ژنە لە هەمان کاتدا مسۆگەری دەستڕاگەیشتن بە بیمەی تەندروستی، داپۆشینی لە مەترسییەکانی پیشەیی، خانەنشینی یان خانەنشینی پیری و کەمئەندامی، یارمەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو کەسانەی کە پێوەرەکانی شایستەیی بەدی دەکەن.