لە عێراق ژنان لە مافی میراتیان بێبەش دەکرێن

ژنانی عێراقی ڕووبەڕووی زوڵم و ستەم دەبنەوە لەلایەن پیاوانەوە لەناو کۆمەڵگەدا، زۆرێک لە ژنان بەهۆی هەڕەشە یان بە شێوەی جۆراوجۆر میراتەکەیان ڕەت دەکرێتەوە.

نور مەرسومی

 

عێراق- لە عێراق، لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا نادادپەروەری هەیەو مافەکانی ژنان پشتگوێ دەخرێت، یەکێک لە پرسیارە هەرە دیارەکان بریتییە لە مافی میراتگری، لە زۆربەی بوارەکاندا ژنان لە میراتەکەیان بێبەش دەکرێن، هەرچەندە ئەو یاسایانەی کە مافی ژنانیان دابین کردووە، تەنها لەسەر کاغەز دەمێننەوە و ژنان ڕووبەڕووی فشار و چەوساندنەوەی پیاوان دەبنەوە، هەروەها یەکێک لەو ژنانە "س.ج" کە نەیویست ناوی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا بکات لەبەر هۆکاری ئاسایش قسەی کرد.

 

س.ج ژنێکی عێراقییە کە لە میراتەکەی بێبەشکراوە و لەژێر فشار و نادادپەروەری مامیدا ژیاوە و وتی: باوکم لە جەنگی عێراق و ئێراندا لە منداڵیدا گیانی لەدەستدا و ژیانیشم لەگەڵ دایکم لە ماڵی باپیرم بەسەر برد، ئەوان هەموو پێداویستییەکانی من و دایکمیان دابین دەکرد تا ئەو کاتەی دایکم بڕیاری دا کار بکات و پارچە زەوییەکی لە حکومەتی عێراق وەرگرت، بە موچەی مانگانەی و خانوویەکی بۆ خۆی دروستکرد، بەڵام دوای ئەوەی ماڵەکە تەواو بوو، دایکم لەوێ دانیشت، مامەکانم هاتن بۆ ئەوەی دایکم لە ماڵەکە دەربکەن، دوای ئەوەی گەورە بووم، لە ژێر فشاردا هاوسەرگیریم لەگەڵ ئامۆزاکەم پێکرا، زاڵبوونی مامەکانم بەسەر دایکمدا زیادی دەکرد و هەمیشە داوای ماڵەکەیان دەکرد، دواتر ئامۆزاکەم لەلایەن هۆزێکەوە کوژرا و کێشەکان لەنێوانیاندا زیادیان کرد و لە کۆتاییدا بڕیاریاندا ماڵی دایکم بفرۆشن.

 

"چونکە ئێمە ژن بووین، میراتەکەیان لەدەستی ئێمە وەرگرت"

س.ج وتیشی: پیاوێکی تەمەن گەورە داخوازی دایکمی کردو دایکم لە فشاری مامەکانم ڕازی بوو، کێشەکان لێرە زیادیان کرد و هەڕەشەیان لە دایکم کرد کە ئەگەر ئەو لە ماڵەکە نەچێتە دەرەوە، هاوژینەکەی دەکوژن لەژێر فشاردا، دایکم ماڵەکەی بەجێهێشت و بە دادوەرەکەی وت کە خانووەکەی بە پارە فرۆشتووە بە مامەکانم، دایکم و ماڵەکە ون بوون، چونکە ئیێمە ژنین میرات لەدەستی ئێمە وەرگیرا.

 

"سەرەڕای بوونی یاسا، زۆربەی کۆمەڵگەکان ئەم یاسایانە قبوڵ ناکەن"

پارێزەر نور جاسێن ئاماژەی بەوەکرد، مافی میرات کە لە یاسای ١٨٨ کە لە ساڵی ١٩٥٩ دامەزراوە، دەڵێت کە کێ خاوەنی میرات و ماددەی ٨٩ گۆڕدراوە بۆ ئەو ماددەیەی کە مافی ئەوەی هەیەو وتی: ماددەی ٩٠ کە بەگوێرەی بڕگەکانی جەنگ و ماددەی ١٩١ ٢ بڕیاری لەسەر دراوە، میرات لە بەشی دووەمدا دابەش دەکات، کە تێیدا ژنان مافی وەرگرتنی میراتیان لە باوکیانەوە هەیە، کاتێک باوک کۆچی دوایی دەکات، کچان وەک کوڕان مافیان هەیە، پێشتر مافی کچان نەبوو لەبەر ئەوەی مامەکانیان بوون بە هاوبەشی میرات، بەڵام دوای هەموارکردنەوەی یاسا، مافی کچەکە بۆ میراتگری باوکی تەنها بەبێ هاوبەش بوونی هەیە، بەڵام خەڵکی نەزان هەن بە هەموو شێوەیەک شەڕ لە دژی مافەکانی ژنان دەکەن، سەرەڕای بوونی یاسا، زۆربەی کۆمەڵگەکان ئەم یاسایانە قبوڵ ناکەن.

 

"بڕیارەکان تەنها لەسەر کاغەزن"

هەروەها مەیسەم غانی، چالاکوانی یاسایی وتی : کێشەی زۆر هەیە لەگەڵ مافەکانی ژنان لە میراتدا، زۆرێک لە ژنان لەژێر فشاردان بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافەکانیان بن، هەرچەندە یاسای عێراقی یاسایەکی دەرکردووە لەسەر دەستگیرکردن یان سزای ماددی ئەو کەسانەی دژ بە مافەکانی ژنانن لە میراتدا و ژنان دەتوانن داوای مافەکانیان بکەن، بەڵام ئەمە تەنها لەسەر کاغەزە.