چالاکوانێکی مەغریبی: هەڵمەتی پشتیوانی لە یەپەگە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی هاوپشتی ژنانی جیهانییە 

هەڵمەتی داوای دانپێدانانی یەپەژە دەکات، ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی هاودەنگی ژنانی جیهانییە، چیتر تەنها سەرنجی لەسەر وێناکردنی ژنان وەک زیانبەرکەوتووی ململانێ نییە، بەڵکو ئێستا دانپێدانانیان وەک بەشداربووی چالاک لە پرسی پاراستن دەگرێتەوە.

حەنان حارت

 

مەغریب- لەناو سەرهەڵدانی هەڵمەتە هاوپشتییە ژنانی جیهانییە، لەم دواییانەدا بانگەوازەکان بۆ ناساندنی فەرمی یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان سەریان هەڵداوە، لە چوارچێوەی ئەو دیالۆگانەی کە لە دەوری ڕۆڵی ژنان لە پرسەکانی پاراستن و ئاسایشی کۆمەڵگە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا هەن.

 

ئەم هەڵمەتەکانی پەیامی پشتیوانی و لێدوانی چالاکوانان، توێژەران و داکۆکیکارانی ژنانی وڵاتانی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقایان لەگەڵدا بووە، ئەمەش باسی شێوازەکانی هاوپشتی ژنانی جیهانی و یەکتربڕینی لەگەڵ پرسە سیاسی و مافی مرۆڤەکانی پەیوەست بە ململانێکانی هێناوەتەوە پێشەوە.

 

ئەم کارلێککردنە لە چوارچێوەیەکدا، دێت کە بە پەرەسەندنی بوونی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان لە داڕشتنی گفتوگۆ ژنانی جیهان دیاری کراوە، کە پرسەکانی ژنان بە خێرایی لە کەشی ناوخۆییەوە بۆ مەیدانی جیهانی لە ڕێگەی هەڵمەتە دیجیتاڵییەکان و لێدوان و شایەتحاڵی ڤیدیۆییەوە دەگوازرێنەوە.

 

سوعاد تاوسی چالاکوانی مافی مرۆڤی مەغریبی وتی: کە چەمکی هاوپشتی ژنانی فرانتەیشناڵ لە ساڵانی ڕابردوودا لە هاودەنگیی ئامڕازییەو٣ بۆ شێوازێکی هاودەنگی ئاڵۆزتر و لەسەر بنەمای مافەکان پەرەی سەندووە، ئێستا تیشک دەخاتە سەر زەمینە هەمەچەشنەکان و سەکۆیەک بۆ ژنان دەڕەخسێنێت کە دەنگ و ئەزموونەکانی خۆیان دەرببڕن، نەک بەناویانەوە قسە بکەن.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لەم گۆڕانکارییەدا، چونکە بەشدارییان کردووە لە گواستنەوەی خێرای پرسەکانی ژنان لە مەیدانی ناوخۆییەوە بۆ مەیدانی نێودەوڵەتی، ئیتر ژنانی ناوچە جێناکۆکەکان لە ڕای گشتی جیهانی دابڕاو نین، چونکە شایەتحاڵی و هەڵمەتەکانیان دەتوانن لە ڕێگەی داتا و داواکاری و ڤیدیۆ و گەواهیدەری دیجیتاڵییەوە ببنە پرسێکی جیهانی.

 

سوعاد تاوسی لە قسەکانیدا سەبارەت بە ئەزموونی یەپەژە، وتی: کە بیرۆکەی دامەزراندنی یەپەژە نوێنەرایەتی ئەزموونێکی ناوازە دەکات لەناو ئەو گۆڕانکارییانەی کە پرسەکانی ژنان لە چوارچێوەی ململانێدا بەسەریاندا دێت، ئەم جۆرە ئەزموونانەی بە ڕەنگدانەوەی ئەزموون ژنە کۆبووەکان زانی کە لە ڕێبازە نەریتییەکان و پارچەپارچەبوونی پرسەکانی ژنان تێدەپەڕن.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەزموونی ژنانی سووریا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەڕای ئەو زەمینە تایبەتەی کە تێیدا سەریهەڵداوە و هەلومەرجە ئاڵۆزەکانی پەیوەست بەوەوە، هاوکات ڕەنگدانەوەی پرسگەلێکە کە سروشتێکی جیهانیی هەیە، کە تێیدا ژنان لە زۆرێک لە داخوازییەکانی پەیوەست بە ماف و کەرامەت و ئازادییەوە یەکتر دەبڕن، سەرەڕای جیاوازییەکانی بەستێنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.

 

سوعاد تاوسی جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێبازی ڕەگەزی یارمەتیدەرە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان وەک بریکاری گۆڕانکاری، توانای بەشداریکردنیان لە داڕشتنی ڕاستیەکەیاندا هەیە، پێویستە ژنان لەم جۆرە ئەزموونانەدا وەک ئەکتەری بەکۆمەڵ سەیر بکرێن کە دەبێت تواناکانیان بناسرێت، لەگەڵ ئەو ڕۆڵەی کە هاودەنگی ژنانی نێودەوڵەتی دەتوانێت بیگێڕێت لە پشتگیریکردنی دۆزیەکانیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبازی ڕەگەزی تەنها وەک زیانبەرکەوتووی شەڕ یان سیمبولی بەرخۆدان سەیری ژنان ناکات لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵکو وەک ئەکتەرێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە لە چوارچێوەی پێکهاتە ئاڵۆزەکانی دەسەڵات و توندوتیژیدا دەژین.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە ئەزموونی ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان پرسیار دەوروژێنێت کە چۆن ژنان لە پێگەی پاراستن یان زیانبەرکەوتووەوە دەگوازرێنەوە بۆ پێگەیەکی بەشداری چالاکانەی کە توانای کاریگەری لەسەر ڕاستی و پێناسەکردنەوەی چەمکە ئەمنییەکان لە ڕوانگەیەکی ژنانەوە هەیە.

 

باس لەوە دەکات، کە جیاوازیی زەمینە سیاسی و جوگرافی و کولتوورییەکان نابێت ببێتە هۆی تێڕوانینێکی سست بۆ پرسەکانی ژنان، بەڵکو دەبێت ببێتە هۆی تێگەیشتنێکی گشتگیرتر لە ئەزموونە هەمەچەشنەکانیان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژنان سەرەڕای هەلومەرجی جیاوازیان، چەندین جۆری توندوتیژی و پەراوێزخستنیان هاوبەشە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڵمەتانە کە بانگەشە بۆ دانپێدانانی ئەم ڕێکخراوە ژنانە دەکەن دەتوانرێت وەک بەشێک لەو گۆڕانکاریانە تێبگەین کە لە هاودەنگی ژنانی نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن، ئەم هاوپشتییە چیتر تەنها لە بەرگریکردن لە ژنان وەک قوربانیدا سنووردار نییە، بەڵکو ئێستا ناساندنی وەک بەشداربوویەکی کارا لە بوارەکانی ئاسایش، سیاسەت، بەرخۆدان و دەربڕینی نیگەرانییەکانیان دەگرێتەوە.

 

ڕایگەیاند، کە بەهێزی ڕێبازی ڕەگەزی لە توانای تێپەڕاندنی ڕێککەوتنە سیاسییە ڕاستەوخۆکان و وێنە میدیاییە پێشوەختە پاکەتکراوەکاندایە بە پشکنینی ئەزموونەکانی ژنان لە چوارچێوەی مێژوویی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری خۆیاندا، هەروەها هاودەنگی ژنانی فرانتەیشناڵ گرتنەبەری هەڵوێستە ئایدیۆلۆژییە پێشوەختە دامەزراوەکان بەدوای خۆیدا ناهێنێت،

 

بەڵکو زیاتر بونیادنانی تێگەیشتنێکی بەرپرسیارانەو ڕەخنەگرانە کە دان بە فرانتەیشناڵی ئەزموونی ژنان و مافی بەرهەمهێنانی وتاری خۆیاندا بنێت لەسەر پرسەکانی ئاسایش، ئازادی، کەرامەت و دادپەروەری، وەک بکەری تەواوی گۆڕانکاری، بەگوێرەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.