یەڵدا ئەحمەد: تاکە ڕێگەی دەربازبوون لەم دۆخە ئەوەیە کە ژنان درێژە بە خەباتی بێوچانیان بدەن

یەڵدا ئەحمەد، چالاکوانی مافی ژنان، پراکتیزە و ئایدۆلۆژیاکانی تاڵیبانی بە دوژمنایەتی ژنان پێناسە کرد و ئەو شتەی بە "یاسای تاڵیبان" ناوی برد و دووپاتی کردەوە کە تاکە ڕێگەی دەربازبوون لەم دۆخە ئەوەیە کە ژنان درێژە بە خەباتی بێوچانیان بدەن.

بەهاران لەهیب

 

ئەفغانستان-لەگەڵ گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە ساڵی ٢٠٢١، ژیانی کۆمەڵایەتی و یاسایی ژنان لە ئەفغانستان گۆڕانکاری قووڵ و بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی، دووبارە دامەزراندنەوەی ئەو گروپە نەک هەر گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سیاسی وڵاتدا کرد، بەڵکو چوارچێوە یاسایی و دادوەرییەکانی هەبوو هەڵوەشاندەوە و یاسای ئیسلامی بە پێی لێکدانەوەکانی خۆی لێکدەداتەوە.

 

لەم چوارچێوەیەدا، سیاسەتەکانی تاڵیبان لەناو دادگاکانی ئەفغانستاندا ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان هەبوو لە داڕشتنی پێگەی یاسایی ژنان، ئەم دادگایانە کە دەسەڵاتی سەرەکی دادگاییکردنی دۆسیەی خێزانی و تاوانکاری و مەدەنین، ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ماف و چارەنووسی ژنانەوە.

 

دوابەدوای چەسپاندنی دەسەڵاتی تاڵیبان، بوونی ژنان لە سیستمی دادوەریدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەوە و سەرجەم دادوەرە ژنەکان و کارمەندانی دادگا لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

 

ئەم گۆڕانکارییە کە بە شێوەیەکی کاریگەر ژنانی لە سیستمی دادوەری دوورخستەوە، دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری بە شێوەیەکی بەرچاو سەختتر کرد، لە کۆمەڵگەیەکی نەریتیدا زۆرێک لە ژنان لە کاتی نزیکبوونەوە لە دادگاکانی پیاوسالاری ڕووبەڕووی ئاستەنگی کولتووری و ئەمنی دەبنەوە.

 

پێش جێبەجێکردنی ئەم بنەمایانە، ژنان ڕووبەڕووی زیندانیکردن، ئازاردانی سێکسی، دەستدرێژی، کوشتن و قامچی لێدانی گشتی دەبنەوە بەهۆی ئەوەی تاڵیبان بە "حیجاب نەپۆش" یان بەشداریکردن لە کاروباری دەرەوەی هاوسەرگیریدا، بەڵام ئەم بنەمایانە بە شێوەیەکی کاریگەر کۆیلەکردنی ژنانیان لە ئەفغانستان بە فەرمی کرد.

 

جێبەجێکردنی ئەم بنەمایانە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ژنان هەبوو لە هاوسەرگیری، جیابوونەوە، سەرپەرشتیکردنی منداڵ، میرات و دۆسیەی تاوانکاری، لەگەڵ جێبەجێنەکردنی زۆرێک لەو یاسایانەی کە پێشتر مافی ژنانیان بەرزدەکردەوە، نیگەرانی ئەوە هەیە کە مافی ژنان بەو شێوەیە بەهێز پارێزراو نەبن، بەتایبەتی سەبارەت بە توندوتیژی خێزانی و هاوسەرگیریی زۆرەملێ.

 

جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی سزاکانی شەریعەت و سروشتی گشتی هەندێک لەو سزایانە وایکردووە کۆمەڵگە سەختتر و گرژتر بێت و زۆرێک لە ژنان هەست بە پارێزراوی و ئازادی کەمتر دەکەن.

 

لەم چوارچێوەیەدا لێکۆڵینەوە لە "بنەماکانی دادگایکردنی تاڵیبان" تەنها پشکنینی بەڵگەنامەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو شیکارییەکە بۆ پێگەی ژنان لەناو سیستەمی دادوەریی سەرکوتکەری نوێی ئەفغانستاندا.

 

"تاڵیبان بەردەوامە لە ئەنجامدانی دەستدرێژی دژی ژنان"

لەمبارەیەوە یەڵدا ئەحمەد، چالاکوانی مافی ژنان و دەروونناس و خەڵکی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تالیبان فەرمانێکی نوێی دەرکردووە کە زیاتر توندوتیژی و نادادپەروەری بەرامبەر بە ژنان بەردەوام دەکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەزانی و ڕق و کینەی ئەو گروپەیە لە ژنان، هەڕەمەکی و چەوساندنەوەی ئەوان توندتر دەکات و پەتی ژنانی چەوساوەکانمان زیاتر توندتر دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تالیبان لەماوەی ڕابردوودا چەندین فەرمانی دەرکردووە کە پۆشاکێکی ئایینی ئیسلامییان پێدراوە، سنووردارکردنی زۆری بەسەر ژنان و دانیشتوانی گشتیدا سەپاندووە. ئەم فەرمانانە ڕەنگدانەوەی ڕەفتاری ئەم گروپە و ئەوانەی ئێستا بەرەوپێشیان دەبەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە و ئاسایشیان هێناوە، ئەمە تەنها سووتەمەنی ڕق و کینە بەرامبەریان لەنێو خەڵکدا دروستدەکات.

 

درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: تاڵیبان تا زیاتر دەستیان توندتر بکات، زیاتر فەرمانی دژ بە گەلەکەمان دەردەکات، لەو کاتەوەی ئەم نەزانییە هاتە سەر دەسەڵات، گەلەکەمان، بەتایبەتی ژنان، بە شێوازی جیاواز، چ بە ئاشکرا و چ بە نهێنی، دەستی کردووە بە تێکۆشان و بەرخۆدان، ئەوان لە بەرخۆدانی خۆیاندا بەردەوام بوون و بێدەنگ نەبوون.

 

لە کۆتای قسەکانیدا وتی: ئەوەی کە ئەم نەزانییەی تاڵیبان و گروپە جیهادییەکان و هەموو ئەو گروپە توندڕەوانەی دژایەتی ژنان دەکەن، نابێت لەبیرمان بچێت ئەوەیە کە خەڵکی ئەفغانستان و بەتایبەتی ژنان لە بەرەبەیانی ئازادیدا لەبەردەمیاندا دەوەستن و لە دادگای دادپەروەرانەی گەلدا دەیانخەنە بەردەم دادگا، هەروەها بەو هیوایەی ئەفغانستان لە توندڕەوی دوور بکەوێتەوە.