یەکەم ڕاهێنەری مەلەکردن: ویستم چەشنی کۆنەپەرستانە پیاوسالارییەکان بشکێنم

ڕۆهێل سەعید، ڕاهێنەری یەکەمی مەلەوانی ژنان کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا خەونی فێرکردنی ژنانی مەلەوانی بەدیهێناوە، دەڵێت: بەهۆی نەبوونی مەلەوانگەی تایبەت، ژنان ناتوانن ئەم وەرزشە بکەن و داوای پشتیوانی بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیاد کرد.

سۆرگوڵ شێخۆ


عامودا – نەبوونی مەلەوانگەی جیا یان تەنها بۆ ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کێشەیەکی باوە، زۆرێک لە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و لە هەموو شارەکانیدا، کە دەیانەوێت مەلە بکەن، ناچار دەکرێن مەلەوانگەی داخراو مەلە یان وەرزش بکەن.

ژنان هەوڵ دەدەن بە جێگرەوەکانی بەردەست و چارەسەرە بەردەستەکان خۆیان فێر بکەن
ئەمەش ڕەنگە گۆڕانکاری لە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و کردنەوەی ڕێگا بۆ ژنان دوابخات، تا ئێستا کۆمەڵگە ڕێگری لە ژنان کردووە کە دەست بە مەلەکردن یان هەر وەرزشێکی تر بکەن، بەهۆی نەبوونی دەرفەت کە حکومەت پاڵپشتی و دەرفەتی باشی نەڕەخساندووە، بەڵام ژنان هەوڵدەدەن بە جێگرەوەکانی ئێستا و چارەسەرە بەردەستەکان خۆیان پەروەردە بکەن. بۆ نموونە، زۆرێک لە مەلەوانگە گشتیەکان، هۆتێلەکان، هۆڵەکانی وەرزش ڕۆژانی تایبەت یان کاتژمێرەکانی هەفتە بۆ ژنان پێشکەش دەکەن، لەم شوێنانەدا پیاوان بە تەواوی قەدەغە دەکرێن لە چوونە ژوورەوە بۆ دڵنیابوون لە تایبەتمەندی.

یەکەم ڕاهێنەری ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان
لە ڕۆژئاوای کوردستانیش زۆرێک لە ژنان دەیانەوێت ئەم وەرزشە بکەن، بەڵام بەداخەوە پشتگیری لە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەوانی گشتیش نابینن، هەروەها دەرفەتە تاکەکەسییەکانیشیان بەش ناکات کە بۆ خۆیان پرۆژەی وەها بکەنەوە بۆ ئەوەی بۆ ژنانی تر ببنە پشتگیر.

ڕۆھێل سەعید کە لە ١٠ ساڵییەوە لەژێر دەستی ڕاهێنەرێکدا پەروەردەی مەلەوانی بینیوە، ئەوە دوو ساڵە لە شاری عامودا ڕۆژئاوای کوردستان ڕاهێنەرە، ژنان و منداڵان فێری مەلەوانی دەکات، بەم شێوەیە، ڕۆهێل دەبێتە یەکەمین ڕاهێنەری مەلەوانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەداخەوە ئەو ژنانەی دێن بۆ وەرگرتنی ڕاهێنانی مەلەوانی، بەهۆی ترس لە کۆمەڵگە و ڕەخنە و فشار کە وایان لێدەکات دەستبەرداری ئەم وەرزشە بن، ئامادە نین بۆچوونەکانیان بدەن.

"ویستم ئەو کەسە بم کە ڕێگا بۆ ئەم وەرزشە بکەمەوە بۆ ژنان"


ڕۆھێل سەعید لە ئاژانسەکەمانەوە باسی گەشتەکەی خۆی کرد، ڕوونیکردەوە، کە ئەو یەکەم ڕاهێنەری مەلەکردنی ژنانە بەڵام تەنها ژنان فێری مەلەوانی ناکات و وتی: لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستم بە مەلەکردن کردووە، لە ساڵی ٢٠١٧، خەونم بوو ڕۆژێک ببمە ڕاهێنەری مەلەوانی، دوای خۆشەویستی منداڵیم بۆ مەلەکردن، نەبوونی هیچ ڕاهێنەرێکی ژن، ویستم یەکەم کەس بم کە دەستپێشخەرییەکە دەستپێبکەم و ئەو کەسە بم کە ڕێگا بۆ ئەم وەرزشە بکەمەوە بۆ ژنان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا خەریکی هێنانەدی خەونەکەم بووم و بەدی دێنم و ژنان فێری مەلەکردن دەکەم، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا من و ئاو نزیکترین هاوڕێی یەکتربووین، لەناو ئاو و لەگەڵ ئاودا دەژین، بۆیە ساڵی ڕابردوو ڕاهێنانم بە ژنان کرد، ئەمساڵیش ژنان و منداڵان.

ژن و مەلەکردن خۆشەویستی، خەون و بەربەست
ڕۆھێل سەعید ئەوەیخستەڕوو کە ژنان و منداڵان بە گڕوتینەوە دێنە مەلەوانگە و داواکارییەکانیان بۆ فێربوونی ئەم وەرزشە زۆرە، هەندێکی لەو سەختیانە باسکرد کە ژنان لە بەشداریکردن لەم وەرزشەدا دەیبینن، وتی: سەختیەکانی کە لەگەڵ ژناندا دەیبینم ترسیان لە ئاوە، ژمارەشیان بەپێی بارودۆخ و بەرپرسیارێتی لە ماڵەوە و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و فشاری هاوژینەکانیان و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان جیاوازە، چونکە ژنان کاتیان نییە هەرکاتێک بیانەوێت بێن وەک گەنجان، هەوڵ دەدەن لە کاتی بەتاڵی خۆیاندا بێن و فێری ئەم وەرزشە بن.

بۆ ئەوەی چاوی کۆمەڵگە و پیاوان فێری بینینی مەلەکردنی ژنان ببێت
ڕۆھێل سەعید باسی تێکۆشانی خۆی بۆ ژنان لە بەرامبەر کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی ڕەگەزپەرەست کرد، هەروەها زۆرترین پشتگیری لە دایکیەوە هاتووە و بەم وتی: من ویستم ژن بگەیەنمە ئەو ئاستەی کە پیاوان پێی گەیشتوون، زۆر ململانێم لەگەڵ پیاوان هەبوو، چونکە تەنانەت دەستوەردانیان لەو جلوبەرگانە دەکرد کە ژنێک لە مەلەوانگەکەدا دەیپۆشی و شەرمیان دەکرد لە جوڵەی ژنێک لەناو ئاوەکەدا، چۆن پیاوێک یان ژنێک سەیری جەستەی ژنێک دەکات، ئەوان تەنها بیریان لە جەستەی ژنانی خۆیان دەکردەوە بەبێ ئەوەی گرنگی بە گەشەکردنیان بدەن، لە ئازادی ژنەکانیان و ناسینی هێزییان دەترسان، بەڵام مەلەکردن بۆ تەندروستییان و هاوبەشەکانیان باشە، تەنانەت لە ٨٠٪ی پیاوان و بەشێک لە ژنانیش باوەڕیان بە وەرزشی مەلەوانی نییە کە ژنان دەستیان پێکردبێت، هەوڵ دەدەم کۆمەڵگە وەک هەر وەرزشێکی تر مەلەوانی ژنان ببینێت و نەیکەنە کێشە بۆ خۆیان و گاڵتەیان پێبکەن و بچوکی بکەنەوە.

"مەلەوانگەکە بە تەواوی بەتاڵ کراوە بۆ ژنان"
ڕۆھێل سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، کە بە گوێرەی ئەو پێشکەوتنانەی کە ئەمڕۆ هەرێم و جیهان تێیدا دەژی، دەبوایە ژمارەی ئەو ژنانەیمەلەوانی دەکەن زۆرتر بووایە و لەسەر هۆکارەکانی کەمبوونی ژمارەی ژنان وتی: لەوکاتەوەی ئەم کارەم بۆ ژنان دەست پێکردووە، پێویستە ژمارەکانیان زیاد بکەن، زۆرێک لە ژنان دەیانەوێت بێن بەڵام ناتوانن چونکە پاڵپشتی هاوژینەکانیان نییە، هەرچەندە چەند کاتژمێرێک بۆ ژنان تەرخان کراوە، بەڵام پیاوان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ناو مەلەوانگەکەوە، تەنها بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بەئاسوودەی ڕاهێنانی مەلەکردن ئەنجام بدەن، مەلەوانگەکە بە تەواوی بەتاڵ کراوە بۆ ژنان.

لە بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان داوای پشتگیری
ڕۆھێل سەعید، ئەوە چەند ساڵە ڕاهێنەری دەکات، ڕوونیکردەوە، کە لە جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان هەتا ئێستا هیچ مەلەوانگەیەکی تایبەت بۆ ژنان نییە و وتی: بۆ نموونە، لە هەفتەیەکدا ڕۆژێک یان چەند کاتژمێرێک بۆ ژنان دەمراوە، بەڵام هەندێک مەلەوانگە هەن هیچ کاتێک بۆ ژنان دانانێن، ئێمەش ویستمان کە ژنان وەک پیاوان و منداڵان فێری ئەم وەرزشە ببن و پێشکەوتنێک دروست ببێت لە کۆمەڵگەماندا، لەبەر ئەوەی ئێمە بۆ ئەوە ڕۆژێکمان داناوە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان دەکەین کە مەلەوانگەیەکی تایبەت بە ژنان دروست بکەن، هەموو کادرەکانی لە ڕاهێنەرەوە هەتا بەڕێوەبەرایەتییەکان ژن بێت، جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە خزمەتی هەموو ژنان دەکات.

سوودە تەندروستییەکانی مەلەکردن
ڕۆھێل سەعید سوودەکانی ئەم وەرزشەی بۆ تەندروستی مرۆڤ بەم شێوەیە باسکرد: مەلەکردن باری دەروونی مرۆڤ باشتر دەکات و بە گشتی سوود بە جەستەی ژنان و منداڵ و تەنانەت پیاوانیش دەگەیەنێت، دەمارەکان و ماسولکەکانی دڵ بەهێز دەکات، بە مەلەکردنی درێژخایەن لە پیربوونی پێشوەختە دەپارێزرێت و سییەکان فراوان دەکات و باشترین وەرزشە بۆ تووشبووانی تەنگەنەفەسی، بەهۆی ژینگە شێدارەکەیەوە ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی بۆری هەوا و یارمەتی باشترکردنی کارکردنی سییەکان و کەمکردنەوەی هێرشەکانی تەنگەنەفەسی دەدات، زۆرێک لە پزیشکانی نەشتەرگەری ئێسک پێشنیاری مەلەکردن دەکەن بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی ئەژنۆ و پشت و قاچیان هەیە.

"لە مەلەکردنهی ژناندا لێهاتوویی زۆر باش بینیووە"
وتیشی: بە بۆچوونی من هەموو کار و وەرزشەکانی پیاوان دەیکەن، ژنانیش دەتوانن بیکەن و دەبێت کە بیکەن، هەرچندە لێهاتوویی و تواناکانی پیاوان و ژنان جیاوازن، وەک ڕاهێنەرێک، لە ژناندا لێهاتوویی زۆر باش بینییوە کە پیاوانیش ناتوانن بە دەستی بهێنن.

دڵ دەیەوێت منداڵان و ژنان بەشداری ئۆڵۆمپیادی مەلەوانی بکەن
ڕۆهێل سەعید سەرنجی بۆ داهاتووی منداڵان و ژنان ڕاکێشا و بۆ ئەوەی لەدەستی نەچێت و مسۆگەری سەرکەوتنی گەورە بکات، داوای هاوکاری کرد وتی: پێویستە ئۆڵۆمپیادی بچووک لەسەر ئاستی جزیرە بەڕێوەبچێت و دەتوانین مسۆگەری داهاتووی ئەم منداڵانە بکەین کە چەند مانگێکە ڕاهێنان دەکەن، بۆ ئەوەی دواتر بتوانن لە ئاستی سووریا یاری بکەن، وەک هەر وەرزشێکی تر، پێموایە هەمان شت بۆ ژنانیش، بەڵام زۆرێک لە ژنان لەگەڵ ئەمەدا نین، ڕەنگە تا پێنج ژن بتوانن لە ئاستی جزیرەدا ڕاهێنان بکەن بەم و قسەیە ڕازی بن، بەڵام دڵنیا نییم، ئێستا بە سەختییەکی زۆرەوە دێن بۆ ئەوەی لەسەر خۆیان فێربن، ئەستەمە بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکەن، چونکە پیاوان و ئەقڵیەتی پیاوسالاری هەن، بەڵام منداڵ زۆرن، بۆچی لێهاتوویان بەفیڕۆ بچێت، پێویستە ببنە ڕاهێنەر و بەلانیکەم لە ئۆڵۆمپیاد یاری بکەن، هەروەها هاوکاری پێویست هەیە بۆ کڕینی جلوبەرگ و دروستکردنی مەلەوانگە بۆ منداڵان.

بە هیوای بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی دەرەوەی سووریا
ڕۆهێل سەعید، کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئۆڵۆمپیادێکدا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بەشداریی کرد، گەیشتە ئاستی چوارەم و لەکۆتای قسەکەنیدا وتی: یەکەمجار بوو بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکەم، بەڵام شەڕی ئێستا و نەبوونی پاڵپشتی وای لێکردوین لە شوێنی خۆماندا بوەستین، بەڵام ئەمڕۆ پاڵپشتی بۆ ئەو منداڵانە پێویستە، دەمەوێت جارێکی تر دەست بە یاریکردن بکەمەوە و بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکەم، نەک تەنها لەسەر ئاستی سووریا، بەڵکو لە دەرەوەی ئەو ئۆڵۆمپیادەش، دەمەوێت زیاتر دەربارەی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان بناسم و بتوانم لە دەرەوەی سووریا یاری بکەم.