ئارینا سابالینکا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی مەدرید

یاریزانی بیلاڕووسی یەکەمی جیهان توانی بگاتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی مەدرید،دوای ئەوەی لە دوو کۆمەڵە لەپیتۆن ستێرنس، یاریزانی ئەمریکی بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 پاڵەوانێتی کراوەی مەدرید یەکێکە لە دیارترین پاڵەوانێتییەکانی تێنسی یاریگای گڵین، پاڵەوانێتیەکی هەزار خاڵە، ساڵانە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

 

لە پاڵەوانێتی مەدرید کراوە کە بە ١٠٠٠ خاڵ بەڕێوەدەچێت، ئارینا سابالینکای ژمارە یەک لە جیهاندا سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٣٠ی نیسان لە پیتۆن ستیرنزی ئەمریکی بردەوە.

 

سابالینکا کە دوو جار پاڵەوانی ساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٣ بوو، بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک بە ئەنجامی ٦-٢، ٦-٤ لە یەک کاتژمێر و ١٩ خولەکدا یارییەکەی بردەوە.

 

سابالینکا لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ڕووبەڕووی براوەی یارییەکەی نێوان مارتا کۆستیوکی ئۆکراینی، ئەناستازیا پۆتاپۆڤای ڕووسی دەبێتەوە کە لە پلەی ٢٤ی پاڵەوانێتییەکەدایە.

 

بەگوێرەی ئۆپتا، ئێستا ئارینا سابالێنکا لە کۆی ٢٤ یاریدا لە پاڵەوانێتی مەدریدی کراوە ٢٠ بردنەوەی بەدەستهێناوە، ئێستاش لە پلەی دووەمی خێراترین بردنەوەدایە بۆ گەیشتن بە ٢٠ بردنەوە لە پاڵەوانێتییەکەدا، لەدوای سێرینا ویلیامزەوە کە لە ٢٢ یاریدا گەیشتە ئەو ئاستە گرنگە.