دیە نزار لە پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
دیە نزار، ڕاکەری کوردی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عيراق لە شاری بەغداد پلەی یەکەمی یاری ٤٠٠متری بەدەستهێنا.
سلێمانی
دیە نزار، راکەری کوردی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عێراق بۆ گۆڕەپان و مەیدان لە شاری بەغداد پلەی یەکەمی یاری ٤٠٠ مەتری بەدەستهێنا، توانی ژمارەی پێوانەیی کەسی تۆمار بکات بەکاتی ٥٧.٥٧ چرکە.
لەو بارەیەوە دیە نزار بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: پاڵەوانێتی عێرق لەشاری بەغداد بەڕێوەچوو، بە بەشداریکردنی چەندەها ژنانی کورد، ئێمەش وەکو یانەی پێشمەرگە بەشداریمان کرد، سوپاس بۆ خوا هەموومان سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، یاریەکان جیاوازبوون، لەوانە ڕاکردنی مەودای کورت و درێژ، یاری بازەکان، هەڵدانی قورساییەکان و ڕمح، هەروەها یاری بەربەست، لەگەڵ چەندەها یاری دیکە.
سێ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
وتیشی: هەموومان ئەنجاممان زۆر باش بوو، یەکێک لەوانە خۆم توانیم سێ پلەی یەکەمی بەدەستبهێنم، لە ٤٠٠مەتری ئازاد، لەتیپی کچانی "نسا"، وە لە ٢٠٠ مەتری، هەروەها لە ١٠٠ مەتری پۆستەی بەریدا، تەوانیم سێ پلەی یەکەمی بەدەستبهێنم.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڕێکانیشی بەهەمان شێوە توانییان لە یاری جیاواز، سێ باز، لەزۆر یاری تریشدا توانیمان پلەی یەکەم و دووەم وسێیەم بەدەستبهێنن، ئەنجامەکان زۆر باش بوون وتی: توانیمان پلەی دووەم بۆ یانەی ێشمەرگە و شاری سلێمانی بەدەستبهێنین.