ژنێکی گەنج ئاڵەنگاری لە ململانێ و داب و نەریتەکانی سودان دەکات و بەشداری پێشبڕکێی پاسکیل دەکات
ئیسلام سادق کە بەهۆی بەردەوامی ململانێکانی وڵاتەکەیەوە لە خەرتومەوە بۆ پارێزگای باکوور ئاوارە بووە، پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج بەشداری پێشبڕکێی پاسکیلسواری بکات، کە مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتر لە گەشتێکی دوو ڕۆژەدا ببڕێت.

ئایە ئیبراهیم
سودان- کاردانەوەی بەرفراوان دوای هاتنی کۆمەڵێک پاسکیلسواری سودانی لە کۆتا خاڵیان لە ڕێگەی حەلفاوە بەرەو دۆنگۆلا لە پارێزگای باکوورهاتە ئاراوە، ئەویش بەهۆی بەشداریکردنی ئیسلام سادقەوە بوو وەک تاکە ژنێکی گەنج لەنێوانیاندا، لەبەرئەوەی لە کۆمەڵگەیەکی کۆنەپەرستانەدا کە ژنانی پاسکیلسواری لەسەر جادە گشتیەکان و دەورە دراو لەلایەن گەنجانەوە ڕەتدەکەنەوە.
ئیسلام سادق، بینراوە پاسکیلەکەی لێخوڕیوە، وتی: ئەزمونەکە بۆ ئەو جیاوازە، چونکە گەنجەکان دەورەیان داوە، نەک لەبەر ئەوەی مەودایەکی دووری بڕیوە، هەروەها ئەو بە ئەزمونێکی جوان پێناسەی کردووە، وە قورس بووە بڕیاری بەشداریکردن لەگەڵ گەنجان بدات، چونکە لە کۆمەڵگەیەکی کۆنەپەرستدا دەژی کە قبوڵی ناکات ژنانی گەنج ئەم جۆرە ئەزمونە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ٥٠٠ کیلۆمەترەی کە ڕۆیشتووە درێژترینە کە تا ئێستا تەواوی کردووە، وە تەنها لەلایەن کەسانی پیشەگەرەوە کە ئەزمونی پاسکیلسوارییان هەیە دەتوانن تەواوی بکەن، وە پێشترمەودای ڕاکردنم هەبووە، لەوانە ١٤٠ کیلۆمەتر بۆ شاری دێرینی کرما لە باکوور، هەروەها چێژم لە سەردانکردنەکەش وەرگرتووە.
بەشداریم لە یارییەکانی ساڵانەی گەشتی فەرەنسای سودان و جیرۆ دی ئیتالیا کرد، کە تیایدا پلەی یەکەمم بەدەستهێنا، هەروەها بەشداریم لە هەفتەی هاتوچۆی عەرەبی کرد، کە یەکەم بەشداریم بوو، لەوێ پلەی دووەمم بەدەستهێنا.
سەبارەت بە بەشداریکردنی لە جیهانی وەرزشدا بە تایبەتی پاسکیلسواری، وتی: لە منداڵییەوە زۆر حەزم لە پاسکیلسواری بووە، ئەمەش خولیای دڵخوازمە، لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنمدا دەستمکرد بە بەدواداچوون بۆ پێشبڕکێکانی پاسکیلسواری دەرەوە، هەوڵمدا یانەیەک بدۆزمەوە، گەڕام تاوەکو یانەی پاسکیلسوارەکانی سودانم دۆزیەوە و پەیوەندیم پێوەکرد.
وتی: ئەو ململانێیەی کە لە وڵاتەکەیدا بەردەوامە ڕێگری لێنەکردووە لە ئەنجامدانی وەرزش، ئاماژەی بەوەشدا، کە پێش ئاوارەبوونم کارم دەکرد و خوێندنم دەکرد و وەرزشی دڵخوازی خۆمم دەکرد کە پاسکیلسوارییە، هەروەها دوای ئاوارەبوونم بەردەوام بووم لەم کارە و بەدوای کەسانی دیکەدا دەگەڕام کە خولیاکەم لەگەڵیاندا هاوبەش بکەم، تەنانەت بەشداریم لە دوایین پێشبڕکێی پاسکیلسواریدا کرد لە حەلفاوە بۆ دۆنگولا، کە مەودای ٥٠٠کیلۆمەتر بوو.
''ئەزمونێکی دەوڵەمەند و کاریگەر''
ئیسلام سادق ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم ئەزمونە بۆ ئەو دەوڵەمەند و کاریگەر بووە، بەتایبەتی کە لە چوارچێوەی ئەو بارودۆخە ناوازەیەدا هاتووە کە وڵاتەکەی تووشی دەبێت، کە ئەمەش ناچاری کردووە ئاوارەبێت، هەروەها پەیامێکی ئیلهامبەخشی بۆ ژنانی گەنج نارد و داوای لێکردن پەرە بە خولیاکەیان بدەن و ڕێگە نەدەن ململانێکان ببێتە بەربەست، بەڵکو پاڵنەرێک بێت کە هێز و ئیرادەیان پێ ببەخشێت بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
سەبارەت بە سەختی ئەزمونەکەی، وتی: ئەو ڕێگایەی کە خۆی و بەشداربووانی دیکە بە پاسکیل لە نێوان حەلفا و دۆنگولادا دەڕۆیشتن زبر و ناڕێک بووە، جگە لەوەش ڕێگایەک بوو کە ئۆتۆمبێلی گەورە زۆر بەسەریدا دەڕۆیشت و هەندێکجاریش گیرابوو ئەمەش بۆ ئەو ململانێ بوو، بەڵام بە ئیرادە و کۆڵنەدان بەسەرکەوتووی بەسەریدا زاڵ بوو.
ئیسلام سادق ئاواتەخوازە سەرکەوتنی زیاتربەدەستبهێنێت لە هەردوو پێشبڕکێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، بەو هیوایەی ململانێی وڵاتەکەی ببێتە پاڵنەرێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هەمووان نەک پێچەوانەکەی.