وەرزشوانی جەزائیری: نەبوونی ڕۆشنبیری ڕێگری لە گەشەسەندنی وەرزشی ژنان دەکات

لەناو پەرەسەندنی هۆشیاری لە گرنگی وەرزش وەک شێوازێکی ژیان، نەوال بن دربال، یاریزانی بەرزکەرەوەی قورسایی ئازاد و وەرزشوانی کاراتێی جەزائیری، تیشک دەخاتە سەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە وەرزشدا لە جەزائیر.

ڕابیعە خورەیس

 

جەزائیر-تەنیا خواست و کۆڵنەدان بووەتە هۆی سەرکەوتنی لە وەرزشەکەی ئێستایدا، نزیکەی ٢٢ بڕوانامەی لە کێشی ئازاد، خولی پەروەردەی چاکسازی و ڕاکێشان (خولە پەرودددەییەکان بە ئامانجی کشانی ماسولکەکان و باشترکردنی نەرمی) بەدەستهێناوە، هیچ کام لەم پسپۆڕییانە لە جەزائیر بەردەست نین و ئەوەی بەردەستە تەنها لە وەرزشی ئایرۆبیک یان لەشجوانیدا سنووردارە.

 

نەوال بن دربال، وەرزشکاری کێشی ئازاد و یاریزانی کاراتێی جەزائیری، ناوازەیە لە بەشداریکردنی لە چارەسەرکردنی کەیسە درێژخایەنەکانی ژنان، وەک نەخۆشی شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشیەکانی جومگەکان، و نیشانەکانی هێلکەدانی فرە کیسی کە زۆرجار تووشی ژنان دەبێت، زۆرجار خولی پەروەردەی چاکسازی دوای منداڵبوون بەکاردەهێنرێت.

 

سەرەتای بیرۆکەکە

نەوال بن دربال وتی: لە تەمەنێکی گەنجیدا خۆشەویستی و مەیلم بۆ تۆپی باسکە هەبوو، هەروەها بۆ ماوەی شەش ساڵ لە هۆڵی وەرزشدا مەشقم پێکرد، لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکەی مەشقکردنی کێشی ئازاد و گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ مەشقی وەرزشی لە ساڵی ٢٠١٧دا هاتە پێش چاوم، کاتێک لە هۆڵێکی وەرزشی لەگەڵ کچان و ژنان مەشقم دەکرد، بۆم دەرکەوت کە گرنگییەکی کەم بە باوترین نەخۆشییەکانی نێو ژنان دەدرا، ڕاهێنەرە ژنەکان نەیانتوانیوە مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسانەدا بکەن، بە تێپەڕبوونی کات بڕیارمدا گەشت بکەم بۆ دەرەوەی وڵات بۆ خولی پەروەردەی بە کێشی ئازاد، بەو هیوایەی چارەسەری ناتەقلیدی و داهێنەرانە بۆ ئەم جۆرە کەیسانە بدۆزمەوە، کە زۆرجار لە کاتی خولە پەرودددەییەکاندا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، کاتێک گەڕامەوە هۆڵێکی وەرزشی تایبەت بە ژنانم کردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا زۆر چالاک بووم.

 

یەکێک لە دیارترین ئاڵەنگاریەکان کە لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، ڕوونیکردەوە، ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکەیە لەلایەن خێزانەکەیەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، دوای پیشەیەکی پڕ لە بەخشین و نایابی، پشتیوانی و هاندانی خێزانەکەی بەدەستهێنا و بەهێزتر بوو، ئەو بەردەوام بوو لەوەی دەستی پێکردبوو بە مەشقکردنی وەرزشەکانی تر، وەک کاراتێ، لە ئێستادا پشتێنێکی قاوەییم بەدەستەوەیە، بە لەبەرچاوگرتنی پێشکەوتنەکانم بۆ ئاستێکی پێشکەوتوو لە هونەرە جەنگییەکان.

 

سەبارەت بە ڕاستی مەشقی وەرزشی ژنان و هەڵوێستی ژنانی جەزائیر وتی: دوای مەشقی مەیدانی و کارلێکی ڕۆژانە لەگەڵ ژنان، سەرسام بووم بە نەبوونی کلتوری وەرزش، ئەمەش وایکردووە کە ببێتە شێوازی ژیان بۆ زۆرینە، ئەوانەی وەرزش دەکەن لە ترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بە مەبەستی پاراستنی لەشجوانی جەستە یان بە پشتبەستن بەو ڕێنماییانەی کە لەلایەن پزیشکەوە دوای دانیشتنەکانی چارەسەرکردن دەدرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو ژنانەی کە وەرزش دەکەن ئەوانەن کە تەمەنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٥٤ ساڵدایە، لەم ماوەیەدا ژنان بیر لە ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی شلبوونەوەی پێست دەکەنەوە کە لە ئەنجامی پیربوونەوە دروست دەبێت، سەرەتا ڕووبەڕووی چەندین سەختی و فشار بوومەوە، چونکە ئەم بوارە جێگەی سەرنجی ژنان نەبوو، هاوکات یەکەم و تاکە ژن بووم لەم بوارەدا لەو شارەی کە تێیدا دەژیم.

 

گۆڕینی ڕۆشنبیری ژنان

پێی وایە پێویستە ئەم بابەتە بخرێتەڕوو بۆ گفتوگۆکردن، بۆ ئەوەی کولتوری ژنان بگۆڕدرێت، کە سنووردارە بە هەبوونی جەستەیەکی لەشجوانی، ئەم بابەتە بەدەگمەن باسی لێوە دەکرێت، هەرچەندە بووەتە شتێکی زۆر پێویست بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە گرنگی مەشقکردنی بۆ بەدەستهێنانی جەستەیەکی بەهێز، بەتایبەتی کە بە بەردەوامی مەشقکردنی پێویستی بە زۆر سەردانی یانەکانی ژنان یان هۆڵەکانی وەرزشکردن نییە، دەتوانن لە ماڵەوە مەشق بکەن، بەتایبەتی ئەگەر ئامێری پێویست لەبەردەستدا بێت، جەختی لە ڕۆڵی کۆمەڵە وەرزشییەکان کردەوە لە پێشخستنی پراکتیزەکردنی وەرزش و پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەش.

 

بە وتەی نەوال بن دربال، ئاڵەنگاری تر هەن کە شایەنی تیشک خستنە سەریانن، ئەوانیش نەبوونی ڕووماڵی ڕاگەیاندن و گرنگی ڕاگەیاندنی وەرزشی لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری وەرزشی لەنێو ژناندا، وتی: لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستپێشخەرییەکم دەستپێکرد کە ژنان و پیاوان و منداڵانی لەخۆگرتبوو بە ناوی 'وەرزش بۆ هەمووان'، سەرەڕای بەشداریکردنی زۆر، بەڵام ڕووماڵی ڕاگەیاندن نەبوو و بەداخەوە وەستا، ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە پراکتیزەکردنی چالاکییە وەرزشییەکان، ئەو پێشنیاری ئەوە دەکات کە بەرنامە دانانی کۆبوونەوەی خولی پەروەردەی لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان، چ بەیانیان بێت یان ئێواران، بە چاودێری ڕاهێنەری ژن، کە پەیوەندی بە لەشجوانییەوە نییە، بەڵکو وەک بابەتێکی ناوخۆی و کولتوورێک کە ناتوانین دەستبەرداری بین.