پاڵەوانێتی مەلەوانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

پاڵەونێتی مەلەوانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، لەنجە سەلام دەلێت: وا بڕیارە مانگی داهاتوو پێشبڕکێی کچانیش لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ی تەمووز لە پارێزگای هەڵەبجە، بە چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و  بەسەرپەرشتی لیژنەی مەلەوانی کوردستان و هەماهەنگی لیژنەی ئۆلۆمپی هەڵەبجە پێشبرکێی پالەوانێتی مەلەوانی بۆ پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

پاڵەوانیەتیەکە  لەسەر ئاستی کوردستان، یەکەمین جارە لە شاری هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.

 

 لەنجە سەلام، ئەندامی ئیتیحادی مەلەوانی  سلێمانی وتی: بەخۆشحالیەوە هەستاوین بە سازدانی پێشبڕکێ بۆ مەلەوانانی پارێزگاکانی کوردستان و بریارماندا پاڵەوانیەتیەکە بهێنینە هەڵەبجە، وابڕیارە مانگی داهاتوو پێشبڕکێی کچانیش لە شاری هەولێر بەڕیوەبچیت، جیاکاری نەکراوەو ئاستی بەشدار بوون زۆر باشە، بەهیوام سەرجەم بەشداربووان سەرکەوتوو بن.

 

لە پالەوانیەتیەکەدا چەندین کەس و لایەن بەشدار بوون و ڕێکخراوەکانیش بەهەمان شیوە بەشداریان کردو سەبیحە محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری داون سیدروم وتی: دوو خویندکاری داون سیدروم بەشدار بوون و دلخۆشن بەوەی کەتوانیویانە سەرەتایەک بێت بۆئەوەی زۆرترین خوێندکارو منداڵ بەشداری دەکەن، پاڵەوانێتی لەم شێوەیە گرنگە بەردەوام بیت.