گوڵناز ڕەشید لە کلینیکەکەی لە خەمی تەندروستی چاوەکانی هەموواندایە

گوڵناز ڕەشید، پشکێنەری چاو لە شارۆچکەی دوکان لە کلینیکەکەی پشکنینی چاو بۆ هەموو ئەو کەسانە دەکات کە سەردانی دەکەن و لە خەمی تەندروستی چاوەکانی هەموواندایە.

کەژان زاهیر

 

دوکان- گوڵناز ڕەشید دانیشتووی شارۆچکەی دوکان وەک هەر ژنێکی تری خاوەن ئەزموون، لە بوارەکانی خۆیدا خەریکی کار کردن و هەوڵ دانە بۆ ژیان، لە کلینیکەکەی تەندروستی چاوەکانی دەوروبەری دەپارێزێت و هەم بژێوی خۆیی و خێزانەکەی دابین دەکات، ئەزموونی ١٠ساڵ کار کردنی هەیەو ماوەی ٥ ساڵە له بواری پزیشکیدا کار دەکات و کلینیکی هەیەو لە سەرەتای قسەکانیدا دەربارەی کارکردنی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، ژنان تاڕادەیەک ئازادن لە کارکردن نەک لەبوارەکانی خۆیان بەڵکوو لە بواری تریش کار دەکەن، وەک مارکێت و فرۆشگاکان و فەرمانگەکاندا.

 

"ئامێرمان هەیەو چاویلکە دروست دەکەین"

لە چاویلکەسازەکەی بەناوی "چاویلکەسازی پاشا" گولناز ئەو ئامێرانەی هەیە کە پشکنینی کزی چاو دەکەن و ئەو ئامێرانەی کە پێوانەی پشکنینی کزی چاو دەکات، ئاماژەی بە جۆرەکانی کزی چاو کرد کەلە لای ئەوان پشکنین و دەستنیشان دەکرێت وتی: چوار جۆر کزی هەیە، دوای پشکنین و دیاریکردنی ئاستی کزی چاوەکان، خۆمان لە کلینیکەکە کە چەندین جۆری ئامێرمان هەیە چاویلکەکان دروست دەکەین و پشکنین بۆ چارەخوازان دەکەین، لە هەموو چین و توێژەکان سەردانمان دەکەن، ئامێرێکی تایبەتمان هەیە کە ئاستی پێوانەیی سەر هاوشێوەمان دیاری دەکات، چاوی چاویلکەکان بە بەپێی دەرەجەی کزی چاوەکان دادەنێت.

 

"بەهۆی مۆبایل منداڵان و گەنجان کێشی کزیی چاویان هەیە"

ئاماژەی بەوەکرد کە منداڵان و گەنجان کێشەی کزیی چاویان هەیە کە هۆکارەکەی بۆ زۆر بەکارهێنانی مۆبایل دەگەڕێتەوە، وتی: زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و شاشەی زیرەک هۆکارێکن بۆ کز بوونی چاوەکان، پێویستە لەکاتی کز بوونی چاودا پێویستە چاویلکە بەکار بهێندرێت بۆ ڕێگری کردن لە زیاتر کز بوونی، بۆ خۆپارێزی لە تیشکی خۆر و تەپووتۆز پێویستە ڕۆژانە چاویلکە بەکاربهێندرێت، لە ئەو جۆرانە بن کە بە فلتەرن و ئەو تیشکە زیانبەشانەی تیشکی خۆر بگەڕێنێتەوە و و لەکاتی گەرماو هاویندا و لەکاتی تریشدا هەر پێویستە بەکاربهێندرێت بۆ ئەوەی بزانین کەچاویلکەکەمان پێوەری پزیشکی هەیە یان نا، بەڵکو بەس تەنها ڕەنگێکی ئاساییە ئەوە پارتی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ نموونە کەسەیری شاشەی مۆبایل دەکەیت دەزانیت کە بە فلتەرن یان نا ڕەنگی شاشەی مۆبایلەکە دەگۆڕێت.

 

گوڵناز ڕەشید هەستیار بوونی چاوەکانی بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوەو ئەوەیخستەڕوو کە هەندێک کەس خۆی جۆری چاوی وایە هەستیاری دروست دەکەن یان بەهۆی کەشوهەواوە یان بەهۆی جۆری کاری کەسەکانەوە دەگۆڕێت وتی: بۆ چوارچێوەیەکی تەندروست چاویلکە دەبێت نە زۆر قورس بێت نە زۆر سوک بێت نە زۆر گەورە بێت، شووشەیی چاویلکە زۆر جۆری هەیە هەیە بە فلتەرن بۆ گەڕاندنەوە تیشکە زیان بەخشەکان، هەشە بەس تیشکی مۆبایل دەگەڕێنێتەوە، هەروەها لە ژناندا میکیاجی ناتەندروست کاریگەریی ڕاستەو خۆیان هەیە لەسەر چاوەکان و ئەبنە هۆی دروست بوونی هەستیاریی.

 

ئەوەشی خستەروو، ئەو خواردنانەی زۆر بەسوودن بۆ تەندروستی چاو سەوزەواتەکان وەک سپێناخ و گێزەرو پڕۆ تینەناکان وەک ماسی و هێلکە.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا گوڵناز ڕەشید زۆر سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە هاوکاری بوون و لەئێستادا لە کلینیکەکە ی هەلی کاری بۆ ژنێکی تر ڕەخساندووەو هاوکاریەتی لەکارەکەیدا.