فشاری دەروونی درێژخایەن چەندین ئازارو نەخۆشی بەدوای خۆیدا دەهێنێت

فشاری دەروونی و کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەوەندە قورسن کە چەندین نەخۆشی لێدەکەوێتەوە و تێگەیشتن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی فشاری دەروونی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی، پێویستی بە پشکنین هەیە بۆ کاردانەوەی زنجیرەیی کە بەرهەمی دەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتێک لاشە هەست بە فشاری دەروونی دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ، دەتوانێت سیستەمی بەرگری تێکبدات، بە تێپەڕبوونی کات، ئەم تێکچوونە دەبێتە هۆی نەخۆشی جۆراوجۆری تەندروستی، لەوانە خەمۆکی، نەخۆشی دڵ و شەکرە، بەڵام تەنانەت بە درێژایی ڕێگاکە، ئاستی فشاری دەروونی بەرز دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو لە جەستەدا تۆمار بکرێت، ئەم ڕوانگەیە تیشک دەخاتەسەر هەندێک لە کاریگەرییە فیزیکییە نزیک و درێژخایەنەکان، هەروەها ڕێگاکانی چالاک بوون لە بەرەنگاربوونەوەیان.

 

فشاری دەروونی هۆکارە بۆ چەندین ئازار و نەخۆشی:

-سەرئێشە، هەموو مرۆڤێک ئەزموونی ئەو جۆرە ئازارەی کردووە کە سەرەکیترین هۆکارەکانی فشارەو بەهۆی چەندین گۆڕانکاری کیمیاییە کە لە مێشکدا ڕوودەدات، ماسولکە هەیە لە دەوروبەری پێستی سەر، لە پێشەوە، لە پشتەوەی سەر، هەموو ئەو ماسولکانە لەوانەیە بەهۆی فشاری دەروونییەوە گرژ بن و ئازار دروست بکات، لە ڕاستیدا، گرژییە درێژخایەنەکان لە ماسولکەکانی شان، سەر و مل پەیوەندی بە سەرئێشەوە هەیە.

 

-هەڵوەرینی قژ، لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ پسپۆڕانی تەندروستی تێبینی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەیان کرد کە ئەزموونی لەدەستدانی قژیان کرد، تەنانەت جگە لەوەی کە دۆخەکە کاریگەری لاوەکی کۆڤید-۱۹یە. ئەو جۆرە قژەی بەهۆی فشاری دەروونییەوە دروست دەبێت پێی دەوترێت تێلۆگن ئیفلوڤیۆم، ئەوە ڕژاندنی بڵاوە کە دەکرێت لە هەر جۆرە فشارێکی جەستەیی یان هەستییەوە بێت و بە دڵنیاییەوە زیاتر لە فاکتەرەکانی دەوروبەری پەتاکەوە دەبینن، شیلپی خێتارپال، پزیشکێکی پێست لە کلینیکی کلیڤلاند لە ئۆهایۆ وتی: ئێمە ئەمە وەک فشاری ڕۆژانە ناناسێنین، ئەمە زیاتر وەک ڕووداوێکی گەورەی ژیان وایە لەسەر هاوشێوەی جیابوونەوە یان مردنی کەسێکی خۆشەویست کە ئەمە دروست دەکات، هەرچەندە پەیوەندی نێوان ڕژان و فشاری جەستەیی وەک نەخۆشی یان قۆناغی دوای منداڵبوون بۆ ژنان زۆر سادەیە، بە تەواوی نازانین فشاری دەروونی چۆن دەبێتە هۆی لەدەستدانی قژ.

 

-نەخۆشی دڵ، کاتێک دڵ نیشانەی هۆرمۆنەکانی فشاری دەروونی وەک کۆرتیزۆل وەردەگرێت، خێراتر دەبێت و گرژبوونەکانی زیاد دەکات، ئەمەش بۆ زیادکردنی سوڕی خولانەوە بۆ ماسولکە گەورەکان کە پێویستە بۆ کاردانەوە، لە هەمان کاتدا بۆرییەکانی خوێن فراوان دەبێت بۆ زیادکردنی لێشاو و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کاتێک فشاری دەروونی واز ناهێنێت و لاشەتبە بەردەوامی ئەزموونی ئەوە دەکات، لێدانی دڵ و پەستانی خوێن بە درێژایی ڕۆژ زیاد دەکات، لەوانەیە مەترسی جەڵتەی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن و مێشکت زیاد بکات، چەندین پەیوەندی هەیە لە نێوان فشاری دەروونی و نەخۆشی دڵ و یەکێکیان ئەوەیە کە وەڵامی کۆئەندامی دەمار دەتوانێت ببێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن و زیادبوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

 

-هەوکردن، یەکێک لە نیشانەکانی فشاری دەروونی درێژخایەن ئەوەیە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ئاستی نزمی بەردەوام لە جەستەدا، ئەم جۆرە هەوکردنە نابیندرێت، بەڵام لە چەند ڕێگایەکەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

 

-چەوری سک، پەیوەندی نێوان فشاری دەروونی و زیادبوونی کێش دەکرێت تێکەڵەیەک بێت لە هۆکارەکان کە بەستراونەتەوە بە بەرزبوونەوەی کۆرتیزۆلەوە، لەو ڕێگایەوە کە هۆرمۆنی سترێس هاندەری زیادبوونی حەزی خواردن دەبێت بۆ کاریگەری لەسەر چۆنیەتی خەزنکردنی چەوری لەش، کۆرتیزۆل لیپۆپڕۆتین لیپاس (LPL) هاندەدات، کە پاسەوانی دەرگای چەورییە بۆ ناو خانەکان، زیادەڕەوی لە کۆرتیزۆل دەبێتە هۆی هەڵگرتنی چەوری، بە شێوەیەکی تێکڕا، زیاتر بەرەو دانانی چەوری ناوەندی دەڕوات بەتایبەتی چەوری سک، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت.