فیلمی ئەمڕۆ: سانت جودی

 

سانت جودی،  فیلمێکی درامای ئەمریکییە کە لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکان دروستکراوە، پاڵەوانەکە پارێزەرێکە و شەڕێکی یاسایی دەکات بۆ گۆڕینی یاساکانی پەنابەری لە ئەمریکا و ڕزگارکردنی ژیانی ژنان.

 

فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، لە نووسینی دیمیتری پۆرتنۆی و دەرهێنانی شۆن هانیش، میشێل مۆناگان و لیم لابانی ڕۆڵی سەرەکییان بینی.

 

ڕووداوەکان بە گواستنەوەی پارێزەر جودی و کوڕەکەی لە نیو مەکسیکۆوە بۆ لۆس ئەنجلۆس دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن بکەن لە بەشی کۆچبەری، هەروەها ڕووبەڕووی دۆسیەی ئەسفا ئەشواری، مامۆستایەکی ئەفغانستان دەبێتەوە، کە دوای ئەوەی تووشی ڕووداوێکی دەستدرێژی سێکسی دەبێتەوە، ئەو زیندانییە لە ئەمریکا و داوای پەنابەری دەکات، چونکە ئەگەر بگەڕێتەوە زێدی خۆی دەکوژرێت.

 

لە ڕێگەی سەردانەکانی پارێزەر جودی بۆ لای ئەسفا، زۆر وردەکاریی لەبارەی ئەو تاوانانە ناسی کە لە ئەفغانستان لە دوای کۆنترۆڵکردنی تاڵیبان بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێن، هەروەها ئەو مامەڵە خراپ و توندوتیژیانەی بۆ گێڕایەوە کە ژنان لە زیندانەکانی پەنابەریدا ڕووبەڕووی دەبنەوە.