"وێنەیەک لەگەڵ دوو خوێندکار"

 

"وێنەیەک لەگەڵ دوو خوێندکار"، وێنەی هونەرمەندی فەرەنسی ئەدلاید ڤیرتوسە (١٧٤٩-١٨٠٣)، لە سەردەمی بزووتنەوەی نیوکلاسیکدا کە لە سەدەی هەژدەهەمدا سەریهەڵدا، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە، ئەندامی ئەکادیمیای شاهانەی نیگارکێشان و پەیکەرسازییە لە پاریس، هەروەها چەندین تابلۆی کێشاوە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی پاریس.

 

لە تابلۆکەیدا بەناونیشانی "وێنەیەک لەگەڵ دوو خوێندکار"دا، خۆی وێنا کردووە کە لەسەر کورسییەکی دار دانیشتووە و کەرەستەی وێنەکێشانی لەبەردەمدایە و پارچە کانڤاسێکی گەورەی لەسەر تەختەیەکی دار جێگیرکراوە بۆ ئەوەی وێنەی لەسەر بکێشێت، لەکاتێکدا ڕاستەوخۆ سەیری بینەرەکەی دەکرد.

 

هونەرمەند ئەدلاید ڤیرتوس لە تابلۆکەیدا جلی زیوینی بریقەدار و لەسەر سەری کڵاوێک کە بە شریتێکی هەمان ڕەنگی جلەکە ڕازاوەتەوە و پەڕێکی گەورەی خۆڵەمێشی داناوە.

 

تابلۆکە لە ساڵی ١٧٨٥ کێشراوە و ئێستا لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتانی هونەر – نیویۆرک دایە.