"کۆچکردن" گەشتێکی قووڵە بە ناو خاکی عەربستان
فیلمی "کۆچکردن" لە دەرهێنانی شەهد ئەمین، سینەماکاری سعودی بەدواداچوون بۆ فرەچەشنی کولتووری سعودیە و پەیوەندییەکانی نێوان نەوەکان دەکات لە ڕێگەی گەشتێکەوە کە لە ساڵی ٢٠٠١ بەسەر ناوچە جیاوازەکانی شانشینی سعودیەدا دانراوە.
ناوەندی هەواڵ
فیلمی "کۆچکردن" لە ڕێگەی چیرۆکی جەنای تەمەن ١٢ ساڵ و سارای خوشکی و گەشتی داپیرەیان بۆ مەککە، جوگرافیا و پەیکەری کولتووری هەمەچەشنی سعودیە دەخاتە سەر شاشەی گەورە.
ئەمە دووەم فیلمی درێژەی شەهد ئەمین، دەرهێنەری سعودیە کە گرنگی بە پەیوەندییەکانی نێوان ژنان دەدات لە سەرانسەری نەوەکاندا و ئامانجیەتی تیشک بخاتە سەر ئەو هەمەجۆرییە کولتوورییەی کە زۆرجار چاوپۆشی لێدەکرێت لەناو شانشینیدا.
لە فیلمەکەدا داپیرە لەگەڵ جەنا و سارا، نەوە منداڵە کچەکانی لە تایفەوە بەرەو شاری مەککە بەڕێدەکەون، لە کاتی زیارەتی نەریتی حەجدا، سارا ون دەبێت، ئەمەش وا دەکات جەنا و داپیرەی دەست بکەن بە گەڕانێک کە دەیانباتە سەر ناوچە جیاوازەکانی سعودیە.
دیارنەمانی سارا گەشتەکە لە گەڕانێکی سادەوە دەگۆڕێت بۆ گەڕان بەدوای ڕابردووی خێزانەکەدا، ئەو کەس و شوێنانەی کە جەنا و داپیرەی لە ڕێگادا ڕووبەڕووی دەبنەوە، لایەنە جیاوازەکانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری شانشینی و هەمەجۆریی ئاشکرا دەکەن.
فیلمی "کۆچکردن" لە ساڵی ٢٠٠١ ڕوودەدات و لە ناوچە جیاوازەکانی سعودیە وێنەگیراوە، لەگەڵ ناوچە بیابانییە فراوانەکان، لەوانە جەدە، مەدینە، عەلا، نیوم و تائف.
فیلمەکە جوگرافیای فراوانی شانشینی لە دیمەنە بیابانییەکانەوە تا شارەکان دەکاتە بەشێکی دانەبڕاو لە زمانی بینراوەکەی، شەهد ئەمین لە ڕێگەی ئەم گەشتەوە تیشک دەخاتە سەر پێکەوە ژیانی شانشینی لە کولتوورە جیاوازەکان، دەوڵەمەندی جوگرافی و کولتووری خۆی پیشان دەدات.
فیلمی"کۆچکردن" نوێنەرایەتی سعودیە دەکات بۆ خەڵاتی ئۆسکار، هەروەها لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دەریای سووردا لە لیستی فیلمە ڕکابەرەکانیشدا هاتە نێو لیستی فیلمە کێبڕکێکارەکانەوە.
ئەم فیلمە شانبەشانی نۆ فیلمی دیکە بەشداری پێشبڕکێی فیلمە درێژەکان دەکات لە ١٩ەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان لە شاری سالێی پایتەختی مەغریب.
لە فێستیڤاڵەکەدا، لەگەڵ بەرهەمەکانی ژنە سینەماکارانی وڵاتانی جیاواز نمایش دەکرێت، لە کۆبوونەوەیەکی سینەماییدا کە ئاهەنگ دەگێڕێت بە ئەزموونی ژنان لە بواری فیلمسازی و هەمەجۆریی دیدگاکانیان.