"يا تالع جبل"؛ چیرۆکێکە لە ڕیتمێک کە ژن و بەرخۆدان یەکدەخات

گۆرانی ”يا تالع جبل” کە ژنانی فەڵەستینی بۆ خەباتکارانی بەرخۆدان و زیندانییەکان وتوویانە، سیمبولی بەرخۆدان و ئازادی و هاودەنگی ژنانە، ڕیتمەکەی پەیوەستە بە گۆرانییە نەریتییەکەی ئیسپانی "لاس پانادێراس" کە ژنانی ئیسپانی لەکاتی وردکردنی هەویردا دەیانوت.

ناوەندی هەواڵ

 

”يا تالع جبل” بە واتای "ئەی تۆ کە بەرەو شاخ دەڕۆیت"، سروودێکە کە ژنانی فەڵەستینی لە سەردەمی بەریتانیادا بۆ قسەکردن لەگەڵ چەکدارانی بەرخۆدان دەیانوتەوە، گۆرانییەکە وەک دەربڕینێکی کولتووری دەردەکەوێت کە هاودەنگی ژنان و هیوایان بۆ ئازادی لە نێوان بەرخۆدانی بەردەوامدا بەرجەستە دەکات.

 

کاتێک فەڵەستین لە ژێر داگیرکاری بەریتانیادا بوو، ژنان دەنگی خۆیان بەرزکردەوە بۆ گەیشتن بە چەکدارانی بەرخۆدان کە لە زیندانەکاندا زیندانیکراون، بە وشەیەک کە باوەڕیان بە سەرکەوتنی بەرخۆدان و توانای ڕزگارکردنیان دەربڕی، مۆڕاڵی زیندانییەکانیان بەرزکردەوە.

 

بەم شێوەیە پەیوەندییەکی سیمبولی لە نێوان ژنانی دەرەوەی وڵات و خەباتکارانی بەرخۆدان لە ناوەوە دامەزرا، هەروەها گۆرانییەکە دەستی بە وتنەوە بۆ زیندانییەکانی زیندانی ئیسرائیلیش کرد، لەگەڵ زیادکردنی جێناوی "له" (بۆ ئەو) لە تێکستەکاندا، بۆ ئەوەی گەر ئیسرائیلییەکان زانیارییەکی سنوورداریان لە زمانی عەرەبیدا هەبوو، لێی تێنەگەن، گۆرانی "Las Panaderas" گۆرانییەکی نەریتی ئیسپانییە کە ژنانی ئیسپانی لەکاتی شێلانی هەویردا دەیانوت.

 

پێکهاتەی ڕیتمیکی گۆرانییەکە پەیوەستە بە نەریتە فۆلکلۆرییەکانی ئیسپانیاوە، ژنان لە کاتێکدا، هەویریان دەشێلا و نانیان دەکرد، بە لێدانی دەستەکانیان لەسەر ڕووی مێزەکە گۆرانیان دەوت بۆ ئەوەی لەگەڵیدا ڕیتمێکیان دروست بکەن.

 

ڕیتمی گۆرانییەکە لە ژێر کاریگەری ئەم نەریتەدایە و پێکهاتەیەکی مێلۆدی و ڕیتمیکی پێکدەهێنێت، لە نەریتی ""Las Panaderas" "دا جوڵەکانی کاری ڕۆژانە دەگۆڕدرێن بۆ چوارچێوەیەکی ڕیتمێکی مۆسیقای، چیرۆکی "يا تالع جبل" (ئەی تۆ کە بەرەو شاخ دەڕۆیت) ئەوە نیشان دەدات کە ژنان بە درێژایی مێژوو مۆسیقایان نەک تەنها وەک ئامرازێک بۆ دەربڕینی هونەری بەڵکو وەک ئامرازێک بۆ هاودەنگی و پاراستنی یادەوەری هاوبەش بەکارهێناوە، ئەو سروودانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا، لەبەردەم زیندانەکاندا، لە مەیدانە جیاوازەکانی خەباتی کۆمەڵایەتیدا دەوترێنەوە، دەتوانن ببنە بەشێک لەو یادەوەرییە کولتوورییەی کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە.

 

ئەم گۆرانییە کە ژنانی فەڵەستینی بۆ قسەکردن لەگەڵ خەباتکارانی بەرخۆدان وتویانە، گێڕانەوەیەک دەخاتە ڕوو کە ناوەندی هیوای ئازادی و هاودەنگی لەگەڵ زیندانییەکاندایە، ئەو پەیوەندییەی کە لە نێوان ئەو و جوڵەی دەستی ڕیتمیکی ژنانی ئیسپانیا لەکاتی نان نانکردندا هەبووە، ئەوە دەردەخات کە چۆن مۆسیقا لە ناوچە جوگرافییە جیاوازەکاندا دەتوانێت لە کار و ژیانی کۆمەڵایەتی و بەرخۆدانەوە سەرهەڵبدات.