تابلۆی ئەمڕۆ: خێزانێکی نەخۆش

تابلۆیەکی زەیتی نیگارکێشی فەرەنسی نیکۆلاس فرانسوا (١٨٠٠-١٨٧٤)کە بە تابلۆ مێژوویی و ئەفسانەییەکانی ناسرابوو، ئیلهامی لە چیرۆکی بەدبەختان و ستەملێکراوەکان وەرگرتووە.

 

لە تابلۆی "خێزانی نەخۆش"دا، کە لە ساڵی ١٨٤٩دا کێشراوە و ئێستا لە مۆزەخانەی ئۆرسای لە فەرەنسا دایە، دیمەنێکی خەمناک و دڵتەزێنی نیشانداوە، کە دایک و کچێک ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە لە ژیاندا ماندوو بوون، برسێتی و ساردی زاڵبوون بەسەریاندا، لە نێوان دۆخێکی دڵتەزێنی هەژاریدا.

 

دایکەکە لەسەر کورسییەکی دار دانیشتووە و سەیری وێنەیەک دەکات ،کە بە دیوارەوە هەڵواسراوە، کچەکەی، خەریکی خەوتنێکە لە بەردەم دایکیدا، هەست بە سەلامەتی و ئارامی دەکات.

 

لە ژوورێکی تاریکدان، کە شتومەکی کۆن و هەندێک خەڵوزی سووتاوی تێدایە کە هەموو ژوورەکە گەرم ناکات، پەنجەرەیەک لەسەر دیوارە کەوانەییە هەیە و لێیەوە سەیری سەرمای دەرەوە دەکەن.