هاواری هونەری بەرخۆدانی ژنانی فەڵەستینی: پەیکەری دایکی شەهید

لەم سەردەمی زیادبوونی کارەساتەکاندا، هونەر دەبێتە دەنگی گەل، پەیکەری "دایکی شەهید" لە تونس تەنها پەیکەر نییە؛ شایەتحاڵێکی زیندووە کە فەلەستین لە دڵماندا دەژی و ژنانی فەلەستینی وەک چرایەک لە خەباتدا دەدرەوشێنەوە و ئازاد دەمێننەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دڵی پایتەختی تونس و بە تایبەتی لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەلەستین، ئایکۆنێک بە ئاسن بەهێزکراوە، بەرزبووەتەوە، ئەم شوێنەوارە وێناکردنی ژنێکی گەنجی فەلەستینییە کە سەری بەرز کردووەتەوە و جلوبەرگی نەریتی غەززی لەبەردایە و ئاڵای فەلەستینی هەڵداوە.

 

ئەم شوێنەوارە کە ناوی "دایکی شەهید"ە، کە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دروستکراوە، تەنیا کارێکی هونەری نییە؛ هاوارێکی بەرخۆدان و پەیامی هاودەنگی هەمیشەییە بۆ نەتەوەیەک کە ڕووبەڕووی کوشتن و لەناوچوون بووەتەوە.

 

لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا دروستکراوە

حسێن ئەلموقدادی، هونەرمەندی پلاستیکی تونسی بە هاوکاری لەگەڵ پەیکەرتاش شوکری ئەلتۆجانی ویستویەتی ژنانی فەلەستینی نەک وەک قوربانی، بەڵکو وەک هێمای هێز و کەرامەت و سەبوری نەمر بکات، پەیکەرەکە کە ٢٠ ڕۆژی خایاندووە بۆ دروستکردنی، بەرزییەکەی ٤.٥ مەتر و پانییەکەی٤  مەترە. پەیکەرەکە بەرز وەستاوە، وەک ئەو بەرگرییەی کە نوێنەرایەتی دەکات.

 

هەڵبژاردنی جلوبەرگی نەریتی و کەفییە بەڕێکەوت نەبووە؛ دەربڕینی گرنگیدان بە ناسنامە و دڵسۆزی بۆ ئەو میراسەی کە داگیرکەران دەیانویست بیبەن. پەیکەرەکە نەک تەنها بەهۆی جوانی هونەرییەکەیەوە، بەڵکو بەهۆی پەیامە قووڵەکەیەوە، لەلایەن بینەران و ڕەخنەگرانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرز نرخێنراوە.