ئەزموونی خۆبەڕێوبەری لە کانتۆنی جزیرە؛ نموونەیەکی دیموکراتیکی فرەنەتەوەیی و کولتووری

لە کانتۆنی جزیرە کە بەشێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی وەک نموونەیەکی وەستاوە کە ناوەندگەرایی ڕەتدەکاتەوە و کۆمەڵگە بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بە ئازادی و دادپەروەرانە خۆی بەڕێوەببات.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ– ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە کانتۆنی جزیرە بەردەوامە لە یەکێک لە دیارترین نموونە کۆمەڵایەتییەکان کە ئاڵەنگاری ناوەندگەرایی نەریتی و پاوانخوازی دەکات، دیدێکی نوێ بۆ ڕێکخستنی سیاسەت و بەڕێوەبردن لەسەر بناغە دیموکراتیکییە بەشداربوو و بنەڕەتییەکان پێشکەش دەکات.

 

ئەم ئەزموونە کە دوای ماوەیەک ململانێی توندوتیژی لە ناوچەکەدا دەستی پێکرد، هەوڵدەدات کۆمەڵگە بەهێز بکات بۆ بەڕێوەبردنی خۆی، هاوکات پارێزگاری لە کەرامەت و ئازادیەکان و مافە کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی هەموو پێکهاتەکانی بکات.

 

ڕۆهات خەلیل، بەڕێوەبەری دەستەی ژنان لە کانتۆنی جزیرە، ڕایگەیاند، کە نموونەی خۆبەڕێوهەری بەدوای ئەوەدا نییە دەوڵەتێکی جێگرەوە بێت، بەڵکو قدیدێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و سیاسەت پێشکەش دەکات، تیشک دەخاتە سەر هەڵوەشاندنەوەی ناوەندگەرایی دەسەڵات و گواستنەوە لە سیستەمی بڕیاردانی پلەبەندی نەریتییەوە بۆ دیموکراتیکییەکی بەشدار کە لە بنەڕەتەوە سەرچاوە دەگرێت.

 

ئەم نموونەیە پشت بە ئەنجومەنی ناوخۆیی و شارەوانییەکان و کۆمینەکان و کۆنگرەی گەل دەبەستێت وەک بناغەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی، هەروەها ئامانجی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی باڵادەست نییە، بەڵکو دابەشکردنی دەسەڵات و لێپرسینەوەیە لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتووی ئەم تاقیکردنەوە پەیوەستە بە توانای بەرگەگرتنی فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، پەرەپێدانی دامەزراوەکان، قووڵکردنەوەی دیموکراتیکی بنەڕەتی و دروستکردنی پردی کاریگەر بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی فراوانی سووریا، ئەم تاقیکردنەوە نموونەیەکی جێگیر نییە، بەڵکو نموونەیەکی زیندووە کە ڕۆژانە پەرەدەسێنێت، جێگرەوەیەکی پراکتیکی پێشکەش بە ستەمکاری و توندوتیژی و قۆرخکاری سیاسی دەکات، لە هەمان کاتدا ماف و کەرامەت و ئازادییەکانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەپارێزێت.

 

”پایەکانی جیاوازی و نوێبوونەوە”

جیاوازی بنچینەیی لەم نموونەیەدا لە پشت بەستن بە ناناوەندی ڕاستەقینە لە بەڕێوبەری و سیاسەت دایە، دوورکەوتنەوە لە دەوڵەتێکی ڕەق و ناوەندی کە یەک ئایدۆلۆژیا و زمان و ئاڵا دەسەپێنێت، دیموکراتیک لێرەدا تەنها فەرمی نییە، بەڵکو بنەمایەکی بەهێزە کە لە کۆمەڵگە ناوخۆییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، خەڵک دەتوانێت بەڕاستی بەشداری بڕیاردان بکات، کە زۆر دوورە لە دامەزراندنی ڕووکەشی کەسانی ناشایستە.

 

بەشداری کۆمەڵایەتی بەرفراوان لە دڵی ئەم ئەزموونەدایە، کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت: سەندیکاکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ژنان و گەنجان، لە کۆمینەکانەوە درێژدەبێتەوە لە ڕێگەی ئەنجومەن و دامەزراوە و کامپەکانەوە، دڵنیای دەدات کە هەموو تاک و گروپێک دەنگێکی کاریگەریان هەیە لە ژیانی کۆمەڵگەکەیاندا.

 

ڕووبەڕووبوونەوەی ناوەندگەرایی و هێزە فاشیستەکان”

ڕۆهات خەلیل ئاماژەی بەوەدا، کە نموونەی خۆبەڕێوبەری ئاڵەنگاری ڕاستەوخۆیە بۆ ڕژێمە ناوەندگەراییەکان و هێزە فاشیستەکان، چونکە وتی: ئاڵەنگاری لۆژیکی دەوڵەتی نەتەوەیی یەکپارچەیی لەسەر بنەمای ناوەندگەرایی و یەک شوناس و بۆچوونێکی یەکگرتوو و دەسەڵاتی ڕەها دەکات، هەروەها ئەم نموونەیە ئەزموونێکی فرە نەتەوەیی و کولتووری بە شێوەیەکی بەشداریکردن پێشکەش دەکات و وەک هەڕەشەیەک بۆ وتارەکانی هەژموون سەیر دەکرێت، پارێزگاری لە دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بەتایبەتی بۆ ژنان و گروپە هەمەچەشنەکان، ئەم ئەزموونە لەگەڵ عەقڵیەتی دەسەڵاتە پاوانخوازەکان یان هێزە توندڕەوەکان ناگونجێت و دژایەتی لۆژیکی دەوڵەتی سەرمایەداری باڵادەستی جیهانییە.

 

”ڕۆڵی ژن لە خۆبەڕێوبەری و ئەنجامێکی بەهێز”

ڕۆهات خەلیل جەختی لەوە کردەوە، کە ڕۆڵی ژنان لەم سیستەمەدا جوانکاری یان لاوەکی نییە، بەڵکو پێکهاتەیی و بنچینەیییە، وەک ئەوەی شۆڕشی ژنان بەرجەستەی کردووە، کە توانای خۆی بۆ پێشەنگایەتیکردنی سەرکەوتوو و بەرخۆدان لە هەموو بوارەکاندا، لە ڕێگەی بنەمای هاوسەرۆکایەتی نێوان ژن و پیاوەوە نیشان دا، ئەنجومەن و دەستەی سەربەخۆی ژنان هەن کە کاردەکەن بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و داڕشتنی سیاسەتەکان و چاودێریکردنی جێبەجێکردنیان، هەروەها رزگاری کۆمەڵگە لە ڕزگاری ژنەوە دەست پێدەکات و هەر کۆمەڵگەیەک ژن بەدەر بکات ناتوانێت هاوسەنگی یان دیموکراتیکی ڕاستەقینە بەدەست بهێنێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە ئەم نموونەیە تەنها چەمکێکی تیۆری نییە، بەڵکو گەشتێکی بەردەوامی گەشەپێدان و داهێنانی کۆمەڵایەتییە، کە ڕەنگدانەوەی توانای خەڵکە بۆ بەڕێوەبردنی خۆیان و پاراستنی کەرامەت و ئازادی و ناسنامەی کولتووری و کۆمەڵایەتییانە.

 

ڕۆهات خەلیل ئەم ئەزموونەی بە تروسکەیەکی ڕاستەقینەی هیوا بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نموونەیەک کە دەبێت لە پێشخستنی دادپەروەری و پاراستنی مافەکان و بەهێزکردنی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە داڕشتنی داهاتوویەکی هاوبەشدا بکەن، بۆ ئەوەی هەموو تاکێک بەها و دەنگێکی هەبێت و هەموو کۆمەڵگەیەک ئازادی و کەرامەتی خۆی هەبێت.