ئیلهام ئەحمەد: دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع یەک ڕەنگی و کۆیلایەتی دەوێت نەک ئاشتی و پێکەوەیی گەلان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: سووریا لەسەر دروستکردنی ناکۆکی و یەکڕەنگبوونی لە لایەن دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعەوە کاری بۆ دەکرێت، بۆیە دەبێت لە سووریایەکی نوێدا ژنان خاوەن ڕۆڵبن.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدو هاتنە سەر دەسەڵاتی هەتەشە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، بارودۆخی سووریا بە گشتی ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات، هەرچەندە گەلی سووریا هیوای باشتربوونی وڵاتەکەیان خواست و چاوەڕێی ئەوەبوون کە چیتر زوڵم و ستەم نەبیننەوە، بەڵام هیوایان بۆ ژیانێکی باشترو دەستەبەرکردنی مافەکانیان هەرزوو تاریک بوو، حکومەتی کاتی سووریا هەروەک ڕژێمی بەعسی ئەسەد هەموو مافێکی پێکهاتەو نەتەوەکان پێشێل دەکات و سیستمی یەک ئاڵاو یەک زمان و یەک ڕەنگ پەیڕەو دەکات، توندوتیژی بەرامبەر پێکهاتە جیاوازەکان دەکرێت و ڕفاندن و کوشتن لە سووریادا زیادی کردووە، گەلی کوردیش لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا کەلەژێر چەتری خۆبەڕێوەبەرییدان دەیانەوێت دووبارە نەکەونە تاریکی و لە حکومەتی داهاتووی سووریادا بە دەستوور مافەکانیان مسۆگەر بکرێت، هەروەها ژنان کە وەک هەمیشە پەراوێز دەخرێن، هیچ هیوایەکیان بە حکومەتی کاتی سووریا نییەو دەیانەوێت ژنان ڕۆڵی راستەقینەیان هەبێت.

 

بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەو كاتەی ئەحمەد شەرع لە سووریا دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، ئاماری كوشتنی خەڵكی مەدەنی زیادی كردووە و لە سەرانسەری سووریا حەوت هەزار و ٦٧٠ كەس كوژراون، جگە لەوەی ژمارەی کوژراوان وەک خۆی بەڵگە نەکراوە.

 

سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای سووریاو دەسەلاتداری بە سەرۆکایەتی هەتەشە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاندنی کرد.

 

"پێویستە لە سووریادا ئاشتی و پێکەوەیی بێتە ئاراوە"

ئیلهام ئەحمەد وتی: لە ناوخۆی سوریادا باسکردن لە چارەسەری کێشەکانی ناڕوونی پێوەدیارە،  لە نێوان خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی سوریادا دیالۆگێک لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار کە لە لایەن هەردوو لاوە واژۆ کراوە، تا ئێستەش ئەو پەیمانە لە لایەن سووریادا بە باشی لەبەرچاو نەگیراوە، حکومەتی سووریا فشار لەسەر پەیمان و ڕێککەوتنەکەی دروستدەکات، لە پشت فشارەکانەوە ئامانجی سیاسییان هەیە بەڵام ئێمەش دەمانەوێت بزانین بۆ ئاستەنگی لەبەردەم ئەو ڕێکەوتنەی واژۆ کراوە دەکەن، ئەو بارودۆخە جەنگ بۆ ناوچەکە دەهێنێت، کە دەبێتە هۆکار بۆ دروستبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە کاتێکدا هەبوونی ئاشتی و پێکەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گرنگە، هەروەها پێویستە لە سووریادا ئاشتی و پێکەوەیی بێتە ئاراوە، بەڵام وڵاتانی دراوسێ لەبەردەم بارودۆخی سووریادا هەڵسوکەوت دەکەن، پێویستە لەسەربارودۆخی سووریا دیالۆکێکی گرنگ ساز بکرێت، تێیدا داخوازی هاوڵاتیانی سووریا لەبەرچاو بگیرێت، ئەوکات وڵاتانی دراوسێی سووریاش لە بارودۆخێکی ئارامدا دەژین.

 

"دەبێت گۆڕانکاری ڕیشەی لە بارودۆخی سووریادا ئەنجام بدرێت"

ئیلهام ئەحمەد، ئاماژەی بەوەدا پەیڕەوکردنی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع یەک ڕەنگی و کۆیلایەتی دەوێت، نەک ئاشتی و پێکەوەی گەلان وتیشتی: سووریا لەسەر دروستکردنی ناکۆکی سیاسەتی ئەحمەد شەرع بەڕێوەدەچێت، کە ئەحمەد شەرع بە سیاسەتی یەکڕەنگی سوریا و ناچارکردنی هاوڵاتیان بە یەکڕەنگبوون دەتوانێت قازانج بکات، دوور لەو ئەقڵیەتە دەبێت گۆڕانکاری ڕیشەی لە بارودۆخی سووریادا ئەنجام بدرێت، تەواوی پێکهاتەکانی سووریا و خۆبەڕێوەبەری لەسەر پێکەوەی لە سوریادا ڕاوەستە دەکەین، دەبێت لە سووریایەکی نوێدا هاوبەشی و پێکەوەیی بوونی هەبێت، لەسەر خودی ماف و ئیرادە سەرپێ بخرێت.

 

"سەرەڕای ئاڵەنگارییەکان خۆبەڕیوەبەری هەوڵی چارەسەری دەدات"

ئەوەشیخستەڕوو، لە ناو سووریایەکی نوێدا دەبێت ژنان خاوەن ڕۆڵبن، هەروەها بە میکانیزمێکی مەرکەزی کۆنتڕۆڵکردنی سووریا کەمێک زەحمەتە، گەلێک سزا لەسەر سووریا هەیە، سووریا بە بارودۆخێکی نا سەقامگیردا گوزەر دەکات، بۆیە خۆبەڕێوەبەری لەو چوارچێوەیەدا پێویستە کۆبوونەوەی خۆی و کارکردنی لەسەر ئەو بابەتە زوو ئەنجام بدات، ئەگەر سووریا لەو بارودۆخەی ئێستای دەربازی ببێت، دەبێت لەگەڵ دەنگی گەلدا خۆی ڕێکبخات، گەلی سووریا ئەو ڕێککەوتننامەیەی ئەنجامدراوە لە ١٠ی ئاداردا بە گرنگ و ئەرێنی دەبینن، بۆ جێبەجێکردنی پێویستی بە ڕاوەستەکردن هەیە، هاوڵاتیانی سووریا هیوا گەلێکی لەسەر چارەسەری لە سووریادا هەڵچنیوە، هیواخوازن کێشەکان لەو ناوچەیەدا چارەسەر بکرێت، بۆیە خۆبەڕێوەبەری هەرچەندە بە ئاڵەنگارییدا تێدەپەڕێت، بەڵام لەسەر ئەو خاڵانەی ڕێککەوتوون هەوڵی چارەسەری دەدات، چونکە گەل بە هیوای ئاشتی و پێکەوەییە لە ناوچەکەدا.