"ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات هەڕەشەی دووبارەبوونەوەی جینۆساید لە دژی هەموو پێکهاتەکان دەکات"

سوعاد حەسۆ، بەڕێوبەری ئەنجومەنی ژنانی ماڵی ئێزدی، حکومەتی کاتی سووریای بە تەواوی بەرپرسیار کرد لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی دژی عەلەوییەکان، دروزەکان و کریستیانییەکان، بەو پێیەی پشتگوێخستنی ئەم تاوانانە دەرگا بەڕووی کۆمەڵکوژی نوێدا دەکاتەوە.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ-تاوانەکان لە سووریا بە ڕوانگەی تەواوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێن و هاوڵاتیانی مەدەنی و شوێنەکانی پەرستن و ئاماژە ئاینیەکان دەکرێنە ئامانج، یادەوەری خوێناوی ئەو جینۆساید و توندوتیژییە سیستماتیکییە دەهێنێتەوە کە تایبەتمەندی ١٥ ساڵەی قەیرانەکە بووە.

 

سوعاد حەسۆ، بەڕێوبەری ئەنجومەنی ژنانی ماڵی ئێزدی، حکومەتی کاتی سووریای بە تەواوی بەرپرسیار کرد لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی دژی عەلەوییەکان، دروزەکان و کریستیانییەکان، بەو پێیەی پشتگوێخستنی ئەم تاوانانە دەرگا بەڕووی کۆمەڵکوژی نوێدا دەکاتەوە کە هەڕەشە لە خودی بناغەی پێکەوەژیان و ئاشتی مەدەنی دەکات، پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی دژی کۆمەڵگە عەلەوییەکان و دروزەکان و کریستیانییەکان لە ناوخۆی سووریا  شەرمەزار کرد و وتی: ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات ناتوانرێت لە شێوازێکی سیستماتیکی توندوتیژی جیابکرێتەوە کە لەسەر بنەمای جیاکاری ئایینی و خێڵەکی دامەزراوە، لە نەبوونی لێپرسینەوە و بە بێ سزای بەرفراوان ئەنجام دەدرێت.

 

"جینۆساید نزیکە"

سوعاد حەسۆ، وتی: درێژەدان بەم ڕێبازە هەڕەشەیەکی بوونی بۆ سەر فرەچەشنی کولتووری و ئایینی لە سووریا دروست دەکات، هەموو هیوایەک بۆ بونیاتنانی سووریایەک کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و هاوڵاتییەکی یەکسان بێت، تێکدەدات، هۆشداری دەدات لەوەی کە پشتگوێخستنی ئەم تاوانانە ئەو بارودۆخە بەرهەم دەهێنێتەوە کە بووە هۆی ئەو جینۆسایدەی کە لە ڕابردوودا تەواوی پێکهاتەکان تووشی بوون، دیارترینیان ئێزدییەکان و بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی ژنان و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی ناسنامە و بوونیان لەگەڵیدا.

 

یەکێک لە خوێناویترین بابەتەکانی مێژووی سەردەمی ناوچەکەی بیرهێنایەوە، ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا دژی ئێزدییەکان ئەنجامیاندا، بەتایبەتی ئەو تاوانانەی کە ڕاستەوخۆ ژنانیان کردە ئامانج. وتی: ئەم کۆمەڵکوژییانە تەنها کردەوەی توندوتیژیی هەڕەمەکی نەبوون، بەڵکو پڕۆژەیەکی جینۆسایدی تەواو بوو کە ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی ئێزدی بوو لە بنەچە مێژووییەکەی و لەناوبردنی ناسنامەی کولتووری و ئایینی و سڕینەوەی بوونی ڕەسەنی لە ناوچەکەدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەزاران ژنی ئێزیکدی تەنها بەهۆی پەیوەندی ئایینیانەوە تووشی کۆیلەکردن و ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و کوشتن کراون، لە تاوانێکدا کە دەکاتە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، وتی: زیاتر لەحەوت هەزار ژن بوونە زیانبەرکەوتووی ئەم پێشێلکارییانە، لە کاتێکدا بێدەنگییەکی شەرمەزارکەری نێودەوڵەتی و شکستی ئاشکرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دابینکردنی دادپەروەری بۆ زیانلێکەوتوو یان لێپرسینەوە لە تاوانباران، برینی قووڵی بەجێهێشت کە تا ئەمڕۆش بە کراوەیی ماونەتەوە.

 

"خاکە داگیرکراوەکان ئازار دەچێژن"

دۆخی ئێستای سووریا، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە دەوڵەتی تورکیا داگیری کردوون، ئاماژەیەکی مەترسیدار بۆ سەرهەڵدانەوەی هەمان سیناریۆی جینۆساید هەڵدەگرێت، وتی: پێشێلکارییە بەردەوامەکان هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامە مرۆییەکانی تێپەڕاندووە، جا چ لە ڕووی بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی یان سەپاندنی سیاسەتی دوورخستنەوە و تۆقاندن لەسەر بنەمای ناسنامە و پەیوەندیداربوون.

 

ژنان و منداڵان قورسترین باجی ئەم پێشێلکارییانە دەدەن، بەو پێیەی تووشی جۆرەها توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبن، کە لە ئەنجامی عەقڵیەتێکی توندڕەوی لەسەر بنەمای نکۆڵیکردن لە فرەچەشنی و ڕەتکردنەوەی ئێکز- هەمان عەقڵیەت کە پێشتر ڕێگەی بۆ کۆمەڵکوژییەکانی شنگال و عەفرین خۆشکردووە، ئێستاش بە ئامراز و شێوازی جیاواز خۆی دووپات دەکاتەوە.

 

"بێدەنگی هاوبەشییە"

سوعاد حەسۆ پێی وایە بەردەوامی بێدەنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو تاوانانەی بەرامبەر پێکهاتە ڕەسەنەکان لە سووریا ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ مامەڵەکردنی هەڵبژێردراو لەگەڵ پێشێلکارییە قورسەکان، تەنها خزمەت بە چەقاندنی کولتووری بێ سزایی دەکات و دەرگا بەڕووی پەرەسەندنی کۆمەڵکوژی و توندوتیژیی ڕێکخراودا دەکاتەوە وتی: نەگرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی ڕاستی بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە بەشدارن لە تاوانەکانی ئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و شوێنەکانی پەرستن، وتی: ئەو هێرشانەی بۆ سەر کڵێسا و مزگەوتەکان کراون، لەوانەش بۆردوومانەکان کە لە جەژن و بۆنە ئاینییەکان ئەنجام دەدرێن، پێشێلکارییەکی ئاشکرای پیرۆزی شوێنە پیرۆزەکان و هەوڵێکی سیستماتیکی بۆ تێکدانی ئاسایش و بڵاوکردنەوەی ترس لە نێو دانیشتووان و تێکدانی بناغەی کۆمەڵایەتی بە سووتەمەنیکردنی قسەی ڕق و دووبەرەکی پێکدەهێنێت، هەروەها ئەم پراکتیزانە درێژبووەوە بۆ پیسکردنی گۆڕ و ئاماژەی ئایینی و کولتوورییەکان، لە ڕەفتارێکدا کە وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی کردووە، ئە.ەش ڕەنگدانەوەی عەقڵیەتێکی تایبەت کە دان بە مافی ژیان یان بووندا نانێت، عەقڵیەتێک کە هەوڵی سەپاندنی ڕاستیەک دەدات لەسەر بنەمای توندوتیژی و تۆقاندن.

 

"دروستکردنی نیشتمانێکی پارێزاو و دادپەروەرانە"

سوعاد حەسۆ دووپاتی کردەوە، کە هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە پێشێلکاری و هێرشێک بەردەوام دەبن و "بە یەکگرتوویی لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی سەقامگیری و پێکەوەژیان" دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆڕشی ڕۆژائاوا، لە ماوەی ۱٤ ساڵدا، وەک نموونەیەکی پێشکەوتووی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و پاراستنی فرەچەشنی کولتووری و ئایینیە، کە تێیدا هاوڵاتیانی ناوچەکە سەرکەوتوو بوون لە پاراستنی میراس و ناسنامە هەمەچەشنەکانیان، و لە بونیادنانی بەڕێوبەرایەتیەکی کە لەسەر بنەمای هاوبەشی و دادپەروەری و دیموکراتیکی دامەزراوە، ئەم ئەزموونە وایکردووە ببێتە نموونەیەک کە هەموو ئەو کەسانەی هەوڵی بونیادنانی نیشتمانێکی پارێزراو و دادپەروەرانە دەدەن.

 

ئەحمەد شەرع "جۆلانی" بەرپرسە

ڕاستی سووریا لە ڕووی ئاسایش و دادپەروەرییەوە هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستەی بەخۆیەوە نەبینیوە، وەک سوعاد حەسۆ ڕوونی کردەوە، تاوانەکان بە بێ سزایی بەردەوامن، و ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان بە بێ جێبەجێکردن دەمێننەوە، لە نێوان ئاژاوەگێڕی بەردەوام و نەبوونی مسۆگەری ڕاستەقینە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەتایبەتی ئەندامانی پێکهاتە ئامانجدارەکان.

 

سوعاد حەسۆ پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی ئەحمەد شەرع "جۆلانی" کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە بەرپرسیارێتی وەستاندنی تێکچوونی ئاسایشی و لێپرسینەوە لە تاوانباران ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی ئەودایە،  خوازیاری کۆتایی هێنان بەو وتارە ڕق و کینەیەی کە دووبەرەکی قووڵتر کردووەتەوە، وتی: حکومەتی کاتی تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی بەرامبەر حاتەم ئەبو شەقرا کە تۆمەتبارە بە تیرۆرکردنی شەهید هەڤرین خەلەف، نەگرتووەتەبەر و تەنانەت بۆ پۆستێکی سەرکردایەتی لەناو حکومەتی کاتیدا دەستنیشانیاکردووە.

 

”بونیادنانی سووریا بۆ هەمووان"

سوعاد حەسۆ، بەڕێوبەری ئەنجومەنی ژنانی ماڵی ئێزدی، داوای کرد سووریایەک دروست بکرێت کە هەموو پێکهاتەکانی بەبێ جیاوازی لەخۆ بگرێت، هەروەها دڵنیابوون لە گەڕانەوەی کۆچبەرەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە پارێزراوی، وتی: هێشتا هەزاران کۆچبەر لە کامپەکاندا لە بارودۆخێکی مرۆیی سەختدا دەژین، لەنێو سەرما و ماندوێتی و نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیاندا، بۆیە پێویستە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرجەم کامپە نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرپرسیارێتی یاسایی و ڕەوشتی خۆیان هەڵبگرن و ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان، دڵنیابن لەوەی تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، هەروەها مسۆگەری گەڕانەوەی شکۆمەندانە و پارێزراو بۆ کۆچبەرەکان بکەن، گەیشتن بە دادپەروەری و پاراستنی هەمەجۆریی تاکە ڕێگەیە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو سیناریۆیە جینۆسایدانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا شایەتحاڵی بوون، ناوچەکە و بونیادنانی داهاتوویەکی سووریا لەسەر بنەمای ئاشتی و شکۆمەنردی مرۆییە.