ڕوکەن ئەحمەد: دژی هێرشە بەکۆمەڵەکان پێویستمان بە هەڵوێستی هەمەلایەنە هەیە
ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم سەرنجی بۆ هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر باشووری کوردستان ڕاکێشا و داوای لە هەموو لایەک کرد، هەڵوێستیان بەرامبەر بە هێرشەکان هەبێت.
ڕوناهی نودا
قامیشلۆ- گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و دەوڵەتی تورکیا ڕێگە نادات پارێزەر و بنەماڵە سەردانی بکەن، گەلی کورد دژی گۆشەگیری لە چالاکی دایە، لە هەمان کاتدا دەوڵەتی تورک سێ ساڵە بەبێ وەستان هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان و تا ئێستا شەڕ بەڕێوەدەچێت، بەشێک لەم شەڕە پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات بۆ داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان.
ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک 'تەڤ-دەم' باسی لە گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: گۆشەگیری و هێرشەکان کە ئەمڕۆ ڕوودەدەن پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە، لەم دواییانەدا هەنگاو بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی کێشەی کورد زۆر گرنگ بوو و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چالاکی زۆر گرنگ بەڕێوەچوو، نامەکان نێردراون بۆ سی پی تی، مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی، کۆبوونەوەکان ئەنجامدراون، بەڵام وەڵامنەدانەوەی نامەکان ئەوە دەردەخات کە هاوکارن لەگەڵ ئەو گۆشەگیرییەش کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، کاتێک باسی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، باسی مرۆڤایەتی، یەکسانی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئازادی ژن و کۆمەڵگە دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکات.
هەروەها وتیشی: بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر نەکرێن، جیهان نەگات بە ئاشتی، کۆتایی بە شەڕەکان نەهێندرێت، گۆشەگیری دەسەپێنرێت، جگە لە گۆشەگیری، هەر ٦ مانگ جارێک بە هۆکاری جیاواز سزای دیسپلین دەدرێت، سی پی تی لەم دواییانەدا دان بەوەدا نا کە ناتوانن هیچ شتێک بکەن لە دەرەوەی ویلایەتەکان لە پێداگری لەسەر ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ، ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت و سەرۆک ئاپۆ ئازاد نەبێت مەحاڵە کۆتایی بە شەڕ و ململانێی پێکهاتەکان و حکومەت بهێندرێت، ئەمە تەنها بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو جیهانە، کە ڕێبەر ئاپۆ لەوێیە سەرکردایەتی دەستپێشخەرییەکی لەو شێوەیە دەکات لەسەر ئاستی جیهانی.
"بنەماڵەی بەرزانی خۆی وەکو میت لە ناوخۆی کوردستان داناوە"
لە درێژەی قسەکانیدا، ڕوکەن ئەحمەد بەم شێوەیە باس لە خیانەتەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە دەکات، "ئەو شەڕەی لە باشووری کوردستان دەگوزەرێت، ئامانج لێی بردنی سەروەت و سامان و ئیرادە و ناسنامەی کۆمەڵگەیە، ئەو هێرشانەی کە دەکرێت تەنها لە باشووری کوردستان نین، هێرشی جینۆسایدن بۆ سەر گەلی کورد، هاوکاری پەدەکە هەنگاوێکی نوێ نییە، ئەم هاوکارییە ماوەیەکی زۆرە ئەنجام دەدرێت، ڕێبەر ئاپۆ مێژووی بنەماڵەی بارزانی بە باشی ڕوون کردووەتەوە و هەموو جیهان و کورد دەزانن بنەماڵەی بارزانی چییان پێ سپێردراوە، هەروەک چۆن حکومەتی تورکیا بەنیازە کۆمەڵکوژی کورد ئەنجام بدات، ماڵی بارزانی کراوەتە بەرپرسیار لە یەکڕیزی و ماف و سەرکردایەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەلا مستەفای بارزانی چۆن لە ساڵی ١٩٩٢ بوو بە شەریکی دەوڵەتی تورکیا و کۆمەڵکوژییەکەی ئەنجامدا؟ دوای شەهیدبوونی بێریتان، زۆرێک لە پێشمەرگە کە لەو شەڕەدا جێگەی خۆیان گرتەوە، دەستبەرداری شەڕ و چەک بوون بۆ ئەوەی چەک لە دژی گەلی خۆیان بەکارنەهێنن، ئەمڕۆ تەنها دەتوانین پێی بڵێین خیانەتکرا بووە، ئێستاش بنەماڵەی بارزانی وەک میت لە باشووری کوردستان سیاسەت دەکەن.
"دەوڵەتی تورکیا لەسەر جینۆسایدی گەلان بنیاد نراوە"
ڕوکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت کورد بکوژێت، لە هەموو شوێنێک هێرش ئەنجام دەدات و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ئەمڕۆ نزیکەی ٧٠ ناوەندی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان دانراون، دەوڵەتی تورکیا لە باکووری کوردستان دان بە ئیرادەی گەلی کورددا نانێت و لە هەڵبژاردندا هێرشی کردە سەر ئیرادەی گەل، ئەو کەسانەی پاڵپشتی کۆبانێیان کرد دادگایی کران و ئەمڕۆ لە زیندانی تورکیان و بەبێ پارێزەر سزا دەدرێن، دەوڵەتی تورک خۆی لەسەر جینۆسایدی گەلان بنیاد ناوە، بۆیە ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەرکردەکانی کۆمەڵگەکەمان دەکاتە ئامانج، لە ناوچە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین، سەرێکانی، گیری سپی، عەزاز و باب چالاکییەکان ئەنجام دەدات، ئەمڕۆ دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و گەنجان دەکرێت، تەنانەت کوردستانیش ڕق و کینەی خۆی هەیە بەرامبەر بە سروشتی بڕینی ئەوەندە نەمام لە ڕۆژێکدا، بەم هێرشانە دەوڵەتی تورک تۆڵەی ئەوەی کردەوە کە چۆن داعشمان تێکشکاند، تۆڵەی ئەوەی کردەوە کە چۆن مەنبەج و تەپقە و ڕەقە و دێرەزوورمان ڕزگار کرد.
"ئێمە خاکی کوردستان بۆ ماڵی بارزانی بەجێناهێڵین"
ڕوکەن ئەحمەد ئاگاداری کردەوە کە پێویستە ڕۆشنبیران، ژنان و کۆمەڵگەی باشووری کوردستان دژی خیانەت لە دژی بنەماڵەی بارزانی بوەستن وتی: لەیلا قاسم نموونەی باشووری کوردستانە کە خۆی بەدەستەوە نەداوە، کەسانی وەک ڤیان سۆران لە دژی هەموو ستەمێک و بۆ ڕێبەر ئاپۆ گیانی بەخت کرد، کەسانێکی زۆر گرنگ و شارەزا وەک شەهید هەڵمەت لە باشووری کوردستان خەباتیان کردووە، پێویستە خەڵکی باشووری کوردستان ئەم کەسە پێشەنگانە بکەنە نموونە و لە دژی بنەماڵەی میتی بارزانی بجەنگن، ناتوانین خاکی باشووری کوردستان بۆ پەدەکە جێبهێڵین، چونکە باشووری کوردستان مێژوویەکی کۆنی هەیە مەترسییەکە تەنیا لەسەر خاکی باشووری کوردستان نییە، ئەم گەمارۆدانی باشووری کوردستانیش لەسەر شەنگالیش بوونی هەیە، هاوکات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مەترسی هەیە، کە ١٥ هەزار شەهید و ٢٠ هەزار بریندار ڕزگارکران و سیستەمێکی نەتەوەیی دیموکراتیک دامەزرا کە هەموو گەلان لە باوەش بگرێت، داگیرکاری مەترسییە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو گەل و پێکهاتەکانی، بۆیە نابێت ئەم داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان قبوڵ بکەین.
بێدەنگی بەرامبەر چەکی قەدەغەکراو
ڕوکەن ئەحمەد باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و تێکۆشانی ئازادیخوازان لە دژی هێرشەکان کرد و دەڵێت: لە هەرێمی پاراستنی مەدیا لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا شەڕێکی زۆر قورس بەڕێوەچووە، لەو شەڕەدا هەموو جۆرە چەکێک بەکارهێندرا، بێدەنگی دونیا بەرامبەر بەم چەکە قەدەغەکراوانە شەرمەزارییەکی گەورە بوو، کۆمەڵگەی ئێمە خەباتێکی گەورەی لە دژی ئەو هێرشانە ئەنجامداوە. مەحاڵە دەوڵەتانی دەسەڵاتدار و کەسانێک کە بەرژەوەندییان لە شەڕەکاندا هەیە، چارەسەری ئەو کێشانەی کە کۆمەڵگە پێیدا تێدەپەڕێت بکەن.
"بەرەنگاری هێرشی ئێستا ببنەوە"
ڕوکەن ئەحمەد ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورکیا هەرگیز بەدوای چارەسەردا ناگەڕێت، لە بەرامبەردا هێرشەکان قووڵتر دەکاتەوە و وتی: ئەمڕۆ ئەردۆغان سوورە لەسەر دیدار لەگەڵ ئەسەد، گوایە بۆ کێشەکانی سووریا، بەڵام مەحاڵە ئەردۆغان کێشەی سووریا چارەسەر بکات، بەڵکو دەیەوێت سووریا بکاتە بەشێک لە تورکیا، هەموو کۆمەڵگە دەزانێت کە دەوڵەت ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، ئەو کەسەی کێشەکان چارەسەر دەکات کۆمەڵگەیە، دوژمنەکەمان هێرشێکی سەرتاسەری لە دژی ئێمە دەستپێکردووە و ئێمەش وەک کۆمەڵگە دەبێت هەنگاوێک لە دژی دەسەڵات و جینۆساید لە ئاستی سەرتاسەریدا بنێین.
"یەکێتی ژنان لە دژی حکومەت پێویستە"
ڕوکەن ئەحمەد داوای لە هەموو ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرد هاوپەیمانییەکی ژنان لە دژی ئەو هێرشانەی کە ڕوودەدەن پێکبهێنن و وتی: یەپەژە لە کەسایەتی ئارین میرکان، زەینەب، ڕوانان، زۆزاندا داعشی تێکشکاندووە، ئەوان لە باشووری کوردستانیش شکست دەهێنن، یەژا ستار ئامادەیە کۆمەڵگە لە دژی چەتەکان بپارێزێت، چەک هەڵگرتن بەس نییە بەڵکو پێویستە سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی ژنیش خۆیان ڕێکبخەن، پێویستە ژنان بڕیاری یەکێتی ژنان لەسەر ئاستی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان جێبەجێ بکەن، ئەم هاوپەیمانییە سبەی درەنگە، دەبێ ئەمڕۆ بێت.