"لە سەردەمی نوێدا فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگا چارەسەرە"

لە بەرامبەر کێشەکانی سیاسەتی کۆچ و داگیرکاری، چەوساندنەوە، ئاسمیلەکردن- لەناوبردنی فیزیکی و کولتووری و قەیرانی ئیکۆلۆژی، وەڵام و ڕێگەچارەسەر خەبات و شۆڕشی ژنانە.

ڕوکەن نەغەدە

 

ژن کاتێک بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ساتەکانی ژیاندا لەناو تەڤگەردا وەک ئاوی ڕوون دەڕژێت، کاتێک لە قاڵب و توێکڵی لاوازی و نەبوونی ئیرادە و نەزانی و نادیاری دەردەچیت، دەگاتە خۆبوون، وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەدرەوشێتەوە. شۆڕشی ژنان وەک خۆر لە تاریکی هەزاران ساڵدا دەدرەوشێتەوە، گەشاوەییەکەی مژدەی ژیانی ئازادە بۆ مرۆڤایەتی و ژینگە، ڕێبەری ئازادی، ڕێبەر ئاپۆ، ئەو تۆوانەی بە هزر و فەلسەفەی ژیانی ئازاد ئاو دا و ئێستا نەمامەکانی دەگەنە هەموو جیهان، دەرئەنجامەکەی لە تێکۆشان و ئەو شەڕەی کە بەڕێوە دەچێت، دەردەکەوێت، هەروەها لە بونیادنانی ژیانێکی سەلامەت و لە خۆڕێکخستنمان و لە یەکگرتوویی جیهانەکەماندا دیارە.

 

کاتێک ئاڵای شۆڕش بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ یەکەمجار لە کوردستان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ داڕێژرا، ژنانی کورد خۆیان تێدا بینی و تا ئەمڕۆش بەردەوامن لە بەشداریکردن لەو شۆڕشەدا، ئەوان بوونە پێشەنگی شەڕی فاشیزم، فەرماندەی شەڕی داگیرکاری، ئەو سیاسەتمەدارانەی کە یارییەکان ئاشکرا دەکەن، هەروەها فیدایی ژیانی ئازاد، گەڕان بەدوای حەقیقەت، کۆمەڵناسانی دادپەروەر، خاوەن باوەڕێکی گشتگیر، ئێستا ئەو ژنانەی بەدەست پیاوە باڵادەستەکان کۆیلە دەکرێن، دەبنە کاڵای ڕیکلام و سەرمایە.

 

نارینی ئامەد

لە باکووری کوردستان لەگەڵ سەرهەڵدانی تەڤگەریی ئاپۆیی، ژنان وەک گەریلا خۆیان کۆکردەوە و دژی پیاوسالاری و هۆشیاریی موڵکایەتی جەنگان و شەڕیان دەکرد، بەڵام دەوڵەت و بنەماڵەی پەیوەست بە دەوڵەتەوە هەمیشە ویستوویانە داب و نەریتی پیاوان بەسەر ژنانەوە بێت، هەموو جۆرە چەتە و پۆلیس و کەسانی ئاینی سەر بە ئایینەکانیان لە ڕێگەی پەیوەندییەکانەوە بە ناوی خۆشەویستییەوە دەستدرێژییان کرد، لە کۆتاییدا بە کوشتنی نارینی بچووک دەرکەوت کە چۆن حزبولکۆنترا خۆی لە هۆشی خێزان و کۆمەڵگەدا ڕێکخستووە، ئەو ڕێکخراوە کار بۆ خستنی کۆمەڵگەی کورد و ژنانی کورد بەتایبەتی دەکات، کوشتنی نارین بە ئاشکراکردنی دایکی لە تەلەفزیۆن، درێژە بە هێرشەکانی سەر ژنان دەدات.

 

چالاکییەکانی ژنان کە بۆ بابەتەکە ئەنجامدرا زۆر باش بوون، بەڵام بەس نەبوون، نارین هەم کوردستانە و هەم ناسنامەی ژن و کۆمەڵگەیە.

 

هێرش بۆ سەر ژنان

بارودۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زۆر جیاواز نییە، لەگەڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، هێرشەکان بۆ سەر ژنان ڕوو لە زیادبوون دەکەن، ئەو سیستمەی کە لەسەر بنەمای لەناوبردنی ژنان دامەزراوە، بە دڵنیاییەوە مەحکوم بە لەناوبردنی گەورە دەکرێت، بۆ ئەوەی نەمرێت هەموو جۆرە شەڕانگێزی و دڕندەیی بەرەوپێش دەبات، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە فەلسەفەی "ژن، ژیان ئازادی" گۆڕانکارییەکە لەسەر ئاستی بنەماڵە و هاوژین هەست پێدەکرێت و ڕێگا بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگە و بەتایبەت پیاوەکە دەکاتەوە، کاتێک ژن و پیاو دەستی یەکدەگرن و بەشداری خەبات دەکەن، ئەو ڕاستییە پێناسە دەکەن، کە ژیان لە دەوری ژنانی ئازاد دەتوانێت واتادار و ئازاد بێت، ئەوە بۆ هەمووان سەلمێندراوە، ئەو گۆڕانکارییە وەک هەڕەشەیەکی جددی لەلایەن دەوڵەتەوە سەیر دەکرێت، بۆ ئەمەش دەیانەوێت دەسەڵاتی دادوەری بە کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای توندەوە دابمەزرێنن.

 

خۆیان نوێ دەکەنەوە

لە ڕاستیدا دەوڵەت دەزانێت ئیتر ترس هیچ واتایەکی نییە، چونکە ژن هەرگیز لە مردن ناترسێت و خەبات بۆ ژیان دەکات، خوڵقاندنی ژیان لە یادەوەری ژندایە، ژن نایەوێت بە هەرزان بمرێت، چونکە مردن هێندەی ژیان واتادارە، مردن، ژیان و زیندووبوونەوە ڕەهەندەکانی بوون و بەردەوامیین، کاتێک مردن هەبێت، پێویستە واتادار بێت، پێچەوانەکەشی بۆ لەناوبردنی ژیان دەبێت، مردنی هەر ژنێک کە بە زۆر بێت، واتای مردنی ژیانە، هەر پیاوێک کە دەبێتە هۆکاری کوشتنی ژنێک، یان ژنێک دەکوژرێت، ژیان دەکوژێت. ئەو پیاوانەی بە شۆڕشی ژنان خۆیان دەگۆڕن و تێڕوانینی باڵادەستی خۆیان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی پاک دەکەنەوە و خۆیان بونیاد دەنێنەوە، دەتوانن شوناسی جوامێری بەدەست بهێنن.

 

لەو شۆڕشەدا ئەوەی زۆربەی ژنان دەیانەوێت بیگۆڕن چەمکی هاوسەرگیری و خۆشەویستی ژنە، دەبینین لە ئێراندا دەوڵەت بەو یاسایانەی کە لە ژێر ناوی شەریعەت و ئایین دەریان دەکات، لە تەمەنێکی بچووکدا منداڵانی کچ هاوسەرگیری دەکەن، لە پەرلەمانی عێراق ماددەیەکی نوێ بۆ یاساکە زیاد دەکەن، کە بریتییە لە هاوسەرگیری کچان لە تەمەنی ٩ ساڵیدا. هەندێک لە تەڤگەر و کەسایەتییەکانی ژنان دژایەتیان دەکرد، بەڵام کۆمەڵایەتی نەبوو، لە بەرامبەر ئەو دۆخە خراپەدا، دەبێت شۆڕشێکی دەروونی لە باشووری کوردستان و عێراقدا ڕووبدات، شۆڕشی ژنان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەتوانێت ئەو تێڕوانینە زایەندپەرستی و دواکەوتووانە بگۆڕێت، ئەو خیانەتەی ئەمڕۆ لە باشووری کوردستان دەکرێت، تەنیا بە شۆڕشی ژنان ڕێگری لێدەکرێت،  چونکە پیاوان ناوێرن بە پێچەوانەی سیستمی ئاغاکانیان بڕوانن، هەریەکەیان بەرژەوەندیی خۆیان تێیدا دەبینن، بەڵام ژنان هیچ بەرژەوەندیەکیان نییە لەدەستی بدەن، بە ڕادیکاڵترین شێوە تێدەکۆشن.

 

"تا ژن بەهێز نەبێت ژیان ڕزگاری نابێت"

لەو بارەوە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "هەموو ڕێکخراوە میلیتاریستەکان ١٠٠% بە مۆری پیاوانن، تا ژن بەهێز نەبێت، ژیان ڕزگاری نابێت، هەندێک لە بەهێزکردنی ژنان دەترسن، لە ڕاستیدا هیچ ترسێک لە ژنانی بەهێز نییە، بەپێچەوانەوە پێویستە مرۆڤ لە ژنانی لاواز بترسێت، ئەمانە ڕێکخراوی ستەمکارن لە سەر تا پێ، هێزی سەختی، ئەگەر سەرنج بدەیت، میکانیزمی ئەم شوێنانە کە ژنان زۆر کەمن، یان بە هیچ شێوەیەک نییە، سیستمێکە کە لە ئاستێکی ترسناکدا پەرەی پێدراوە، ئەمەش بۆچوونی ئێمە پشتڕاست دەکاتەوە، ئەو دامەزراوانەی کە پیاوان زاڵن و چالاکترینن، بە پلەی یەکەم دامەزراوەی میلیتاریستن، ئەمەش بەو واتایەیە کە ئامرازی سەرنجڕاکێشی شەڕن. واتە دژی ئاشتی و ژیانن".

 

ماوەی دوو ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شۆڕشی ژنان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوامە، ئاڵوگۆڕی زۆر هەیە، لە یەکەم ڕۆژی شۆڕشەوە ژنان لە شەقام و ماڵ و شوێنی کار و زیندانەکان درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن، لە هەمان کاتدا ئەو پیاوانەی ئارەزووی ئازادبوونیان هەیە لە تەنیشت ژنانەوە وەستاون، ئێستا بە ناسینی ناسنامەی ژن و ئیرادەی ئازادیان، وەک ئاوێنەیەک سەیری خۆی دەکات، دەبێت شۆڕشی کەسی خۆی دەستپێبکات، ئەگەر نەبوو، هەستی نیشتمانپەروەری بوونی نییە، چونکە تێدەگات ژیان و نیشتمان بەبێ ژن ئازاد نابێت، نموونەی هەرە بەرچاو باشووری کوردستانە، شۆڕشێک ڕوویدا، هەزاران شەهید درا، ژنان پێشەنگایەتیان کرد، حکومەت دامەزرا؛ بەڵام ئازادی ژنان پرسی سەرەکی شۆڕش نەبوو تا هەرگیز لە بەرنامەی کاردا نەبوو، گوایە باشووری کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆیە، بەڵام داگیرکراوە و خیانەت گەیشتووەتە قوڕگی و تێیدا خەریکە دەخنکێت، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو شتەیە کە بە دەستی پیاو بەڕێوە دەبرێت، ئایا دەتوانین باسی نیشتمان و ئازادی لە باشووری وڵات بکەین؟ ئەوەی پێویستە لە ڕۆژهەڵات و ئێران بیکەین ئەزموونی باشووری کوردستانە، دەیبینین و بەو پێیە ڕەفتار دەکەین.

 

شۆڕش بە کوشتنی شلێر ڕەسووڵی دەستیپێکرد

زۆرجار ئەو ڕاستییەمان ئەزموون کردووە کە هەموو شتێک لە کوردستاندا پلانی بۆ داندراوە، چارەنووسی ژن و کۆمەڵگەکەمان بەیەکەوە گرێدراون، ئەوەی ڕزگاری دەکات ژنە، ئەگەر ژنان لە شۆڕشدا خۆیان ڕێکنەخەن، سیستمی بەرگری خۆیان بونیاد نەنێن، شوناسێکی سیاسییان نەبێت، جارێکی دیکە هیچ مافێکیان نابێت و وڵات بە دەستی فاشیزمی پیاوانە داگیر دەکرێت، هەر بۆیە گەرەنتی ئازادی کۆمەڵگەکان لە هەموو شوێنێک پەیوەستە بە ئازادی ژنەوە و بە شۆڕشی ژنانیش دەستەبەر دەبێت، ئەو شۆڕشەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا هەیە، لەلایەن هەندێک لایەنەوە بە شۆڕشی ژینا ناودەبرێت، کوشتنی ژینا ڕەنگە شۆڕشەکەی گوڕتر کردبێت، بەڵام لە ڕاستییدا لە شلێر ڕەسوولیەوە دەستیپێکردووە. شۆڕش شۆڕشی ژنانە، واتە ڕەنگە گەل نەهێڵن ناوەڕۆکی ئەو بابەتە بەتاڵ بێتەوە، ژن بوو بە هۆکار و ژنان درێژە بە شۆڕش دەدەن، کاتێک سەیری تابلۆکە دەکەین، جینۆسایدی ژنان و ژینگەی گشتی لە هەموو شوێنێکی کوردستان دەبینین، هەروەها هەموو کورد بە تەواوی کراوەتە ئامانج، لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیش دەیکەن، چونکە پارێزەری گەل و ژن و کۆمەڵگە و ژینگەن، بەکورتی خەبات بۆ ڕاستی سیستمی مرۆڤکوژ دەکەن؛ ڕێگەش دەدات گەورەترین بەرە بە هەموو هێزی خۆیانەوە ببیندرێن و هێرشیان بکرێتە سەر، پێویستە ئەم شۆڕشە لە هەموو شوێنێکدا بەرەوپێش بچێت و بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ڕێکبخرێت.

 

وڵاتپارێزی پاراستنی زمانی دایکە

لەو بابەتەدا ئەو خاڵە وڵاتپارێزییەی کە ڕێبەرایەتی بە بیرۆکەی ڕزگاری ژن دەیھێنێتە سەر زمان، زۆر گرنگە، وڵاتپارێزی خۆشەویستییە بۆ وڵات، نیشتیمان، هەست و ڕەنگدانەوەکان لە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایکییەوە تا پاراستنی کولتوری دایک، هەموو بەها مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان و شتە دروستکراوەکان بونیادنانی خۆبوون و پاراستنە. پاراستنی وڵاتەکەت، زمانەکەت، کولتوورەکەت ژیانە لەگەڵیان،  نابێت وڵاتپارێزی ژن، خۆشەویستی بۆ نیشتمان لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ئایینی تێکەڵ بکەین، وڵاتپارێزی نەتەوەپەرستی نییە، ژنان کاتێک وڵاتی خۆیان خۆشدەوێت، زمانی خۆیان، مافە کولتوورییەکانی خۆیان دەپارێزن، ڕێز بۆ وڵاتان و زمان و کولتوورەکانی دیکە نیشان دەدەن و وەک سامانی بنەماڵەی مرۆڤایەتی دەیانبینن، ئەوان خۆیان سوود لەم سامانە کولتوورییە وەردەگرن.

 

وەڵامەکەی شۆڕشی ژنانە

لە لایەکی ترەوە بەهۆی کاریگەری سەرمایەداری و پیشەسازی و تاڵانکردنی خاکی وڵات و پیسبوون و پیسبوونی ئاو و خاک و هەوا و سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی و لەناوچوونی جۆرە زیندووەکان و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی مرۆڤ و ...هتد، قەیرانی ئیکۆلۆژی گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر جددی، بەم واتایە ژن دڵ و زمان و پارێزەری خاک و هەوا و ئاو و ژیان و سروشتی یەکەمی ئێمەیە، بۆیە لە بەرامبەر کێشەکانی سیاسەتی کۆچ و داگیرکاری و چەوساندنەوە و ئاسمیلەکردن- لەناوبردنی فیزیکی و کولتووری و قەیرانی ئیکۆلۆژی، وەڵام و ڕێگەچارەسەر خەبات و شۆڕشی ژنانە.