شایەتحاڵی کەسی!
عەبیر سەعدی - ڕۆژنامەنووس

٢٢ ساڵ لە نێوان لەشکرکێشی بەغدا و هەڕەشە بۆ سەر تاران... چەک گۆڕا، بەڵام بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنوسان نا.
لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی کۆبوونەوەی داگیرکردنی عێراقدا لە بەشی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەی تایمزدا دەستنیشانکرامم لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکانی دژە شەڕ پەرەیان سەند، ڕۆژنامەکە پاڵپشتی شەڕ و حکومەتی بلێری کرد! من لەگەڵ سەرنووسەری دیپلۆماسی، ڕیچارد پێستۆن کارم دەکردو تێبینیم دەکرد کە چۆن هەندێک جار شەڕەکان لە ڕێگەی ئەو شتانەدا بەڕێوەدەچن کە دەگێڕدرێنەوە، نەک تەنها ئەوەی کە بڵاودەکرێنەوە.
هەفتانە لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا وەک "ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆیی" کۆدەبووینەوە، ناونیشانێک کە ڕوانگەیەکی ناوازەی پێدەبەخشیت، زانیارییەک کە بە هەندێک دەدرا و لە هەندێکی دیکە ڕابگیرێت- بە تایبەتی، ڕۆژنامەکانی وەک ڕۆژنامەی گاردیەن، کە دژی لەشکرکێشییەکە وەستانەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە جاک ستراو، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئیگۆر ئیڤانۆڤ هاوتا ڕووسیەکەی ئامادەی بوون، تێبینیم کرد کە بانگهێشتنامەکە تەنها بۆ دامەزراوە لایەنگری جەنگەکان سنووردار بووە، وەک سی ئێن ئێن و فۆکس نیوز و هیچ ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ ئامادە نەبووە. پێمان وترا: پرسیاری ڤیتۆی ڕووسیا مەک،. کاتێک نۆرەی من هات، بە سادەیی وتم "من ڕۆژنامەنووسێکی میسریم" و پرسیم ئایا ڕووسیا ڤیتۆی خۆی بەکاردەهێنێت؟ جاک ستراو بە بێزارییەوە وەڵامی دایەوە و وتی: ئێمە وتمان ئەو پرسیارە ناکەین. لە وەڵامدا وتم: باوەڕم وایە ئێمە لە وڵاتێکداین کە ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین بگرێ،. ئیڤانۆڤ لە وەڵامدا وتی: من وەڵامی ڕۆژنامەنووسە میسرییەکە دەدەمەوە: ڕووسیا لە هەڵوێستەکەی پاشەکشە ناکات... لەنێویاندا بەکارهێنانی ڤیتۆی خۆی.
ئەو لێدوانە لە کۆنفرانسەکەدا گرنگترین قسە بوو. ڕۆژی دواتر داوایان لێکردم لەبری ڕۆژنامەنووسێکی ناوخۆیی پۆلێن بکرێم. پەیامەکە ڕوون بوو: ئەوانەی پابەند نەبوون بە گێڕانەوەکە لە دیمەنەکە دوور خرانەوە.
دواتر کە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکانی دژە شەڕم لە لەندەن کرد، ئەو شوێنەی بۆیان تەرخانکرابوو، سەرەڕای پێداگریکردن، پەراوێزی بوو. پاشان ٨٨ی نیسان هاتە ئاراوە: بۆردومانی نووسینگەکانی جەزیرە و عەرەبیە، بۆردومانی هۆتێلی فەلەستین- بارەگای ڕۆژنامەنووسان- و شەهیدکردنی هاوکارم تاریق ئەیوب، لە هەمانکاتدا، ڕووماڵەکانی "یاوەری" هێزەکانی ئەمریکا پارێزراو بوون، لە کاتێکدا ئەوانەی لە دەرەوەی کۆمەڵەکە ڕاپۆرتیان دەدا، کرانە ئامانج. لە لایەکی ترەوە گەلەکەمان باوەڕی بە ئەلسەحاف وەزیری ڕاگەیاندنی عێراقی هەڵبژارد کە ڕێبازی ئەحمەد سەعیدی پێش خۆی گرتەبەر. پاشان عەرەبەکان سەریان سوڕما لە داگیرکردنی عێراق ڕۆژی دواتر واتە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣.
ئەمڕۆ لەگەڵ پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل، دیمەنێکی جیاواز دەدۆزمەوە، بەڵام بە لۆژیکێکی هاوشێوە:
ە ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگدا تاوەری تەلەفزیۆنی کیێڤ بۆردومان کرا.
لە ئێران بەم دواییە بارەگای تەلەفزیۆنی دەوڵەت بۆردومان کرا.
لە غەززە، هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان گەیشتوەتە لوتکە: نزیکەی ٢٠٠ کارمەندی میدیایی تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥ کوژراون، بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەبێ خۆپاراستن و لێپرسینەوە.
هەموو ئەمانە پرسیارێکی تاڵ دەوروژێنن:
ئایا کامێرا بووەتە ئامانجی سەربازی؟
ئایا هەر کەسێک گێڕانەوەی فەرمی بەرەوپێش نەبات بۆردومان دەکرێت، قەدەغە دەکرێت، یان بێدەنگ دەکرێت؟
٢٢ساڵ لە نێوان بەغدا و تاران... سوپاکان گۆڕاون، ئامرازەکانی شەڕیش پەرەیان سەندووە، بەڵام دوژمنی سەرەتایی وەک خۆی ماوەتەوە: ڕاستی.
ئەمە بە ویژدانی ڕۆژنامەنووسێک دەنووسم کە بە چاوی خۆی شایەتحاڵی ئەوە بووە کە چۆن وشەیەک دەتوانێت ببێتە هەڕەشە، و ئەوانەی کە ناچنە ناو شەڕی میدیاییەوە چۆن دەجەنگن.
بەڵێ، ئێران میدیاکان سنووردار دەکات و چاودێری هەموو وشەیەک دەکات، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە، گێڕانەوەکە بۆی نییە بگێڕدرێتەوە مەگەر لە ڕێگەی بازنەی دەمانچەیەکەوە.