گوڵفرۆشێک: چاندنی گوڵ لەو وڵاتەی ڕووبەڕووی شەڕ دەبێتەوە هیوامان پێدەبەخشێت

خۆشەویستییەکەی بۆ سروشت و گوڵەکان وای لێکرد ساڵێک لەمەوبەر دوکانێک بکاتەوە کە گوڵی جۆراوجۆر دەفرۆشێت و دەڵێت: "هەموو شتێک کە بە سۆزەوە خۆشت دەوێت، هەرچییەک بێت سەرکەوتوو دەبیت تیایدا".

شیرین محەمەد

 

لە گۆشەیەکی شەقامەکانی ناوچەی دێرک لە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا-ڕۆژئاوای کوردستان، گوڵ فرۆشی بارین هەیە، کە لەلایەن کە ناسک عیساوە ماوەی ساڵێکە کراوەتەوە و گرنگی بە گوڵ دەدات، ئەو دەڵێت: ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە زیاتر لە ١١ ساڵە بەدەست بەڵای شەڕەوە دەناڵێنین، بە گوڵێکی بچووک دەتوانین هیوا و ئارامی لە دڵی هەمووان بچێنین و خاکەکەمان دووبارە بنیاد بنێینەوە.