چالاکوانێکی مۆریتانی: مافی ژنان دروشمی پووچ نییە، بەڵکو خەباتێکی بێوچانە
لە مۆریتانیا وەک زۆرێک لە وڵاتانی کۆنەپەرست، ژنان شەڕێکی دوولایەنە دەکەن، بەرەنگاربوونەوەی سنووردارکردنی کولتووری و کۆمەڵایەتی لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە داوای چاکسازی یاسایی کە گەرەنتی کەرامەت، مافەکان بکات.
حەنان حارت
مەغریب- سالکە ئەحمیەدە،چالاکوانی ژنی مۆریتانیا یەکێکە لە دەنگە دیارەکانی ژنان کە لە گەڕەکەکانی چینی کرێکاردا چالاکە. ڕۆشنایی دەخاتە سەر ڕاستی ژنانی پەراوێزخراو، جەخت دەکاتەوە کە هاودەنگی ژنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاواردن و توندوتیژی زۆر گرنگە.
لە هۆشیارییەوە بۆ کردار
سالکا ئەحمیەدە،چالاکوانی ژنی مۆریتانیا وتی: تێوەگلانی لە خەباتەکەدا بە گواستنەوەی بۆ پایتەخت نواکشەت دەستیپێکردووە، لەوێ ناوی خۆی تۆمارکردووە لە زانکۆ و زانیاری لەسەر یەکەمین تەڤگەری ژنی سەربەخۆی مۆریتانیا بە ناوی "تەکەلەمی" زانی، کە لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزرا، هەرچەندە لە دامەزرێنەرانی ئەو تەڤگەرە نەبوو، بەڵام ئەو ئەزموونە وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوەی لە هۆشیاریی لە مافەکانی مرۆڤدا نیشان دا.
ڕوونیکردەوە، "دەستم کرد بە تێگەیشتن لەوەی کە ئازار تاکەکەسی نییە، بەڵکو کۆمەڵایەتییە. هەستم بە هەڵاواردن لە دژی ژنان کرد، بەڵام ئامرازی ڕوونم بۆ خەبات نەبوو. لە زانکۆدا ئەدەبیاتی ژنم خوێندەوە، لەوێشەوە دەستم بە کاری مەیدانی کرد".
لەسەر بنەمای ئەم هۆشیارییە، سالکە ئەحمیەدە، کۆمەڵەی "پێشکەوتن بۆ خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە"ی دامەزراند و بەشداری کرد لە دروستکردنی هاوپەیمانی "دەنگی ژنان" کە چالاکوانانی ژن لەخۆدەگرێت، هەوڵی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان، بنیاتنانی هۆشیاری بەکۆمەڵ لە پرسەکانی ژنان، بەتایبەتی لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا.
پووچەڵ و دادپەروەری نەبوونی یاسایی
پێی وایە ژنان لە مۆریتانیا ڕووبەڕووی توندوتیژی سیستماتیکی دەبنەوە کە بەهۆی هەژاری و نەزانی و داب و نەریتە زیانبەخشەکانەوە سووتەمەنییان پێدەدرێت، وەک خەتەنەکردنی مێینە، کە سەرەڕای ئەوەی بەپێی یاسا بە تاوانبار ناسێنراوە، بەردەوامە لە ئەنجامدانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە سەرکەوتوو بووین لە ڕێگریکردن لە هەندێک کەیس لەڕێگەی هۆشیاری و فشاری کۆمەڵگەوە، بەڵام جێبەجێنەکردنی توندی یاساکە ڕێگە دەدات ئەم کارە بە نهێنی بەردەوام بێت"، هەندێک لە ژنانی پێگەیشتوو لەژێر فشاری هاوسەرەکانیاندا ناچارن ئەندامی زاوزێی مێینەیان بۆ بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە ڕێژەی مردنی دایکان لەکاتی منداڵبووندا بە بەرزی دەمێنێتەوە، ئەمەش وایکردووە کۆمەڵەکەی چالاکییەکانی فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی پەروەردەی تەندروستی و تەندروستی منداڵبوون بگرێتەوە، هەروەها کاربکات بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان سەبارەت بە مەترسییەکانی کارە نەریتییە زیانبەخشەکان.
سالکە ئەحمیەدە ڕەخنە لە لاوازی سیستەمی یاسایی دەگرێت،وتی: یاساکە بە ڕوونی شێوازەکانی توندوتیژی دژی ژنان دیاری نەکراوە، وەک هەراسانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان. هەندێک لە کەیسەکانی دەستدرێژیکردنە سەر وەک "زینا" مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، قوربانییەکە بەرپرسیار دەکرێت لەوەی کە تووشی بووە.
لە کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی زۆرجار ژنان ناچار دەکرێن ئاشتەوایی قبوڵ بکەن، ئەمەش بە تێکدانی مافی قوربانییەکان بۆ دادپەروەری دەزانێت.
سەبارەت بە هاوسەرگیری پێشوەختە، ئەو ڕوونیکردەوە کە یاساکە تەمەنێکی ڕوون بۆ هاوسەرگیری دیاری نەکردووە، چونکە کچانی تەمەن ١٣ ساڵ دەتوانن بە بیانووی "بەرژەوەندی" هاوسەرگیری بکەن، کە زاراوەیەکی ناڕوونە بۆ پاساوهێنانەوە، بۆ چەندین سەرپێچی بەکاردێت.
بەهێزکردنی ئابووری وەک دەروازەیەک بۆ پاراستن
کۆمەڵەکەی هەوڵدەدات بەهێزکردنی یاسایی و ئابووری تێکەڵ بکات بە ڕێکخستنی خولی پیشەیی بۆ ژنان، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەربەخۆیی داراییان. ئەو وتی: ئەمە مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و جیاکاری.
ڕوونیشیکردەوە، "نەبوونی یاسا یەکێکە لە پرسە هەرە دیارەکان، بەڵام پرسی قووڵتر لە بیروبۆچوونی تەقلیدیدایە کە پاساو بۆ توندوتیژی و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری بە ناوی ئایین یان داب و نەریتەوە دەزانێت".
سەرەڕای ئاڵەنگاریەکان، سالکە ئەحمیەدە گەشەسەندنی هاودەنگی ژنان دەبینێت، بەتایبەتی لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا، کە ژنان شوێنی سەلامەت بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی پشتیوانی دادەمەزرێنن، دوور لە پێشوەختەی کۆمەڵایەتی. ئەو وتی: ئەم دانیشتنانە ئاسۆیەکی نوێ بۆ گۆڕانکاری دروست دەکەن، چونکە ژنان بەبێ ترس و چەواشەکاری بۆ مافەکانیان قسە دەکەن.
ئاڵەنگاری باوی ناوچەیی
سالکە ئەحمیەدە ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی لە مۆریتانیا ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ئەوەی ژنانی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەدەستیەوە دەناڵێنن، لەوانە توندوتیژیی کولتووری، هاوسەرگیریی زۆرەملێ و پەراوێزخستنی یاسایی.
سەرەڕای بنەڕەتییەکان جیاوازی تەڤگەری ژنان لە وڵاتانی مەغریب و ئەفریقا، جەختی کردەوە کە هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە نێوان ژناندا کلیلی تێپەڕاندنی بەربەستەکانە.
لەم چوارچێوەیەدا دەستپێشخەرییە ناوخۆییەکان جیاوازن، وەک هەڵمەتەکانی هۆشیاری لە سۆشیال میدیای جێگرەوەدا، کۆبوونەوەکانی پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی، کە ئامانجیان شکاندنی تابووەکانی پەیوەست بە سوڕی مانگانە و تەندروستی زاوزێیە.
ڕوونیکردەوە کە گەورەترین ئاڵەنگاریەکان تەنها یاسایی نین، بەڵکو دەروونیشن، لەلایەن گروپە کۆنەپەرستەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن، دژایەتی چاکسازی ژن دەکەن بە پاساوی ئەوەی کە لەگەڵ یاسای شەریعەتدا ناکۆکە.
سۆشیال میدیای جێگرەوە بۆتە چەکێکی گرنگ بۆ ژنان لە زاڵبوون بەسەر هەژموونی ڕاگەیاندنی تەقلیدی بیستنی دەنگی خۆیان لە دەرەوەی چوارچێوەی فەرمی.
پەیامێکی هیوا و بەرخۆدان
سالکە ئەحمیدە، لە بانگەوازێکدا بۆ ژنانی گەنجی مۆریتانیا و ناوچەکە وتی: هۆشیاری لە ماف و بوون کلیلی ئازادییە، ئامۆژگاری ژنانی گەنج دەکەم کە سەبر و خۆڕاگر بن، چونکە دەکرێت ڕاستی بگۆڕدرێت، خەباتیش شتێکی تازەنیە نییە، بەڵکو پێویستییە.
جەختیشیکردەوە کە "مافی ژنان دروشمی پووچ نییە، بەڵکو هۆشیارییەکی قووڵە کە پێویستی بە خەبات و هاودەنگیی بەردەوام هەیە، لە سەرانسەری چین و پۆستەکاندا، چونکە هیچ کەسێک لە پێشێلکارییەکان لەکاتی نەبوونی دادپەروەریدا سەلامەت نییە".