بازرگانی ماڵەوە ڕێگەی چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوورییە

لەم ساڵانەی دواییدا بازرگانی ماڵەوە لە سووریا زیادی کردووە و ژنان پێشەنگن لەم بازاڕەدا، زەهرا محەمەد، کە هەنگاوێکی نوێی لە ئینتەرنێت ناوە، یەکێکە لەو ژنانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی بارودۆخی ئابوورییەوە سەرچاوەی داهاتی دروستکردەووە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر - کارێکی ماڵەوە لە ڕێگەی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپ، یان هەژماری دیجیتاڵی، دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ژنان بۆ دەستپێکردنی کارێک بە کەمترین وەبەرهێنان، ئەم کارە لەسەر چەند خاڵێک دامەزراوە، دروستکردنی لاپەڕەی بازرگانی، پیشاندانی بەرهەمەکان بە ڕوونی و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیارەکان، بەم شێوەیە متمانە لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا دروست دەبێت و ژمارەی بینەران و کڕیارەکان زیاد دەکات.

 

هەروەها ستراتیجی فرۆشتن و پەیوەندیکردن زۆر گرنگە، پشتبەستن بە بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی بەردەوام، وەک ستۆری و پۆستی ڕۆژانە لە ئینستاگرام و فەیسبووک، بۆ پاراستن و زیادکردنی پەیوەندی لەگەڵ بینەرەکان.

 

بازاڕکردن لە ماڵەوە ئامرازێکی بەهێزە بۆ ژنان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی و پشتگیری ئابووری خێزان بەبێ ئەوەی پێویست بکات ماوەیەکی درێژخایەن لە دەرەوەی ماڵ بەسەر بەرن، ئازادی دارایی ژنان زۆر لایەن لەخۆدەگرێت، لەوانەش هەموو ئەو ماف و دەرفەتانەی کە ڕێگەیان پێدەدەن کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر هەڵبژاردنە دارایی و پیشەییەکانیاندا هەبێت.

 

زەهرا محەمەد، دایکی کچ و کوڕێک، لەم دواییانەدا دەستی بە بازاڕکردن لە ماڵەوە کردووە و باسی ئەو هەنگاوە نوێیەی کردووە و هۆکارەکانیشی بۆ ئاژانسەکەمان ڕاگەیاندووە.

 

بازاڕکردنی دیجیتاڵی لە ماڵەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، تازە دەستیکردووە بە بازاڕکردن لە ماڵەوە، یان بازرگانی دیجیتاڵی، وتی: هەوڵدەدەم تا دەتوانم پێداویستی خێزانی و چێشتخانە زیاتر بۆ هاوڕێ و خزمەکانم دابین بکەم، ئەم کارە سوودی بۆ ئەو ژنانە هەیە کە بەهۆی هاوژینەکانیانەوە ناتوانن ماڵەکانیان یان شارەکانیان بەجێبهێڵن.

 

ژمارەیەکی زۆر ژن هەن کە دەرفەتیان نییە و ناتوانن بچنە بازاڕەوە، بەشێکی بەهۆی داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و بەشێکیش بەهۆی ئەقڵیەتی پیاوسالارییەوە کە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر ژنان، هەروەها زۆر هەوڵ دەدەین بۆ یارمەتیدانی ئەو ژنانە و گەیاندنی پێداویستییەکانیان بۆ ماڵەکانیان، کە ئەمەش ئەزموونێکی نوێ بوو بۆ من، بۆ یارمەتیدانی خۆم و ئەم ژنانە.

 

تەنها لە١٠٪ی ژنان دەتوانن کۆنترۆڵی داهاتی دارایی خێزانەکەیان بکەن

زەهرا محەمەد سەرنجی بۆ ئازادی ئابووری ژنان ڕاکێشا و ئاماژەی بەوەدا، کە زۆربەی ژنان لە کۆمەڵگەدا لەو ئازادییە بێبەشن و ئەو فشارانەی پیاوان دەیخەنە سەر ژنان دەربڕی، وتی: بەهۆی هۆشیاری پیاوسالاری و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی ژنان لە ئازادیی ئابووری بێبەش دەبن، ئەو ژنانەی کە شەو و ڕۆژ لە گەرما و سەرمادا کار دەکەن و بەرگەی هەموو جۆرە فشار و توندوتیژییەک دەگرن، لە کۆتایی مانگدا هاوژینەکانیان ئەو پارەیەی کە دەیکەن لێی دەسەننەوە، لە کۆمەڵگەدا لانیکەم لە١٠٪ی ژنان دەتوانن داهاتی دارایی خێزانەکەیان کۆنتڕۆڵ بکەن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە لەژێر چاودێری هاوژینەکانیاندان.

 

هەروەها پەیامی من بۆ هاوژینەکان ئەوەیە کە پشتیوانیان بن لە نەبنە هۆکاری شکاندنی ئیرادەیان، بەداخەوە دوای ئەوەی دەستم بەم کارە کرد، بە چاوی خۆم ڕاستی زۆرێک لە ژنانم بینی کە ڕووبەڕووی ئازار و توندوتیژی بوونەتەوە.

 

”ئێمە لە سەردەمی نەزانیدا نین، ژنان مافی سەربەخۆیی خۆیان هەیە”

جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان لە سەردەمی نەزانیدا ناژین، ژنان مافی خۆیانە بازاڕ بکەن، ئەو شت و کەرەستەی کە حەزیان لێیە هەڵیبژێرن و بیانکڕن، وتی: لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت، لە ماڵ و شارەکاندا، تەنانەت لە گوند و ناوچەکانیش کە لە کەرتی خزمەتگوزاریدا فەرامۆشکراون، ژنان مافی سەربەخۆیی و ئازادی دارایی و ئابوورییان هەیە گرنگ لێرەدا ئیرادەیە سەرکەوتنی هەر پڕۆژەیەکی ژنان پێویستی بە پشتیوانی و هاوکاری هاوژینەکەم هەیە بۆیە بە ئیرادەی خۆم و پشتگیری هاوژینەکەم ئەم هەنگاوەم دەست پێکرد.

 

”فرۆشگەیەک لە دژی دواکەوتوویی کۆمەڵگە دەکەمەوە”

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتووداڤ فرۆشگەیەکی کەلوپەلی ناوماڵ بکاتەوە و بەڕێوەی ببات وتی: بەپێچەوانەی ئەوەی کۆمەڵگە دەیڵێت ژنان ناتوانن لە گروپی کاسبکارانی پیاودا بکڕن و بیفرۆشن یان ناتوانن بچنە بازاڕ و بەربەستی بۆ دروست بکەن، من لە داهاتوودا دوکانی کەلوپەلی ماڵەوەی خۆم دەکەمەوە دژی ئەم ئەقڵیەتە، جوانی ماڵێک لە کەلوپەل و ئامێرەکانیدایە لە تەنیشتیان بۆ ئەو ژنانەی کە ناتوانن بچنە بازاڕ و ئەو شتانە بکڕن کە خۆشیان دەوێت.

 

”پڕۆژە بچووکەکان دەرگایەکن بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری”

زەهرا محەمەد ئەو قەیرانە ئابووریەی بیرهێنایەوە کە وڵات ڕووبەڕووی بووەتەوە و کاریگەری لەسەر زۆربەی خێزانەکان هەبووە و لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە، وتی: زۆر خێزانی هەژار هەن کە ناتوانن بژێوی ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان دابین بکەن، بەڵام کاتێک ئیرادەیەک هەبێت مرۆڤ دەتوانێت لە ناو ماڵەوە بازرگانێکی بچووک یان پرۆژەیەک دەستپێبکات، ژنان بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان لەو قەیرانە ئابوورییە دەربچن، جیاوازییەکە لەوەدایە ئەو ژنانەی کە بە شێوەی ئۆنلاین فرۆشتنی ئۆنلاین دەکەن، لە ماڵەوەش کەلوپەل کۆدەکەنەوە و بۆ وەرزی زستان وشکی دەکەنەوە، هەرچەندە ژمارەی ئەو ژنانەی کە بە شێوەی ئۆنلاین کڕین و فرۆشتن دەکەن کەمن، بەڵام سبەی ئەزمونێکی نوێ دەبێت بۆ هەموو ژنان، دەتوانن بوەستن و دەست بە پرۆژە بکەن، بە پڕۆژەی بچووک دەتوانین قەیرانی ئابووری تێپەڕێنین، جا چ لە ناوخۆ بێت یان لە بازاڕدا.

 

”سەربەخۆیی دارایی ژنان هەژاری کەمدەکاتەوە”

زەهرا محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ژنان لەڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ بن، هەژاری کەمدەبێتەوە و لەکۆتایی قسەکایدا وتی: کاتێک ژنان سەرمایەیان هەبێت، کاسبکاران کۆنترۆڵ دەکەن، ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە بۆ هەر ژنێک کە لە بواری ئابووریدا خەبات دەکات، پشتیوانیکردن لە خۆبەڕێوەبردنی ژنان وابەستەیی دارایی بە کەسانی دیکە کەمدەکاتەوە، پاراستن و متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات، بۆیە لە کاتی خۆیدا چاوەڕێی براکەم و هاوژینەکەم و هیچ کەسێک ناکەم کە دەستی یارمەتیم بۆ درێژ بکەم، ئێستا بۆ خۆم لەسەر پێی خۆم دەبم.