ژنێکی مەغریبی لە ڕێگەی هونەرەوە پەیامێکی مرۆیی بە ژنان دەگەیەنێت

ئەزموونی هونەری سورایا ڕزقی مەغریبی و دایکی چوار منداڵ، لە ئاڵەنگاریەکی سەرنجڕاکێشدا بۆ ئەو ڕۆڵە نەریتییە باوانەی کە کۆمەڵگە بەسەر ژناندا دەسەپێنێت، نموونەی کۆڵنەدان و بەدواداچوون بۆ خۆبەدیهێنان بەرجەستە دەکات.

رەجا خەیرات

 

مەغریب-سورایا ڕزقی، خەڵکی شاری سلای مەغریبی لە نزیک شاری ڕەبات، بە شێوازی ناوازەی خۆی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-١٩ی هەڵبژارد، لە کاتێکدا، جیهان کەوتە ژێر ئەو سنووردارکردنانەی کە پەتاکە سەپاندبووی، ئەو ئەزموونەکانی خۆی لە ڕێگەی کارە هونەریەکانەوە بەڵگەدار کرد کە لە عەقیق و سەفیقە و کەرەستەی سادە دروستی کردبوو، شێوازەکەی هەموو ئەو کەسانەی سەرسام کرد کە کارەکانی دەبینی، لە خێزانەکەیەوە دەستی پێکرد، کە نەیاندەزانی خاوەنی بەهرەیەکی هونەری قووڵی ئاوا بێت.

 

لە سەردەمێکدا، کە جیهان سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی بۆ پێویستیەکانی دەکرد و وازی لەو شتانە دەهێنا کە سەردەمانێکی پێدەچوو بناغەیی بوون، سورایا ڕزقی تەمەن ٦٠ساڵە بە نوقمکردنی خۆی لە خۆڕاگری و ئازادکردنی بەهرەیەک کە وەک کانییەک تەقیەوە، ژیانی ڕۆژانەی خۆی هەڵسەنگاندەوە.

 

سەبارەت بەم ئەزموونە وتی: زیاتر لە پێنج ساڵ لەمەوبەر بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ ناچار بووین لە ماڵەکانمان بمێنینەوە، بۆ من ئاڵۆز بوو، بێزار بووم، بۆیە عەقیق و سەفیفا دەرهێنا و دەستم کرد بە دروستکردنی تابلۆ، سەرەتا ئیلهامم لە پەتاکە وەرگرت، پاشان چوومە سەر بابەتگەلێکی دیکە کە هەمیشە سەرقاڵم کردوون، وەک ژنانی مەغریبی، منداڵی و هەندێکی تر.

 

 

ئەو باوەڕەی کە لەناو سورایا ڕزقیدا دروست بوو، بوو بە هێزێکی بزوێنەر کە توانی بەسەر بێزاری و گۆشەگیریدا زاڵ بێت، هەرچەندە ئەو گۆشەگیرییە بە تەواوی توند نەبوو، بەڵام سروشتی هەستیارەکەی قورسایی ئەو ساتانەی گۆڕی بۆ هونەر کە بە هەموو هەستەکانی ناوەوەی دەجووڵان.

 

ئەو گۆشەگیرییەی کە ئەزموونی کرد، وەک خۆی ڕوونی دەکاتەوە، وای لێکرد کە قووڵبێتەوە بۆ هەموو شتێک کە پێدەچوو بێ بەها بێت، وەک پارچە پەرشوبڵاوەکانی عەقیقە، تارەکانی سەفیفە، کارتۆنی فڕێدراو و هەر شتێکی تر کە بە ڕێکەوت بکەوێتەبەر دەستی، تۆزیان لێکردەوە و دەستی کرد بە دووبارە شێوەدانانەوە، ئەو کەرەستە فڕێدراوانەی گۆڕی بۆ پەیکەر و بووکەڵەی زیندوو، وردە وردە ئیتر تەنها ڕێگەیەک نەبوو بۆ کوشتنی کات، بەڵکو بوو بە زمانێکی بینراو کە لە ڕێگەیەوە ئەو ئەزموونەی کەرەنتینە دەرببڕدرێت کە بەسەر هەموواندا سەپێنرا.

هونەر پڕۆژەیەکی ژیانە

سورایا ڕزقی پێی وایە هونەر پەیامێکە و لەناو هەرموو ژنێکدا، بەبێ گوێدانە پێگەی، پڕۆژەیەکی ژیان هەیە کە چاوەڕێی هەڵکەندن و دەرهێنانەلە تاریکی خودی ناوەوەی خۆی بۆ ناو ڕووناکی.

 

ئەزموونەکەی لە ماوەی کەرەنتینەدا وای لێکرد بیر لە فراوانکردنی پڕۆژەکە بکاتەوە، لە کۆتاییدا وای لێکرد کەناڵێک دروست بکات کە تێیدا منداڵان فێری دروستکردنی بووکەڵە بکات و ئەو شتانەی کە بەڕواڵەت بێ بەهان بیگۆڕن بۆ فیگەر و یاری بەسوود.

 

توانی هونەرەکەی بگۆڕێت کە سەرەتا بۆ دەربازبوون لە گۆشەگیرییەکەی دۆزیویەتیەوە، بۆ پڕۆژەیەکی پەروەردەیی کە زۆرێک لە منداڵانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە کە لە کەناڵەکەیدا ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ ڕزگاربوون لە چنگی تەکنەلۆژیا و مۆبایلە زیرەکەکان، هەروەها لە ڕێگەی ئەو بووکە شووشانەی کە بە جلوبەرگی مەغریبیان دەبپۆشی، توانیویەتی تیشک بخاتە سەر لایەنە جیاوازەکانی کولتووری مەغریبی کە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازن، جلوبەرگی نەریتی شاخ و ئەمازیغ و سەحراوی پیشان دەدات.

 

تابلۆکان پەیامیان بۆ هەموو هەواداران و کەسوکاری پێکهێنا، هەندێک جار تابلۆیەک بۆ نەوە بچووکەکەی دروست دەکات تا خۆشەویستی و حەسرەتی خۆی بۆی دەرببڕێت، هەندێکجاریش تابلۆیەک دروست دەکات بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێت کە هێشتا لە ژیاندایە و هیوای لەدەست نەداوە.

پەیامێک بۆ هەموو ژنان

گەشتە هونەریەکەی خاڵی وەرچەرخانێکی بەرچاوی لە ژیانیدا بەخۆیەوە بینی، دایکێک کە هەرگیز ملکەچی نەریتە سەپێنراوەکانی کۆمەڵایەتی نەبووە، نەک هەر هونەری خۆشدەوێت بەڵکو گەشت دەکات و ئاسۆی نوێش دەگەڕێت.

 

زۆر شت پێشکەش دەکات، بەڵام هێشتا بە تەواوی بەدی نەهاتووە. ئەو تامەزرۆیە لە ڕێگەی دروستکردنی بیرۆکەکانی خۆی دەرببڕێت، تەنها کارتۆن و عەقیق و سفیفە ”جۆرێک لە تارێک کە لە بونیادنانی قەفتانەکانی مەغریبیدا” بەکاردەهێنرێت، هەروەها ژنانی مەغریبی بەهێز و ناوازەن، تەنها پێویستیان بە دەرفەت هەیە بۆ دەربڕینی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا، جا چ هونەری بێت یان بە شێوەیەکی تر.

 

ئەو تەوەرانەی کە دورایا ڕزقی لە کارەکانیدا لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە، ڕۆحی هونەری بێهەڵوێست ورووژێنن کە تایبەتمەندی کارەکانی هونەرمەندی بەناوبانگی تەلال بووە، هونەرێک کە ژنانی مەغریبی لە شێوازی ڕەسەنی خۆیاندا پێشکەش دەکرد پێش ئەوەی کاریگەرییەکانی کولتوورەکانی دیکە بخزێننە ناوەوە، ئەمەش ئەوەیە کە سورایا ڕزقی لە ڕێگەی ڕەنگەکان و وردەکارییەکانی جل و بەرگی نەریتییەوە بە سەرکەوتوویی بەرجەستەی دەکات، هەروەها نیگارکێشان بە بێتاوانی منداڵێک و قووڵایی ژنێکی پێگەیشتوو، پەیامی بەهێز دەگەیەنێتە هەموو ژنان، بەبێ گوێدانە پێگەی کۆمەڵایەتییان، پەیامەکانی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە لەناو هەموو ژنێکدا پڕۆژەیەکی مرۆیی هەیە کە چاوەڕێی ئەوە دەکات لە تاریکی دەربهێنرێت و بەرەو ڕووناکی ببرێت.