نەورۆز سلێمان: لە دژی زیرەکی دەستکرد دەبێت ڕووی گەنجان لە پەیمانگاکانی هونەر بکەین

گۆرانیبێژ نەورۆز سلێمان، بەڕێوەبەری کۆمینی مۆسیقای تەڤگەری چاند و هونەری مێزۆپۆتامیا دەڵێت: زیرەکەی دەستکرد هەڕەشەیە بۆ سەر ناسنامەی کوردەواری و هونەر، بۆ پاراستنی ڕۆشنبیری دەبێت ڕووی گەنجان لە پەیمانگاکانی هونەر بکرێت.

سۆرگول شێخۆ

 

قامیشلۆ-لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تەلەفۆن و تکنۆلۆژیا و لە ماوەی ڕابردووشدا بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە، لە ٢١٠٪ی دا لە پیشەسازی مۆسیقا و گۆرانیبێژیدا گۆڕانکاری گەورە ڕوویدا، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لە ٤٤٪ی ئەو گۆرانییانەی کە لە جیهاندا ئێستا گوێیان لێ دەگیرێت، بە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دروست کراون.

 

مەترسی زیرەکی دەستکرد لە بواری گۆرانیبێژیدا لە گۆڕینی شێوازی کارەکانی بەرهەمهێنان تێپەڕیوە، بۆتە هەڕەشەیەکی بوونگەرایی بۆ سەر ناسنامەی هونەری نەتەوەکان، کارەکانی مرۆڤ و سیستەمی یاسایی، زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی دەتوانێت گۆرانی هونەرمەندان بدزێت و بیکاتە موڵکی خۆی، بێ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ مافی لەبەرگرتنەوە (کۆپیڕایت).

 

مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد لە سەر گەنجان زۆر زۆرە، بەتایبەتیش لە سەر هەست، ڕامان، تێڕوانین و سەیری ئەوان بۆ ژیان، زیرەکی دەستکرد ئەمڕۆ ئیتر تەنها ئامێرێک نییە، بەڵکو بۆتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی گەنجان و ئەم بابەتە کاریگەری قووڵ لە سەر دەروونناسی و جیهانی ناوەوەیان دروست دەکات.

 

هەستی دەستکرد لە ڕووی تەکنیکییەوە دەرفەتی نوێ دەڕەخسێنێت، بەڵام لە ڕووی هونەر، ڕەنجی مرۆڤ و هەستی ڕاستەقینەوە هەڕەشە لە ڕەسەنایەتی دەکات، لە سەر ڕۆح، قووڵایی و هونەری ڕاستەقینە کاریگەری نەرێنی دروست دەکات.

 

نەورۆز سلێمان، بەڕێوەبەری کۆمینی مۆسیقای تەڤگەری چاند و هونەری مێزۆپۆتامیا، گۆرانیبێژ پەیوەست بەم بابەتەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

لە ڕۆژئاوا ڕاستی و دۆخی هونەر

نەورۆز سلێمان لە بارەی ڕاستی و دۆخی هونەر لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٦دا، ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەپێی ئەو پرۆسەیەی کۆمەڵگە تێیدا تێپەڕ دەبێت و ئەو رووداوانەی ڕوودەدەن بەشی ناکات، بەڵام کەمیش نییە و وتی: ڕۆژ بە ڕۆژ، هونەرمەندانی ڕۆژئاوا خۆیان پەروەردە دەکەن و داهێنان دەکەن بەڵام بەشی ناکات، لایەنێکی چەقبەستنێکی ڕووبەڕووە، بەڵام با لەبیری نەکەین کە شەڕی قڕکردنی ڕۆشنبیری و هونەری کوردی تاوەکو وتە و گۆرانییەکانی، تا چەند کاریگەرە لەسەرە، سەرەڕای ئەوەی هێندە هێرشی قڕکردن هەیە، بەڵام هەڵوێست و بانگەواز هەیە کە ئێمە لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتی هونەری کوردی خۆمان زیاتر پەرەی پێ بدەین، ڕێگە نەدەین قڕ بێت و پێشێل بکرێ، . هەنگاوە هونەرییەکان بەپێی ئەو پرۆسەیەی گەلی ڕۆژئاوا تێیدا تێپەڕ دەبێت هەڵدەگیرێن، بەڵام هەنگاوێک کە بە هەمیشەیی بمێنێتوە نییە، پێویستی هەیە بەو هەنگاوانەی کە هەڵدەگیرێن، هونەر ببێتە بەرهەمهێنان و کارێکی هەمیشەیی.

 

"با کۆمەڵگەکەمان کە خاوەنی شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتییە، کاریگەری ڕۆشنبیری وڵاتانی ڕۆژئاوای لە سەر نەبێت"

نەورۆز سلێمان ڕوونیکردەوە، جۆرە هونەرێک هەیە کە ئەوان و گەنجانی هەرێمەکە دەئازارێنێت و بەم شێوەیە باسی لە کاریگەری نەرێنی زیرەکی دەستکرد لە هونەردا کرد وتی: ئەوەی کاریگەری لە سەر هەستی گەنجان دەکات گوێگرتنی گۆرانییەکانە کە بە زیرەکی دەستکرد دروست کراون، بە هەر ڕێگە و ڕێبازێک بێت گرنگ ئەوەیە ئێمە بتوانین لە ڕۆژئاوا ڕێگری لە زیرەکی دەستکرد بکەین، لەبەر ئەوەی کورد لە سەر ڕۆشنبی کوردەواری ڕەسەن خاوەنی پێوانەی مەزن بوون، ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم جۆرە کاریگەرییە نەبێتە سەر گەنجەکانمان بەڵام هەنگاوی ، نەێنی و مافەکانی لەبەرگرتنەوە و دەنگی من دەبات و دەیکاتە موڵکی شتێک نییە کە بتوانم بیکەم،  ئەمڕۆ هەموو کەس بەرپرسیارە کە ڕۆشنبیریمان نەدزرێت و بە شێوەیەکی کم بۆ هەموو کەسێک نیشان نەدرێت، دەبێت پێش بەمە بگیرێت تاوەکو ڕۆڵی هونەرمەندان و کاریگەرییان لە کۆمەڵگەدا لاواز نەبێت.

 

"لە بەرامبەر هەستی دەستکرددا ڕووی کچ و کوڕەکانتان لە پەیمانگاکانی هونەر بکەن"

نەورۆز سلێمان بۆ ئەو منداڵانەی کە بە هەژاندنیلانکە لە لایەن لۆریکی دایکیانەوە گوێیان ڕاهاتووە بە گوێگرتنی گۆرانی کوردی و گەورە بوون وتی: با بگەڕێیەکەم لە ژنان و دایکانەوە دەست پێدەکات دواتر لە دەزگا و ناوەندە هونەرییە هەرە بەرزەکاندا بەردەوام دەبێت. با دایک نەهێڵن منداڵەکانیان لە هێڵی کوردەواری دوور بکەونەوە.

 

"زیرەکی دەستکرد وەک ناوی خۆی شتێکی دەستکردە و لە ڕەسەنایەتی هەستە کوردەوارییەکان دوورە"

نەورۆز سلێمان خستیەڕوو کە ئەوان لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، خاوەنی شارستانییەتە سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتیین و ئەو هەنگاوەی کە دەبێت هەڵبگیرێت بەم شێوەیە خستەڕوو، دەبێت ئێمە بە ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا کاریگەریمان لە سەر نەبێت، ئەو شتانەی بەرهەم دێن بێبنەمان و هیچ بنەمایەکیان نییە، زیرەکی دەستکرد، وەک ناوی خۆی دەبێتە هەموو شتێکی ”دەستکرد”، نابێتە ماڵ، کۆمەڵگە و هونەری ئێمە، نوێنەرایەتی ڕۆشنبیری و ڕەسەنایەتی ئێمە ناکات، لە جیاتی ئەوەی سوود بە ڕۆشنبیری بگەیەنێت، قڕی دەکات، لە ڕاگەیاندنەوە تا قوتابخانەکان، ئەو کەسانەی پەیوەندیدارن بە هونەرەوە پێویستە بکەونە جووڵە و دەبێت ئێمە ڕێگە نەدەین هەستی دەستکرد وەک خانەیەکەی ژەهراوی بپەڕێتە ناو دڵ و دەماری منداڵ و گەنجانەکانمانەوە و ئەوان لەسەر چاندی ڕۆژئاوای گەورە بکات.

 

"ئەوانەی بە هەستی دەستکرد هونەر دەکەن نابنە هونەرمەند"

نەورۆز سلێمان جەختی لەوە کردەوە، کە بە زیرەکی دەستکرد دوو ڕۆبۆتیان بە دەنگ و ڕەنگ دروست کردووە، گۆرانیش دەڵێن بەڵام ئەمە هەرگیز نابێتە شتێکی سروشتی، وتی: کاتێک تۆ گوێی لێ دەگری هەستی پێ ناکەی و بە دەنگەکەی کاریگەر نییە، لەبەر ئەوەی مرۆڤی خاوەن هەست دروست نەکراون، ئەمڕۆ کێ هەڵدەستێت دەڵێت من هونەرمەندانم، گۆرانییەک یان هۆنراوەیەکم دروست کردووە بەڵام هەموو بەرهەمەکانیان لە زیرەکی دەستکردەوەیە، بێ هزردن، هونەرمەند ئەوانەن کە شەو و ڕۆژ لێکۆڵینەوەیان کردووە، ڕەنجیان داوە تاوەکو بەرهەمی بهێنن، بۆیە ئەم ڕۆبۆتانە هەرگیز نابنە هونەرمەند.

 

"نەوەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیادا گەورە دەبن و لە بنەما و بوونە سروشتییەکان بێبەش دەبن"

نەورۆز سلێمان سەرنجی خستە سەر تەکنۆلۆژیای کە هەر ڕۆژە زیاتر پەرە دەستێنێت، ڕوونیکردەوە، کە کاریگەرییەکی زۆری لە سەر گەنجان هەیە و وتی: منداڵانمان لە نەوەکانی ئەمڕۆن، لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیادا ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە دەبن، ترسی ئێمە ئەوەیە کە کاریگەرییان لە سەر دروست دەبێت، منداڵانمان وتیان ئەو هەنگاونەی ئێوە لە ٥٠ ساڵیدا نەتانتوانی ئونجامیبدەن، ئێمە دەتوانین لە یەک کاتژمێردا ئەنجامی بدەین، دەبێت دایک و باوکان لەو کاتژمێرەی کە منداڵان باسی دەکەن، هۆشیار بن، لەبەر ئەوەی سوود بە داهاتوو و کۆمەڵگەکەمان ناگەیەنێت، بە پێچەوانەوە ڕۆشنبیریمان ئەسیمیلە دەکات.

 

نەورۆز سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێمە خاوەنی ڕۆشنبیریەکی ڕەسەنین و پێویستە منداڵانمان بەم ڕۆشنبیرییە ڕەسەنەی خۆمان گەورە بکەین، وتی: چیڕۆک و داستانە مێژووییەکانمان لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە بە ڕێگەی دەنگبێژی تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆ هاتوون و هەمیشە پارێزراو ماون، ئەو هونەرمەندەی کە من بە ڕێزەوە سەیری دەکەم و بە پێشەنگی خۆمی دەرخەم، عەیشەشانە، دواتر مریەم خان، جەمیل هۆرۆ، مژگین و شەهید دەلالن، بۆیە ئێمە لەسەر ئەم ڕێچکەیە دەبین و ئەو هونەرەی کە ئێمە لەوان فێربووین فێری منداڵەکانی خۆشمانت دەکەین، من دەخوازم ڕۆژێک وەک عەیشەشان لە سەر شانۆ گۆرانییەکانی بە دەنگی خۆم بڵێم، بۆ ئەم بابەتە زۆر هەوڵم داوە.

 

"دەبێت ڕۆڵی هونەرمەندان لە کۆمەڵگەدا لاواز نەبێت"

نەورۆز سلێمان جەختی لەوە کردەوە، کە بە زیرەکی دەستکرد بەرهەمی هونەرمەندان دەکەنە موڵکی خۆیان و هەموو مافەکانی لەبەرگرتنەوە و تایبەتمەندییەکانیان پێشێل دەکرێت، ئەم هەنگاوەی وەک هەڕەشەیەک لە سەر ماف و بوونی هونەرمەندان ناو برد و وتی: کەس ناتوانێت سکاڵا لە دژی زیرەکی دەستکرد بکاتینەوە بۆ دایکە دەنگبێژەکانمان، دەبێت ئێمە ڕووی منداڵەکانمان لە پەیمانگاکانی هونەری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەین و بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی بتوانین هونەر و کوردەواری خۆمان بپارێزین، ببینە هونەرمەندی کۆمەڵگەی خۆمان.